"چاوپۆشینی دەسەڵاتدارانی هەرێم، ڕێخۆشکەرە بۆ هێرشەکانی تورکیا"
هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشوری کوردستان ڕۆژانە ئەنجامدەدرێت، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تا ئێستا کەمترین کاردانەوەی بۆ هێرشەکان هەبووە،شەهێن محەمەد، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، حزبە کوردییەکان لە ئاستی ئەو داگیرکەرییانە بێ دەنگن و هیچ هەڵوێستێکییان نییە. شنیار بایز
هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشوری کوردستان ڕۆژانە ئەنجامدەدرێت، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تا ئێستا کەمترین کاردانەوەی بۆ هێرشەکان هەبووە،شەهێن محەمەد، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، حزبە کوردییەکان لە ئاستی ئەو داگیرکەرییانە بێ دەنگن و هیچ هەڵوێستێکییان نییە.
شنیار بایز
سلێمانی- هێرشە یەک لە دوایەکەکانی دەوڵەتی تورکیا دەیان ساڵە بەردەوامە، تا ئێستاش سەدان هاوڵاتی سڤیل بەهۆی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکەوە گیانیان لەدەست داوە، هەرچەندە چەندین جارە داگیرکارییەکانی شکستییان هێناوە، بەڵام تا ئێستاش بەردەوامە لە تۆپباران کردن.
ئێستا دەوڵەتی تورک بە قوڵایی ٤٠ کیلۆمەتر هاتووەتە خاکی باشوری هەرێمی کوردستان، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان بێ دەنگە لە ئاستی ئەو داگیرکارییانەی کە ڕۆژانە بە بەرچاوییەوە ڕوودەدات، تەنانەت بەیاننەمەکیش بڵاو ناکاتەوە، ئەوەش ناڕەزایەتی هاوڵاتیان و لایەنە سیاسییەکانی لێکەوتووەتەوە.
شەهێن محەمەد، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی کوردستان لە هەرێمی سلێمانی، باس لە مێژووی ڕق و کینەی دەوڵەتی تورک بەرامبەر کوردەکان دەکات، کە سەدان ساڵە بەردەوامە، ئەردۆغان بەردەوام ڕق و کینەی خۆی بەرمابەر کوردەکان نیشان دەدات، دەڵێت لە هەر شوێنێک چادرێکی کورد هەبێت، من لەوێ دەدەم.
دەڵێت "تورکیا بەردەوام لە هێرشکردندایە بۆ فراوانکردنی دەسەڵات و جوگرافیایی، بۆیە تیشکی خستۆتە سەر ناوچەکانی دەورووبەری و بە تایبەت کوردستان و باشوری کوردستان، دەیەوێت لە ڕێی هەوڵە داگیرکاریەکانی بەشێک لە ژێرخانی ئەوناوچانە بکاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە".
سەرکەوتنی گارە دەوڵەتی تورکیای شەرمەزارکرد
شەهێن محەمەد ئاماژە بۆ ئەوەس دەکات، لەگەڵ هێرشە بەردەوامەکانی دەوڵەتی تورک بەڵام بەردەوام لەلایەن گەریلاکانەوە تێکدەشکێندرێت، باشترین نمونەش شکستی دەوڵەتی تورکە لە چیاکانی گارەدا، سەرکەوتنی کوردیشی لەو هێرشەدا بە سەرکەوتنی بزاڤی ئازادیخوازی کورد لە قەڵەمدا.
ئەوەشی خستەڕوو، کە تورکیا سەرباری قەیران و کێشەکانیان بەڵام بەردەوامە لە هێرشەکانی، ئەمەش تەنانەت خودی گەلی تورکیا لە سیاسەتەکانی ئەردۆغان و حکومەتەکەی بێزار کردووە، تورکیا هەمیشە بەرنامە و پلانی بۆ شکستپێهێنانی تیکۆشانی گەلی کورد داڕشتووە.
شەهێن محەمەد، باس لەوەش دەکات، کە لە ئێستادا دەوڵەتی تورک شەنگالی کردووەتە ئامانج، لە ئاستی خۆ بەڕێوەبردن و ئارامی و ئاساشی ئەو ناوچەیە نائارامە و هەوڵ دەدات لەڕێگای ڕێکەوتنی پارتی و عێراقەوە ئەو کارە ئەنجام بدات، بەڵام جەخت لەوەدەکاتەوە کە، ئیراەی گەلی شەنگال لە ئاستێکدایە کە دەوڵەتی تورک ناتوانێت هەرگیر ناتوانێت لەناوی ببات.
بەڵام ئەوەشی خستەڕوو، کە دەوڵەتی تورک هەمیشە بەردەوامە لە داگیرکارییەکانی، هەوڵ بۆ تێکدانی ئەزموونی هەرێمی کوردستان دەدات، "تورکیا تموحی زۆر زیاتری هەیە لە دەگیر کردندا و دەیەوێت لە ڕێی شەنگالەوە لە ئەزموونی باشوری کوردستان بدات، پێویستە ئەوەش بزانین هێرشکردنە سەر شەنگال تەنها بۆ شەنگال نییە بەڵکو گرێدراوە بە کەرکوک، داقوق و موسڵ کە ئێستا بە ناوچە کێشە لەسەرەکان ناودەبرێن".
دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بێدەنگن لە ئاست هێرشەکانی تورکیادا
لە بەردەوامی قسەکانیدا شەهێن محەمەد باسی لەوە کرد، ئەو دۆخەی ئێستا باشوری کوردستانی تێدایە لە ژێر دەسەڵاتی دوو بۆ سێ هێزی سەرەکیدا بەڕێووەدەچێت، ئەوە حکومەت نییە هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەبات، بگرە چەند هێزێکن لە ناویدا بنەماڵەی پارتی و یەکێتی، کە ئەو دوو بنەماڵەیە بە ئەقڵی خۆیان کار ناکەن بەڵکو هەریەکەیان لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتێکی دیکەدا بڕیار دەدەن، دەڵێت "پارتی دیموکراتی کوردستان پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیادا، هەیە بەڵام ئەم پەیوەندییە بە قازانجی گەل نییە و بگرە پەیوەندیەکەیان پەیوەندیەکی ستراتیژییە لەسەر ئەو داگیرکاریانەی دەوڵەتی تورکیا لەسەر باشوری کوردستان بەڕێوەی دەبات".
شەهێن محەمەد ئاشکرای کرد، کە پارتی دیموکراتی کوردستان بە ڕوونی هاوکاری دەوڵەتی تورکیا لە ڕووی ماددی، ڕێگە بۆ خۆشکردن و لۆجستیکەوە دەکات، هەروەها یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش لە ئاست ئەو هاوکاری کردنەی پارتی بۆ تورکیا بێدەنگە و بێ هەڵوێستە کە ئەمەش دووبارە ڕێگە بۆ پارتی خۆشدەکات تا ببێتە هێزی یەکەم لە ناوچەکەدا.
شەهێن محەمەد هەڵوێستی گەلی باشوری کوردستانی دەخاتەڕوو، کە ئێستا هاوڵاتیان لە ئاستی ئەو دەسەڵات و قەیرانەکانی کە دروستیکردووە بێزارەو ناتوانێت نوینەری ڕاستەقینەی گەل بێت، باس لەوەش دەکات کە دەوڵەتی تورک تەنها بە چەک هێرش ناکاتە سەر باشووری کوردستان، بەڵکو ڕێگای دیکەش بەکاردەهێنێت، "جگە لە هێرشی چەک تورکیا بە چەندین ڕێگای دیکە هێرش دەکات سەر گەلی باشور و پیلانگێری جیاجیا بەکار دەهێنێت، وەک خراپکردنی باری ئابووری کە ئەمەش جارێکی دیکە گەلی باشوری بێزار کردووە، بۆیە خەڵکی تەواو پشتیوانی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد دەکات، بەڵام ئەوەی هۆکارە بۆ دەرخستنی بێهێزی گەلی باشور نەبوونی ڕێکخستنێکی تۆکمەترە".