٢٠٢٥... ژنان لە نێوان توندوتیژی و هەژاری و سیاسەتەکانی "ساڵی خێزان"

ساڵی ٢٠٢٥ پڕ بوو لە قەیرانی پێکهاتەیی کە ئازارەکانی ژنانی گەورەتر کرد و چەندین بەربەست لە بەردەم یەکسانی و ئاشتی سەریان هەڵدا، سەرەڕای ئەوەش ژنان درێژەیان بە خەباتی خۆیان دا بۆ بەرگریکردن لە جەستەیان و کارەکانیان و ناسنامەکانیان و دادپەروەری.

ئەلیف ئەکگوڵ

 

ئیستەنبول-ساڵی ٢٠٢٥ شایەتی خراپتربوونی قەیرانە پێکهاتەییەکانی بەردەم ژنان بوو، کە لە ئەنجامی توندوتیژیی پیاوان لە لایەک و جێبەجێنەکردنی ئەرکەکانی حکومەت لە لایەکی دیکەوە بوو، تێکدانی میکانیزمەکانی ڕێگریکردن لە توندوتیژی، سیاسەتی بێ سزا، هەژاریی بەربڵاو و جێبەجێکردنی ئەوەی کە بە "ساڵی خێزان" ناوی لێنرا، ئازارەکانی ژنانی گەورەتر کرد و بارودۆخی ژیانیان تێکدا.

 

لە ژێر ئەم سیاسەتانەدا ژنکوژی، فشارە کۆمەڵایەتییەکان، سیستمی سەرپەرشتیکردن و پرۆسەکانی دادوەری وەک بەربەستی سەرەکی بۆ گەیشتن بە یەکسانی و بەدواداچوونی ئاشتی سەریان هەڵدا، سەرەڕای ئەوەش ژنان لە خەباتی خۆیاندا بە چەقبەستوویی مانەوە، لە بەرامبەر هەموو جۆرە پەراوێزخستن و توندوتیژییەکدا بەرگریان لە جەستەی خۆیان و کارەکانیان و ناسنامەکانیان دەکرد.

 

فەریدە ئارالپ، چالاکوانی ژنان تیشکی خستە سەر بارودۆخی ژنان لە بوارە جیاوازەکاندا، لە بارودۆخی ژیانی ڕۆژانە و سیاسەتە ئابوورییەکان تا پرسەکانی توندوتیژی و پرۆسەی ئاشتی لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٥ ئەو کێشانەی کە بە درێژایی ساڵ ڕووبەڕووی ژنان بوونەوە، وتی: بەڕاستی ساڵی ٢٠٢٥ ساڵێک بوو کە ژیان و جەستە و کارەکانی ژنان لەناو پێکهاتەی خێزانەکەدا چەقێندران، تووشی ئازاردان بوون، هەموو ئەمانەش بە پشتیوانی ڕاستەوخۆی حکومەتەوە.

 

ڕوونیشیکردەوە، کە ڕاستیەکە بە ڕوونی لە کوشتنی ژناندا ڕەنگ دەداتەوە، سەرەڕای نەبوونی زانیارییە فەرمییە وردەکان، ئەوەی لەڕێگەی میدیاوە تێبینیمان کردووە ئاشکرای دەکات کە نزیکەی ٣٠٠ ژن لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٥دا کوژراون، ئەمە جگە لەوەی ژمارەیەکی زیاتری مردنی گوماناوییە، کە لەو کوشتنانە زیاترە کە بە فەرمی ڕاپۆرتکراون.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، دەتوانرێت بوترێت ساڵی ٢٠٢٥ ساڵێک بوو کە ژیانی زۆرێک لە ژنان بە شێوەیەکی کارەساتبار کورتکرایەوە بە شێوازی نهێنی و گوماناوی، بەشێکی بەرچاو لەو مردنانە پەردەپۆش کران، دەزانین لە پشت ئەم کەیسانەدا، کوشتنی ژنان هەیە کە شاردراونەتەوە، وەک ئەوەی لە ڕۆژین کابایش ڕوویدا.

 

فەریدە ئارالپ سەرنجی بۆ ئەو پەیامانە ڕاکێشا کە حکومەت بە هاوبەشی لەگەڵ ئەم سیاسەتانە ئاراستەی ژنان دەکات، ڕوونیشیکردەوە کە ساڵی ٢٠٢٥ ئەو ساڵە بوو کە چاوەڕوان دەکرا ژنان بارگرانی کێشەی دانیشتووان لە ئەستۆ بگرن، لەلایەن حکومەتەوە پێمان وترا: خێزانێک بەدەست بێنە، ئێمە یارمەتی منداڵانتان پێ دەدەین، لە منداڵبووندا پاڵپشتیتان دەکەین، تا منداڵی زیاترت هەبێت باشتر، کە بە لانیکەم سێ منداڵ بێت، ئێمە قەیرانی دانیشتووانمان هەیە و ئێوەی ژنان دەبێت باری ئەم قەیرانە هەڵبگرن.

 

تیشکی خستە سەر کاریگەریی بارودۆخی ئابووری سەخت لەسەر ژنان: ٢٠٢٥ ئەو ساڵە بوو کە ژنان بە شێوەیەکی سیستماتیکی هەژار کران، لە سووڕی هەژاریدا تووشی توندوتیژی بوون، بەکارهێندران و ئازاریاندان و لە ماڵەکانیاندا قەتیس کران.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کەمترین موچە لە خوار هێڵی هەژارییەوە ماوەتەوە، توێژینەوەکان ئاشکرای دەکەن کە تەنها یەک لە هەر سێ ژنێک دامەزراون، لەکاتێکدا تەنها یەک لە هەر پێنج ژنێک دامەزراندنێکی تەواوکاتی و تۆمارکراوی هەیە، هەروەها کەمترین موچە پرسێکی بناغەی ژنانە، وتی: بێبەشکردنی ژنان لە سەربەخۆیی ئابووری، تووشی توندوتیژی دەبن و هیچ بژاردەیەکیان نییە و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی قورستر دەکات.

 

جەختیشی لەوە کردەوە، کە ساڵی ٢٠٢٥ ساڵێک بوو کە ژنان کرانە ئامانج، لە لایەکەوە شایەتحاڵی هێرشی سێکسی و جیاکاریی دژی ژنانی سیاسەتمەدار بوون و لە لایەکی دیکەشەوە هەوڵی یاسایی بە ئامانجی ئازادکردنی ئەو کەسانەی کە بەشدارن لە ئازاردانی منداڵان، وتی: ساڵێکمان بەسەر برد کە جلوبەرگی تیپێک، تێکستی گۆرانییەک یان پەیوەندییەکی کۆدەنگی نێوان دوو کەسی بەتەمەن دەتوانرا بە جۆرێک لە لادان هەژمار بکرێت، فشار و جۆرەکانی توندوتیژی بوونە شتێکی هاوشێوەی پێوەرێکی ڕەوشتی سەپێندراو.

 

ئاماژەی بەوەدا، کە ساڵی ٢٠٢٥ بڕگەیەکی گرنگ بوو لە خەباتی یاساییدا، باسی لە دۆسیەی سەراب ئاڤجی کرد کە بە بڕیارێکی ئاماژەی دادەنرا، دان بەوەدا دەنێت کە توندوتیژی سیستماتیکی هەمیشە بە بەڵگە ناتوانرێت بسەلمێنرێت، کە نوێنەرایەتی دەستکەوتێکی بەرچاو دەکات لە بەرامبەر "دادپەروەری زاڵ بەسەر پیاو"دا.

 

فەریدە ئارالپ ڕوونیشیکردەوە، کە ساڵی ٢٠٢٥ نیشانەکانی گەڕان بەدوای ئاشتیدا هەبووە، وتی: ئەمساڵ پەیوەست بوو بە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری دیموکراتی بۆ پرسی کورد، دەکرا بە پڕۆسەی ئاشتی یان ڕێچکەیەک بۆ چارەسەری ناوببرێت، بەڵام هەر لە کارنامەدا مایەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم ڕێگایە لە ناڕوونیدا پۆشراوە، چونکە ئەو چوارچێوەی یاساییەی کە دەتوانێت بنەماکانی پێکبهێنێت هێشتا ڕوون نییە، وتی: سەرەڕای قسەکردن لەسەر ئاشتی، حکومەت ئەمساڵ هیچ هەنگاوێکی بناغەی بەم ئاراستەیەدا نەناوە، ساڵی ٢٠٢٥ ساڵێک بوو کە ئیرادەی سیاسی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بە ئاشتی تێیدا ئامادەنەبوو.

 

هەروەها باسی لە بەردەوامی سیستەمی ئەمینداری کرد و ئاماژەی بەوەدا، کە هێشتا زیاتر لە دە شارەوانی بەم شێوەیە بەڕێوەدەبرێن، کە پڕۆژە و سیاسەتەکانی تایبەت بە ژنان هەڵوەشاونەتەوە و خزمەتگوزارییەکانی ئاراستەکراویان بە تەواوی وەستاون.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ٢٠٢٤ ساڵێک بوو کە زیندانەکان پڕبوون لە داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ، گەنجان، ژنان، سەرۆک شارەوانییەکان، سیاسەتمەداران و ڕۆژنامەنووسان.

 

لەو چوارچێوەیەشدا داواکارییەکانی ژنانی خستەڕوو و وتی: ئێمە داوای هەڵوەشاندنەوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی و ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆشمان کرد، هەروەها لە پرۆسەی ئاشتیدا داوای ئەوەمان کرد کە توندوتیژی سێکسی بە شێوەیەکی ڕاستەقینە چارەسەر بکرێت، بە ئاماژەدان بە پەیوەندی نێوان شەڕ، ناسیۆنالیزم و توندوتیژی رەگەزی، بەلام هەر کاتێک هەندێک هەوڵی هەڵگیرسانی شەڕێک دەدەن، یەکەم شت کە دەیکەن، سیاسەتمەدارێکی ژنە دەکەنە ئامانج.