وشکەساڵی زیانی بە کەرتی کشتوکاڵی عێراق گەیاندووە

بەهۆی وشکەساڵی و کەمی ئاوەوە، زەویە کشتوکاڵییە چێندراوەکانی ساڵی ٢٠٢٠-٢٠٢١ی عێراق بەرەو نیوە دەچێت، عێراقیش بە پرۆژەیەک یارمەتی جوتیاران دەدات.

ناوەندی هەواڵ

 

ئاژانسی هەواڵی نیشتمانیی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردرووەتە کە عێراق یارمەتی جوتیاران دەدات، لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، "دەسەڵاتداران بڕیاریانداوە ئەو ٢.٥ ملیۆن دۆنمەی کە بۆ وەرزی کشتوکاڵی ساڵی ٢٠٢٠-٢٠٢١ چێندراون دەستنیشان بکات، کەلە ٪٥٠ی زەوی چێندراوی ساڵی ڕابردوون."

 

عێراق گرنگی زۆر بە دۆسیەی ئاو دەدات بەتایبەت کە وڵات ڕووبەڕووی وشکەساڵی و گەرمبوونی کەشوهەوا بووەتەوە، لە ململانێشدایە لەگەڵ تورکیا و سوریا بەهۆی هاوبەشییان لە ڕووبارەکانی دیجلە و فوراتدا.

 

ڕێکخراوی فاو لە عێراق، بەرنامەی جیهانی خۆراک و سندوقی نێودەوڵەتی گەشەپێدانی کشتوکاڵی لە عێراق، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژە بە کاریگەرییەکانی کەبوونەوەی ئاو لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکان و بەرهەمی خۆراکی دەکات، باس لەوەشدەکات کە پێویستە کاری بەپەلە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بکرێت.

 

هەر لە بەیاننامەکەدا باس لەوەدەکات کە تا کۆتایی ئەم وەرزە بەرهەمی گەنم ٪٧٠ ڕێژەکەی دادەبەزێت، نوێنەری فاو لە عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە ڕێکخراوەکەیان هاوکاری چەند وەزارەتێک بەتایبەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و ژینگە دەکات لەسەر چەندین پڕۆژە کە داهاتی کێڵگە کشوکاڵییەکان زیاد دەکەن و یارمەتی زیاتری جوتیاران دەدەن.

 

بەپێی راپۆرتێک کە لە مانگی ئابدا لەلایەن ١٣ ڕێکخراوی ناحکومییەوە ئامادەکراوە، باس لەوەدەکات "بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی فورات و وشکەساڵییەوە بەلایەنی کەمەوە حەوت ملیۆن عێراقی هەڕەشەیان لەسەرە".

 

ت.پ