مرۆڤ وەک هۆکارێک بۆ لەناو بردنی ژینگەی مرۆڤایەتی و بەرز بوونەوەی پلەکانی گەرما

یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەرز بوونەوەی پلەکانی گەرمی مرۆڤە بەبێ ئەوەی خۆی هەست بەو مەترسییە گەورەیە بکات کە لەسەر ژیانی خۆی دروستی کردووە

ناوەندی هەواڵ

 

هۆکاری پیس بوونی ژینگە و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای زەوی، دەگەرێتەوە بۆ هۆکارەکانی گواستنەوە و بەرهەمهێنانی کارەبا و پیشەسازی و چەندەها هۆکاری تر هەن کە کاریگەری گەورە و دەرئەنجامی خراپ و نەرێنیان لەسەر بەرگە هەوای زەوی دروست کردووە، هەربۆیە لەچاو ساڵانی ڕابردوو سەردەمی داپیرانمان کەشوهەوای زەوی بەڕێژەیەکی بەرچاو زیاد گۆڕاوە و تابێت کەشوهەوای زەوی ڕوو لە پیسبوون دەکات ئەمەش هۆکاری سەرەکییە بۆ بەرز بوونەوەی پلەکانی گەرما و لە دواتردا توانەوەی چاخە بەستەڵەکەکان و لەدواتریشدا بڵاوبوونەوەی چەندەها ڤایرۆس وکۆلێرا کە زۆر بەخێرای تەشەنە دەکەن و بەناو خەڵکدا بڵاو دەبێتەوە، بۆ ڕێگری کردن لەم پیسبوونە ڕێککەوتنی فەڕەنسا لەسەر دیاردەکانی قەتیس بوونی گەرمی مۆر کرا بە بەشداری ١٩٥ وڵات.

دیاردەی قەتیس بوونی گەرمی

پلەی گەرمی مام ناوەندی جیهان ١٥ پلەی سەدی بوو تا کۆتایی حەفتاکان، بەڵام لە سەدەی بیستەمدا بەرەو بەرز بوونەوە هەنگاوی ناوە تا ١٥.٥ پلەی سەدی واتا بە نزیک کراوەی نیو پلە بەرز بۆتەوە لەم کۆتاییانەدا ئەگەری ئەوە هەیە تا ساڵانی ٢١٠٠ پلەی گەرمای زەوی بگاتە ٢.٥ پلەی سەدی ئەمەش ئەگەر تێکڕای پیسبوونەکە وەک خۆی بێت، هەرچەندە زەوی لە بۆشایی سارددا دەخولێتەوە و بەرگری لە هەموو پلەی گەرمای خۆی دەکات بە پلەی ١٥ پلەی سەدی ئەمەش بەهۆی بەرگی دەرەوەی زەوی کە ڕێگا بە هاتنە ژوورەوەی تیشکەکانی خۆر بۆ سەر زەوی نادات کە هەندێکی هەڵ دەمژرێن و بەشێکی دیکەی دەچێتە بۆشایی دەرەوەی، پێش ئەوەی بگاتە سەر زەوی، بەمەش گەرما قەتیس دەبێت هەر وەک چۆن لە خانووە شوشەییەکاندا دەبیندرێت، هەتا هاوسەنگی گەرمای گۆی زەوی یەکسان دەبێت بە بڕی ئەو گەرمییەی لە خۆرەوە هەڵ دەمژرێن لەگەڵ ئەوەی کە ونی دەکات بە تیشکدانەوەی زەوی.

 

دیاردەی قەتیس بوونی گەرما دەگەرێتەوە بۆ بەرز بوونەوەی رێژەی پیسکەرەکان لە گازە جۆراوجۆرەکان، کە گرنگترینیان دوانە ئۆکسیدی کاربۆن ومیسان، ئۆکسیدی ئۆزۆن، کلۆرۆ فلۆرۆ کاربۆن و گازەکانی دەکەی بەرگی هەوان.

 لە لایەن زانای نەرویجی ویلیام ستروج، گازێکی نوێ دۆزراوەتەوە و دەبێتە هۆی قەتیس بوونی گەرما بە ڕێژەی ٪٥٥، ئەم گازە هەتا ئێستا ئاڵۆزە کیمیازانەکان هیچ شتێک لەبارەیەوە نازانن بەڵام پێکهاتەکەی زاندراوە کە شێوگە کیمیایەکەی فلۆرۆ، میسایل و پێنج فلۆریدی گۆگرد، گازی CO2-ن.

 

زۆربوونی ئەوگازانەی دەبنە هۆکار بۆ گەرمبوونی زەوی

هۆکاری زیاد بوونی خێرای گازە پیسکەرەکان لە هەوادا بە گشتی دەگەڕێتەوە بۆ زۆربوونی جموجۆڵ و چالاکییەکانی مرۆڤ، کە بریتین لە چالاکییە پیشەسازییەکان، هێڵەکانی گواستنەوە، بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا و چاندەها هۆکاری تر، لە ٪٩٠ی ئەو وزەیەی کە پێویستن بۆ ئەنجامدانی ئەو کار و چالاکییانە بە بەکارهێنانی سوتەمەنییە بەردینەکان دەبێت، وەک خەڵوزی بەردین، نەوت و گاز، بە پێی ئەو لێکۆڵینەوانەی دەزگای ئاسمانی ناسا ئەنجامی داوە، لەساڵانی ١٨٨٠ هەتا ساڵی ٢٠١٦ ئەو چالاکی گواستنەوانەی مرۆڤ ڕۆژانە ئەنجامی دەدات بووەتە هۆکاری بەرزبوونەوەی تێکرای پلەی گەرمی زەوی، بە نزیککراوی بەرزبوونەوەی ڕێژەکەی پلەیەک بۆ پلە و نیوێک بەرز بۆتەوە.

لەوانەیە بە خەیاڵتدا بێت کە پلەیەک یاخود پلە و نیوێک چی دەگۆرێت یان گرنگی پلەیەک چییە!، بەڵام گۆڕانی پلەکانی گەرما لە دونیادا کاریگەری تەواوی لەسەر گۆی زەوی دروست دەکات.

 

هۆکارە سەرەکییەکانی گەرمبوونی زەوی

لەم سەردەمەدا دوو هۆکاری سەرەکی هەیە بۆ گەرمبوونی گۆی زەوی، هۆکاری یەکەم ئەگەر بێت و ڕێژەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و زیادبوونی گازی دووانەئۆکسیدی کاربۆن و گازەکانی تر بەم ڕێژەیەی ئێستا بەرەو زیادبوون بڕوات تا کۆتاییەکانی سەدەی ٢١، ئەوا کۆی پلەی گەرمی لە نێوان ٢.٥ بەرز دەبێتەوە بۆ ٤.٥ بە بەراورد لەگەڵ کۆی پلەی گەرمای پێش دەستپێکردنی شۆڕشی پیشەسازی، و هۆکارە بۆ تواندنەوەی بەفری جەمسەرەکان و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، نقوم بوونی زۆرینەی دورگەکان و کەنارەکانی جیهان کە دانیشتووگەلی زۆری لەخۆ گرتووە.

ئەم تێکچوونەی سیستمی ژینگە کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر ڕووەکەکان و زیندەوەرەکان، دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی بەروبوومی خۆراکی، بە پێی ئەو لێکۆڵینەوانەی کراون لە ماوەی ١٠ بۆ ١٥ ساڵی تر ئەگەر ڕێگرێک دانەنرێت بۆ رێگریکردن لە بەرز بوونەوەی گازی دووانەئۆکسیدی کاربۆن ئەوا کەشوهەوا بە هۆکاری یەکەمدا تێپەڕ دەبێت.

هۆکاری دووەم ئەو هۆکارەیە ڕێکەوتننامەی پاریسی بۆ واژۆکرا، ئەگەر ڕێژەی زیادبوونی گازەکان هەنگاو بە هەنگاو کەم بکرێتەوە تا ساڵی ٢٠٣٠، بەپێی کاتیش ڕێژەکە بگۆردرێت بە نێگەتیف، بەپێی هۆکاری دووەم پلەکانی گەرما تا دوو پلە زیاد دەکات بە بەراورد لەگەڵ پلەی گەرمی پێش شۆرشی پیشەسازی، هەرچەندە کاریگەری خراپی دەبێت بەڵام کاریگەرییەکان ڕوو لە کەمبوون دەکەن.

 

مەبەستی رێکەوتن نامەی پاریس

رێکەوتن نامەی پاریس پێکدێت لە یارمەتیدانی ئەو وڵاتانەی رێکەوتن نامەکەیان واژوو کردووە کە ژمارەیان ١٩٥ وڵاتە، بە ئامانجی ڕێگریکردن لەو گازانەی دەبنە هۆکار بۆ قەتیس بوونی گەرمای ڕووی زەوی و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، بەپێی ڕێکەوتن نامەکە هەمووان هاوکار دەبن لە ڕێگریکردنی بەرزی پلەی گەرما و هەوڵ دەدەن پلەی گەرما لە ٢ پلەی سەدی تێپەڕ نەبێت، بەڵام لەئێستادا ئەو پلەیە لە پلەیەک زیاتر بەرز بوەتەوە و بەرەو پلە و نیو دەچێت، لە ڕێکەوتنەکەدا هاتووە هاوکات لەگەڵ کەمکردنەوەی ڕێژەی گازە پیسکەرەکان دەبێت گرنگی بدرێت بە سەرچاوەکانی نوێبوونەوە وەک وزەی خۆر، تا وایلێدێت وزە پێویستەکان لە رێگەی سەرچاوە نوێیەکانەوە بەرهەم بهێنرێت لە بری بەکارهێنانی سوتەمەنی.

 

ت.پ