"لە کوردستان سیاسەتی کرێ و جێهێشتنی گەل جێبەجێ دەکرێت"

ئەندامانی کۆمەڵەی ئیکۆلۆژی دژی پڕۆژەکە لە زۆزانی حەساندین لە پاسوری ئامەد داوایان کرد هەمووان پێکەوە دەنگی خۆیان بەرز بکەنەوە و جێگەی خۆیان لە خەباتی گەلدا بگرن و پێویستە هەموو چالاکوانانی ژینگە بچنە پاسور.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد-بەرخۆدانی گەل لە دژی پڕۆژەی کانزا کە بڕیارە لە زۆزان حەساندین لە پاسوری ئامەد دروست بکرێت بەردەوامە، هەروەها ژینگەپارێزان داوای دژی ئەمەیان کرد کە هەمووان دەنگی خۆیان بەرز بکەنەوە و داوایان لە بەرگریکارانی سروشت کرد پاڵپشتی گەل بن.

 

ژنانی ئەندامانی کۆمەڵەی ئیکۆلۆژی ڕایانگەیاند، لەگەڵ گەل دژی سیاسەتە گشتییەکانی تاڵانکردن دەجەنگن و وتیان: لێرەین دژی سیاسەتی کرێ و بەتاڵکردنەوەی ناوچەکە لە گەل.

 

"هەنگ و ئاژەڵەکانمان نامێنن"

تەنزیلە ئاسڵان، یەکێکە لەو بێریڤانانەی کە چووەتە زۆزان ئاماژەی بەوەکرد، بژێوی ژیانیان بە هەنگ بەخێوکردن و بەخێوکردنی ئاژەڵ لە زۆزان دابین دەکەن, ساڵانێکە بەم شێوەیە کار دەکەن و زۆزان شوێنێکە کە ناتوانن لێی دەربچن و وتی: ئێمەی ژنان هەموو هاوینێک لێرەین، هەنگ و ئاژەڵەکانمان لێرەن، ئەگەر ئەم شوێنە بەجێبهێڵین چی دەکەین؟ چی دەخۆین و چی دەخۆینەوە؟ ئەو کۆمپانیایە کە دێتە ئێرە سەروەت و سامانی خۆی زیاد دەکات، بەڵام ئێمە لەو شتانەی کە هەمانە بێبەش دەبین و لە ئێستا هەژارتر دەبین، هەرچییەک بکەن ئێمە ئەم شوێنە بەجێناهێڵین، ئەم شوێنە تەنها شتێکە کە هەمانە؛ ماڵ و کار و منداڵمانە، بۆ ئەوەی ئەم شوێنە بۆ منداڵەکانمان بەجێبهێڵین، ڕێگە بە تاڵانکردن نادەین.

 

"ئامانج لێرەدا تەنها کرێ و سەرمایە نییە"

گوڵستان باران، ئەندامی کۆمەڵەی ئیکۆلۆژی وتی: هەوڵ دەدەن جوگرافیای کوردستان بە شێوەیەکی تەواو بە قڕکردنی ئیکۆلۆژییەوە لەناوببەن، زۆر باش دەزانین ئامانج تەنها کرێ و سەرمایە نییە, ئەوان دەیانەوێت گوندنشینەکان لە زەوی و زارەکانیان دەربکەن، بە دەرکردنی گەل ئەم شوێنانە بێ دانیشتوو بمێننەوە، ئامانج گواستنەوەی دانیشتووانەکەیە بۆ شارەکان، بۆیە بەرخۆدانی گەلی پاسۆر زۆر واتادار و بەنرخە, لەگەڵ گەلدا دژی ئەم کۆمەڵکوژیانە دەوەستینەوە.

 

 "پێویستە هەموو لایەک دەنگ بەرزبکەنەوە و پاڵپشتی چالاکوانان بکەن"

چەلیم ئایدن، چالاکوانی ئیکۆلۆژی ئاماژەی بەوەکرد، لەدژی سیاسەتی کرێ و دزی لەگەڵ خەڵکی پاسۆر جێگەی خۆی دەگرێتەوە، داوای پشتیوانی بۆ هەموو شتە باشەکان دەکات و وتی: ئێمە هاتووین بۆ ئەم زۆزانە بۆ پاڵپشتی گەل، لەم پرۆسەیەدا لەگەڵ گەل دەبین، ئەگەر کانەکە لەم شوێنەدا بکرێتەوە، تەنها کاریگەری لەسەر هەموو ناوچەکانی ئەم زەوییە نابێت, ئەم شوێنە سەرچاوەی ئاوە بۆ زۆرێک لە گوندەکان، دروستکردنی کانەکە ئاوەکە پیس دەکات، لێرە هەزاران جۆری گیا هەن، دەبێتە هۆی لەناوبردنی شوێنی نیشتەجێبوونی سەدان ئاژەڵی کێوی و پیسکردنی سروشت، تاڵانکردن لە کوردستان شتێکی نوێ نییە، ساڵانێکە سیاسەت بۆ چۆڵکردنی ناوچەکە لە گەل جێبەجێ دەکرێت، گوندەکان چۆڵ کران، گەل لە ماڵەکانیان دوور کەوتنەوە، بەنداو بەناوی ئاسایشەوە دروستکرا، ئێستا هەوڵ دەدەن بە مین زیان بەم شوێنە بگەیەنن، هەوڵی لەناوبردنی سروشت بە تەواوی دەدەن، ئێمە وەک چالاکوانانی ژینگە لێرەین و هەرگیز ڕێگە نادەین سروشت لەناو بچێت، هەرچی پێویست بێت دەیکەین، لەگەڵ گەل بەردەوام دەبین لە خەبات.