بۆردوومانه‌كان زه‌نگێكی مه‌ترسیداره‌ له‌سه‌ر ژینگە

بۆردوومانی چڕ و داگیركارییه‌كان له‌سه‌ر سنووره‌كانی كوردستان ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر ده‌بێت و جگە لەو مەترسییانەی کە لەسەر ژیانی خەڵک دەیبێت، ژینگەش ڕووبەڕووی لەناوچوونی زەوییە بە پیتەکانی دەبێتەوە و بواری کشتوکاڵی لە درێژ مەودادا لەناودەبات.

هەڵەبجە

 

لە بارەی هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورکیا کە زیانی بە ژینگە گەیاندووە و تیایدا چەکی کیمیایی و کۆکوژ بەکاردێت، سه‌حه‌ر حسێن حەمه‌ ڕەشید، سه‌رۆكی به‌شی پڕۆژه‌ كشتوكاڵییه‌كان له‌ كۆلێژی ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه،‌ وتی: سووتانی دارستان و پاوه‌ن و بۆردوومانكردنیان هۆكارێكه‌ بۆ به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما.

 

پێویسته‌ ڕێگری بكه‌ین له‌ بۆردوومان و سووتانه‌كان

سه‌حه‌ر حسێن باس له‌وه‌ ده‌كات، ئه‌م بۆردوومان و سووتانی دارستانانه‌ مەترسی خستووەتە سەر ژینگە و هۆکارە بۆ پیسبوونی ژینگە، وتیشی: ئه‌گه‌ر باس له‌ سووتانی دارستان و پاوه‌نەکان بكه‌ین چه‌ندێك بۆردوومان كاریگه‌ری هه‌یه‌ لە‌سه‌ر ژینگه،‌ ئه‌وه‌نده‌ش ده‌به ‌ئاوه‌كان زیان ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر له‌ شاخی گۆیژه ‌و شنروێ ده‌به ‌ئاوه‌كان بە جێبهێڵین به هێندەی بۆردوومانه‌كان كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر پیسبوونی ژینگه‌.

 

بۆردوومانەکان کاریگەری درێژ مەودای هەیە

سەحەر حسێن باسی لەوەشکرد کە پێویسته‌ هۆشیاری بڵاو بكرێته‌وه و بە دووئاڕاسته‌ كار بكه‌ین، یه‌كێكیان په‌روه‌رده‌یی بێت و یه‌كێكیان هۆشیاری بێت، وتیشی: ئەگەر بە هۆی بۆردوومانه‌كانەوە ته‌نها یه‌ك مه‌تر بسووتێت، ئه‌وا ده‌بێته‌ هۆی لە‌ناوچوونی داهاتوو و پیسبوونی ژینگه‌.

 

هەروەها تیشکی خستەسەر کاریگەری بۆردوومانەکان لەسەر داهاتووی ژینگە و وتی: کاریگەری بۆردوومانەکان تەنها لەسەر ئێستای ژینگە نییە، بەڵکو بۆردوومانه‌كان كارێك ده‌كه‌ن داهاتوو وای لێدێت خاكه‌كه‌ی توانای سه‌وز بوونی نییه‌ و ناگەشێتەوە، هەروەها ئەو سنوورانەی كه‌ بۆردوومان ده‌كرێت ده‌نكۆڵه‌ی پیس دێنێت و مادده‌ی كیمیایی ده‌گوازێته‌وه،‌ پاش چە‌ندین ساڵ زه‌وی توانای وه‌به‌رهێنانی نامێنێت و له‌ ڕێگه‌ی هه‌واوه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ ئه‌و زه‌ویه‌ی كه‌ كشتوكاڵی باش به‌رهه‌م ده‌هێنێت و لەناوی دەبات، هەروەها کشتوکاڵ وەها لێدەکات کە پڕ بن لە ماددەی کیمیایی و ئەمەش کاریگەری لەسەر تاک دەبێت و ماددە کیمیاییەکی بۆردوومانەکە تێكه‌ڵی خوێن ده‌بێت.