حەلەب، پارکێک بە ناوی گوڵستانی ڕۆژبوونی ئازادی کرایەوە

بەبۆنەی ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، شارەوانی شاری حەلەب پارکێکی بەناوی گوڵستانی ڕۆژبوونی ئازادی کردەوە.

حەلەب

 

ڕۆژی ٤ی نیسان، ٧٣یەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بە پێشەنگایەتی ژنانی شارەوانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەی حەلەب، پارکێکیان بە ناوی گوڵستانی ڕۆژبوونی ئازادی لە جەباناتی گەرەكی شێخ مەقسود بە مەراسیمێک کردەوە، کە ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کۆنگرەی ستار و پارتەکان ئامادەبوون.

 

"هیوای گەلانی ستەم دیدە زیندوو دەبنەوە"

فاتمە حەیدەر، لەسەر ناوی بەڕێوبەرایەتی ژنانی شارەوانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە، وتارێکی پێشکەشکرد و وتی: پێش هەموو شتێک جەژنی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە هەموو گەلانی ئازاد پیرۆز دەکەین، ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد، ڕۆژی هەبوونە، کردنەوەی ئەم پارکە بەناوی گوڵستانی ڕۆژبوونی ئازادی پێشکەش بە ڕێبەرەکەمان و شەهیدانی دۆزی ئازادی دەکەین، ئەم لەدایکبوونە هیوای ئەو کەسانەی زیندوو کردەوە کە هەزاران ساڵە ستەمیان لێکراوە، ئێستا لە جیهاندا بیری ئازاد تەشەنە دەستێنێت و بە ملیۆنان کەس لەسەر ڕێبازی ڕێبەر ئاپۆن، هیوامان ئەوەیە کە بەمزووانە ڕێبەرەکەمان لە نێوان خۆماندا ببینین".

 

دوای تەوابوونی وتارەکانم دار و گوڵی جۆراوجۆر چێندران و دواتر مەراسیمەکە بە هەڵپەركێ و گۆرانی تەواو بوو.

 

https://1128498596.rsc.cdn77.org/video/03-04-2021-heleb-parka-gulistan-hat-vekirin%20%281%29.mp4
         

ت.پ