بومەلەرزەیەکی کوشندە بە گوڕی ٧.٢ هایتی هەژاندی
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە گەلیی کاریبی هایتی کەوتەوە و لە ئەنجامدا زیاتر لە ٣٠٤ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٨٠٠ کەسیش برینداربوون.
ناوەندی هەواڵ
بەیانی ڕۆژی شەممە بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٢ ڕۆژئاوای وڵاتی هایتی هەژاند و زیانێکی زۆری بە بیناکانی ناو کلێسا و هۆتێلەکان گەیاند، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەش ڕایگەیاند کە زیانێکی زۆریان پێگەشتووە و باری فریاکەوتنی مانگێکی ڕاگەیاند.
هایتی بەم دواییانە نۆژەن کرابووەوە لە دوایی بومەلەرزە بەهێزەکەی ساڵی ٢٠١٠ کە زیانێکی زۆری بە وڵاتەکە گەیاند و سەرلەنوێ بینا کرایەوە.
ڕاپرسی جیۆلۆجی ئەمریکا USGS ڕایگەیاند: ناوەندی بومەلەرزەکەی ڕۆژی شەممە نزیکەی ١٢ کیلۆمەتر "٧.٥ میل" لە شارۆچکەی سەینت لویسەوە بووە و لەرزینەکەی لە پایتەختی پڕ ئاوەدانی پۆرت ئۆ پرینس و بە دووریی ١٢٥ کیلۆمەتر لە وڵاتانی دراوسێوە هەستی پێکراوە، لە ئێستادا نەخۆشخانەکان ژمارەیەکی زۆر برینداری تێدایە کە بەهۆی بومەلەرزەکەوە زیانیان پێگەشتووە.
ت.پ