ژیان
-

لەیلا: ڕژێمی بەعس ویستی ناسنامەمان بسڕێتەوە
لەیلا دانیشتووی شاری هەڵەبجەیە و لە ساڵی ١٩٧٤دا تەمەنی بچوک بووە، لە بیرەوەری ئەودا بۆردومانی هەڵەبجە ماوەتەوە و بۆ ژنهای دەگێڕێتەوە.
-

منارەی ملوییە لە سامەڕا
منارەی ملوییە پێش هەزار ساڵ لەلایەن خەلیفەیەکی عەباسییەوە دروستکراوە، سەرەڕای هەموو جەنگ و هێرشەکانی سەردەمی مەنگۆل تا ئێستا بە بەرزی وەک جوانترین منارەی جیهان ماوەتەوە، بەهۆی گرنگی پێنەدانەوە مەترسی لە ناوچوونی لەسەرە.
-

هێزی ڕزگاری ئیدلیب ژنان هەراسان دەکات
هێزی ڕزگاری شام کە شاری ئیدلبیان لەژێر کۆنتڕۆڵ دایە، گروپێکیان ئەمنییانبە ناوی "سواعد الخیر" دروستکردووە بۆ هەراسانکردنی هاوڵاتیان لەناو بازار و شەقامەکاندا، ئارایشتگاکان و بەرگدرووەکانی ژنان، تا بیروباوەڕی خۆیان بسەپێنن.
-

دۆڵی پەپولەکان، شوێنی ژیانی جوانترین پەپولەکانی جیهان
دۆڵی پەپولەکان، سروشتێکی ناوازەی هەیە و دەکەوێتە ڕۆژئاوای دوورگەی ڕۆدس لە یۆنان، ئەم دۆڵە شوێنی ژیانی جوانترین و قەشەنگترین پەپولەکانی جیهانە.
-

لە عێراق ژنان ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە
لە عێراقدا تا دێت توندوتیژییەکان بۆ سەر ژنان زیاد دەکات، یاسایەکیش نییە بۆ پاراستنی ئەو ژنانە.
-

"بە تامەزرۆییەوە بۆ هەوای پاک دێین بۆ چیاکان"
سروە بۆ دوورکەوتنەوە لە بەرزاییەکانی شار و کۆکردنەوەی گیای بەهاری ڕوو لە بەرزاییەکانی هەڵەبجە دەکات، دەشڵێت کنگری ئەمساڵ بەهۆی بێ بارانی باریک و وشک و تاڵبووە.
-

سۆزان ژنێک تێکەڵ بە سۆزی سروشت
تەرزە تەها سلێمانی- کاتژمێر شەشی بەیانییە، بەڕێکەوتووین بۆ یەکێک لە گوندەکانی قەزای شارباژێڕ، بۆ گەیشتن بەم گوندە دەبێت نزیکەی ٧٥ کیلۆمەتر بەنێو دۆڵ و کێوەکانی شروشتە دڵڕفێنەکەی شارباژێڕدا بڕۆین.
-

چیرۆکی ئازادکردنی عێراق و بەسەرهاتی ژنێکی کورد لەو کاتەدا
ئەمڕۆ ٩ی نیسانی ٢٠٢١، هەژدە ساڵ بەسەر ئازادکردنی عێراقدا تێپەڕ دەبێت کە لەم ڕۆژەدا و لە ساڵی ٢٠٠٣دا لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە ڕژێمی بەعسی عێراق ڕووخێنرا و پەیکەری سەدام حسێن سەرۆک کۆماری ئەوکاتی عێراق وێرانکرا.
-

کۆڕەو خۆی کارەساتە و چەندین کارەساتی دیکە ڕوویانداوە تێیدا
کۆڕەو یەکێکی ترە لە پەڕە پڕ لە یادگارییە خەمناکەکانی ناو دەفتەری یادگاری گەلی کورد، هەر کەسێک لەو ڕۆژەدا هێندەی ڕۆمانێک ڕووداوی ئازاربەخش و جۆراوجۆری بەسەردا هاتووە و بینیووە، گەڵاوێژیش لە سییەمین ساڵیادی کۆڕەوەکەدا ڕووداوە ناخۆشەکانی ئەو ڕۆژانەی دێتەوە یاد.
-

شەهیدانی فەرمانی شەنگال بەبیرهێنرانەوە
لە شەنگال شەهیدانی فەرمانی ساڵی ٢٠١٤ بەبیرهێنرانەوە، ژنانی شەنگال لە گۆڕستانئ شەهیدان هەست و سۆزی خۆیان دەربڕی و رایانگەیاند، کە خاوەنداری لە ڕەنجی ڕۆڵەکانیان دەکەن.
-

"بەهۆی کۆڕەوەوە ١٠ ساڵ ئاوارەی ئێران بووین"
سەبریە ڕەحیم ژنێکی دانیشتووی قەزای پێنجوێنە باس لە ڕووداو و نەهامەتیەکانی کۆڕەوی ساڵی ١٩٩١ بۆ ژنها دەکات، باس لەوەش دەکات بەهۆی کۆڕەوەوە ١٠ ساڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ماوەتەوە.
-

ژنێکی تەنها لە ئازارەکانی کۆڕەوی ١٩٩١دا
ڕێزان عەبدوڵا، ژنێکی ٥٠ ساڵە، باسی بەهێزی خۆی و ڕۆژە سەختەکانی ئاوارەیی لەگەڵ دوو منداڵدا دەکات دوور لە خێزانەکەی.
-

ژنان لە کۆماری کوردستاندا بوونە خاوەنی هێزی خۆیان
ڕوخانی کۆماری کوردستان برینێکی دیکەی کردە جەستە پڕ لە خوێنەکەی کوردستان، لەسێدارەدانی قازی محەمەد و هاوڕێکانیشی برینەکەی هێندەی دیکە قوڵتر کردەووە، لە کاتێکدا کۆمارەکە ببووە پاڵپشتێکی تەواو بۆ مافەکانی ژنان. تەرزە تەها
-

لە کیمیابارانی هەڵەبجەوە بۆ کۆڕەوی باشوری کوردستان
٣٠ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر کۆڕەوە مەزنەکەی ساڵی ١٩٩١ی باشوری کوردستان، هەڵەبجەییەکان کە لە ساڵی ١٩٨٨دا کیمیاباران کران، نە زام و ئازاری ئەو ڕۆژانەیان بیرچووبووەوە، نە توانییان هەوای ئازادی لەدوای ڕاپەڕینی ١٩٩١ هەڵمژن، ناچار بە ئاوارەیی کران، ژنان لە زاری خۆیانەوە زەحمەتی ئەو ڕۆژانە دەگێڕنەوە.
-

شوێن پێیەک لە ئیسپانیا مێژووەکەی بۆ ١٠٠ هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە
زانایان کۆنترین شوێنپێی نیاندەرتاڵیان لە جیهاندا دۆزیوەتەوە لە کەناراوێکی ئیسپانیادا، پێیان وایە تەمەنی ١٠٠ هەزار ساڵە، نیشانەکان ئاماژەیان بەوەداوە کە شوێن پێیەکە منداڵێکی کوڕە لە لمدا بازی داوە و سەمای کردووە.
-

هەڕەشەی خێزانە داعشییەکان بۆ سەر ئاوارەکانی کامپی هۆل
کامیلە ئیبراهیم جابر، ئاوارەیەکی عێراقییە و ماوەی شەش ساڵە لە کامپی هۆل نێشتەجێیە، ئاماژەی بەوەدا کە مەترسی لەسەر ژیانیان لەدوای هاتنی خێزانی چەتەکانی داعش بۆ کامپەکە زیاتر بووە، داوا لە حکومەتی عێراق دەکات بیانگەڕێنێتەوە بۆ ماڵەکانیان.
-

"مەلە هەورامی" ژنە پێشمەرگەکەی هەورامان
ژنانی کورد لە کۆنەوە تا ئێستا، لە بوارە جیاجیاکاندا ڕۆڵیان هەبووە، پێشمەرگایەتیش یەکێک بووە لەو تێکۆشانانەی ژنان چاونەترسانە دەستیان پێکردووە، مەلە هەورامیش یەکێکە لەو ژنانەی لە هەوراماندا پێشمەرگە بووە و تا ڕاپەڕین بەردەوام بووە.
-

ئایتان سلێمان دوو منداڵی خۆی بۆ عەفرین لەدەستدا
ئایتان سلێمان دایکی دوو منداڵەکەی کە لە بەرخۆدانی ئەو کاتەدا ونبوون، وتی: داستانی قارەمانانەیان لەسەر جوگرافیای بچووکی عەفرین نووسی.
-

ژنانی هەورامان، هونەرمەندانی چیای زاگرۆس
ژنانی زەحمەتکێش و دەستڕەنگینانی هەورامان لە پێشەوەی جوانیەکانی کلتوری زاگرۆس نشیانن، بە کارە دەستی و هونەرەکەیان مۆرێکیان لە مێژووی کورد داوە.
-

ئێمە بە خاک و ئاسمانی خۆمان وتووە دەگەڕێینەوە
ژنانی شاری عەفرینی ئاوارەی شاری حەلەب، دەربارەی ساڵیادی داگیرکردنی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە هەڵوێستی خۆیان پیشاندا و دەڵێن: "پێویستە دەوڵەتی تورک بۆ ئەو تاوانانەی لە عەفرین ئەنجامیداوە سزابدرێت".