ژیان
-

ژنان لە ڕێگەی پەروەردەی ژنۆلۆژییەوە بوونی خۆیان دەناسن
بەشداربووانی خولی پەروەردەی سەنتەری توێژینەوە و زانستی ژنۆلۆژی، ڕایانگەیاند، دەیانەوێت لە ڕێگەی پەروەردەوە بە زانستی ژن ئاشنا ببن و تێیدا قوڵ ببنەوە.
-

گەڕانەوەی شەنگالییەکان ئیزیدخان دەخەمڵێنێت
سەرەڕای هێرش و پلانەکانی دەوڵەتی تورکیا و پەدەکە بۆ سەر پێکهاتەی ئێزدییەکان، گەڕانەوەی ٣٩ بنەماڵە لە کەمپی بێرسیڤی لە باشووری کوردستان نیشانیدا کۆمەڵگەی ئێزدی پەیوەستە بە خاک و نیشتمان و باوەڕییەکەیەوە.
-

دەنگی ژنان لە میدیاکاندا هیوایەکە بۆ سڕینەوەی نایەکسانی
بەشداری ژنان لە هەموو بوارێکدا گرنگی هەیە و دەبێتە هۆی گۆڕینی عەقڵیەتی چەقبەستووی کۆمەڵگە و بەرەوپێشبردنی، هەروەها بەشداری ژنان لە میدیاکاندا گرنگییەکی زیاتری لە ڕووی شکاندنی بەربەستەکانی بەردەمیان لە هەموو بوارەکانی ژیانیاندا هەیە.
-

مەراسیمی پیرشالیار لە هەورامان بەڕێوەچوو
خەڵکی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوچەی کوردستان جەژنی "پیرشالیار"یان بەرز ڕاگرت، کە میراتێکی مێژوویە لە باوەڕی زەردەشتیدا و تا ئێستا ماوەتەوە.
-

"دەوڵەت لە ڕێگەی دەستدرێژیەوە هێرش دەکاتە سەر بەها کۆمەڵایەتییەکان"
ئارزو تەمۆ، وتەبێژی ڕێکخراوی سارا هێرش و دەستدرێژییەکانی دەوڵەتی لە دژی ژنان هەڵسەنگاند و ڕایگەیاند، لە شوێنێک گەل خەبات بکات، دەوڵەت بە شێوازی شەڕی تایبەت کردەوەی بێ ئەخلاقی بەرامبەر بە ژنان ئەنجام دەدات.
-

ڤیان جاف، کوانووی تێکۆشان دژی ئەقڵیەت و ستەمی دژ بە ژنان
ڤیان جاف لە پەیامێکیدا دەربارەی چالاکییە گیانبازییەکەی دەڵێت: "ئەم چالاكییەی من وەك ئینتیحاری ئەو ژنانە نییە كە لە بێزاری و بێچارەییەوە سەرچاوەی گرتبێت، بەڵكو چالاكییە لەپێناو ئەشقی ژیان و پێشخستنی زیهنییەتی چالاكی ئازادیدایە".
-

سەرەتای ساڵە و ١٠ حاڵەتی کوشتنی ژنان تۆمار کراوە
حاڵەتەکانی کوشتنی ژنان تا دێت ڕوو لە زیادبوونە، لە یەک مانگدا ١٠ ژن لە ناوچە جیاجیاکاندا کوژراون و ناچار بە خۆکوشتن کراون، حکومەتیش ئەرکی چارەسەرکردنی کێشەکەی لەسەر خۆی لابردووە.
-

هێرش و ڕێگریکردن لەخوێندنی گەنجانی مەخمور چۆن کاریگەری دەبێت؟
خەڵکی کامپی مەخمور کە لە ساڵانی نەوەدەکاندا بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە ناچاربوون کۆچ بکەن بۆ باشوری کوردستان، سەرەڕای هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و پەدەکە، لە سیستمی پەروەردەی زمانی دایک بەردەوامن.
-

تروسکە، ئەو گۆڤارەی لەپێناو هۆشیاری ژنان دەستی بە بڵاوکردنەوە کرد
میدیا، ڕۆژنامە و گۆڤارەکان باشترین ڕێگەن بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە، گۆڤاری تروسکەش بەو ئەرکەی گرتوویەتییە ئەستۆی، لەناو کۆمەڵگەی باشووری کوردستاندا خەبات بۆ هۆشیاری ژنان دەکات.
-

بەهۆی ڕێگرییەکانی شام لەسەر شەهبا نەخۆشیی زیادیکردووە
هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی عەفرین- شەهبا گەمارۆکانی حکومەتی شامی لەسەر شەهبا هەڵسەنگاند و ئاماژەی بەوەکرد، کە ئەمە بووەتە هۆی زیادبوونی نەخۆشییەکان.
-

تاڵیبان بۆ دروستکردنی ترس پشکنینی ماڵان دەکات
تاڵیبان ماوەیەکە پشکنینی ماڵی هاوڵاتیان دەکات و ژنانی گەنج ناچار دەکەن ڕازی بن بە بەشوودانیان، هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە تاڵیبان ژمارەیەک سەربازی پێشووی بردووە و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
-

عەبیر حەمدی: ٢٠٢٢ ژنان بەرهەمی هەوڵەکانیان چنییەوە
ساڵانێک بەسەر هەوڵی ڕێکخراوەکان بۆ چارەسەرکردنی کەیسی ژنان تێپەڕیوە، بەڵام تا ئێستا دەرئەنجامێکی باش بەدەست نەهاتووە و نەتوانراوە دۆخی ژنان بەرەو باشتر ببرێت، جا هەوڵەکان ٣٠ ساڵە بن یان چەند ساڵێک بن.
-

ئازادی لە لوتکەدا هەستی پێدەکرێت
چیای چایەر بە بەرزی ٢١٠٨ مەتر یەکێکە لە لوتکە بەرزەکانی سەر بە شاری سلێمانی و ژنانی شاخەوان بە گەشتنیان بە لوتکە هەستی ئیرادە و ئازادییان نیشاندەدەن.
-

عەفیفە کەلۆ: گەمارۆ زیانێکی گەورە بە ناوچە کشتوکاڵییەکان دەگەیەنێت
عەفیفە کەلۆ، هاوسەرۆکی دەستەی کشتوکاڵی عەفرین- شەهبا، باسی لە کاریگەرییەکانی گەمارۆی سەر شەهبا و زەوییە کشتوکاڵییەکان کرد و وتی: گەمارۆی سەر هەرێم زیانێکی زۆر بە کشتوکاڵ دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی لاوازبوونی هەرێم لەم بوارەدا.
-

دایکانی عەفرین: ئێمە بە سەربڵندییەوە ڕێبازی شەهیدانمان دەگرینەبەر
دایکانی عەفرین کە منداڵەکانیان لە بەرخۆدانی سەردەمدا گیانیان بەختکرد، دووپاتیان کردەوە کە لەسەر شوێنپێی منداڵەکانیان دەبن و ئامانجەکانیان بۆ بنیاتنانی وڵاتێکی ئازاد پێکدەهێنن.
-

گەرمیان، ژنانی ڕۆژنامەنووس لەلایەن دەسەڵات و کۆمەڵگەوە ڕێگریان لێدەکرێت
ڕێگری و توندوتیژی بۆ سەر ڕۆژنامەنووسانی ژن بەردەوامە و بەرزبوونەوەی ئامارەکانیش نیگەرانی لای ڕۆژنامەنوسانی ژن دروستکردووە، ڕۆژنامەنووسێکیش دەڵێت: دەسەڵات ڕێگری لە ڕۆژنامەنووسان دەکات بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان.
-

سەرەڕای ڕێگرییەکانی هەڵەبجە ئاڤان بەردەوامە لە کارکردن
ئاڤان ئاوات، نمونەی ژنێکی ڕەنجکێشی شاری هەڵەبجەیە، کە سەرەڕای بەربەست و تەشەرەکانی کۆمەڵگە، بەڵام لەسەر پێی خۆی وەستاوە و ژنانی دیکەش فێردەکات خاوەن ئیرادە و کاری خۆیان بن.
-

گوندی بۆراز یەکێکە لە گوندە کۆنەکانی کانتۆنی کۆبانێ
هەر گوندێک کە بە ناوی ئەو ژنانە ناونراوە، چیرۆک و مێژوو و کولتوورێکی جیاوازی هەیە، لە نێو ئەو گوندانەدا کە دەکەوێتە شاری کۆبانی، گوندی بوراز، کە بە ئاو ژێرئاو کەوتووە و خەڵکی گوندە ژێرئاوکەوتووەکە "بورازێکی نوێی" لە نزیکەوە دروستکردووە.
-

لە ١٣٤ ڕۆژی کۆبانێوە: پێکەوە ئازار و شادیمان بەڕێکرد
کەلیمە دەمیر شایەدحاڵی ١٣٤ ڕۆژ بەرخۆدانی کۆبانێ بوو، بە سۆز و خۆشییەوە دەڵێت لە ساتەکانی ڕزگارکردندا، خۆشی و ئازارێکی بێکۆتایی دڵی داپۆشیبوو.
-

"کۆمەڵگە کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنی ئاستی خوێندنی ژنانی گەنج هەیە"
خوێندنی ژنانی گەنج لەلایەن کۆمەڵگە و خێزانەکانەوە ئاڕاستە دەکرێن و منداڵانی کچ لە منداڵییەوە وایان لێدەکرێت، تەنها بۆ بەشە پزیشکییەکان و بەشە باڵاکان خۆیان ئامادە بکەن.