ژیان
-
ئەوین حەمەئەمین؛ پڕاو پڕ لە کۆڵنەدان و ئومێد بۆ ژیانێکی ئازاد
بەرامبەر هەموو ئەو ڕێگریانەی ژیانی بۆ کۆڵدان لە ئامانجەکەی، ئەوین لە هیوای بۆ ئازادی کۆڵی نەدا و بووە یەکەم ژنی پەیامنێر لە ساڵی نەوەدەکاندا، ئێستاش خاوەن سەنتەرێکی چارەسەری سروشتییە.
-
گەنجان توانایان دەخەنە کار لە پێناو بەناوبانگ بوونێکی بێ ئامانج
بەشێکی گەنج لە جیهاندا بە گشتی و هەرێمی کوردستان، بە تایبەت کار دەکەن بۆ بەناوبانگ بوون، لە بەرامبەردا سودێک بە کۆمەڵگا ناگەیەنن بەڵکو کاریگەری خراپ لەسەر گەنجانی دیکە جێدەهێڵن، پێیان وایە لە ڕێی بوونی بینەرێکی زۆر کەسێکی سەرکەوتوون.
-
یەکڕیزی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەرەنتی سەرکەوتنی شۆڕشەکەیان دەکات
کوژرانی ژنێکی گەنجی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی مەهسا ئەمینی دوای ئەوەی لە لایەن پۆلیسی ئەخلاقیەوە لە تاران دەستبەسەر کرا، کاردانەوە و توڕەیی زۆری لای ژنانی ناوەوە و دەرەوەی ئێران و هەروەها باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریای لێکەوتەوە.
-
لە توانج و بێ هیوایی کۆمەڵگەدا چرۆی کرد و بووە مامۆستای زانکۆ
ژنێک توانا و ئیرادەی بەکاردەهێنێت بۆ ڕووبەڕووبونەوەی کۆمەڵگەیەکی دواکەتوو و پیاوسالار، لەپێناو گەیشتن بە بەدەستهێنانی بڕوانامەیەک، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین بەربەست و هەورازی بەردەمی تێکدەشکێنێت، بە ڕووی خێزانەکەیدا دەوەستێتەوە و لە ئێستاشدا مامۆستای زانکۆیە
-
فریاگوزاری تایبەت بۆ گواستنەوەی ئاژەڵە بریندارەکان دابینکراوە
سەرەڕای کەموکورتییەکانی حکومەت و شارەوانی بەرامبەر ئاژەڵە بێلانەکان، هاوڵاتیان ڕۆژانە ئازاریان دەدەن، ئەمەش وایکردووە ژمارەی ئاژەڵە بێلانەکان و بێ خزمەتەکان لەناو کۆڵانەکاندا زیاد ببێت، گروپێک ئاژەڵ دۆستیش بە پڕۆژەیەک خزمەت بە ئاژەڵە بریندارەکان دەکەن.
-
هاوڵاتیانی باشوور لەسەر ژینا دێنە دەنگ
لە پای ئەو توندوتیژیانەی ڕژێمی ئێران بەرامبەر بە ژنان ئەنجامی دەدات، تیایدا هەزارانی وەک ژینا لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژیان دەکەن، تەواوی ژنانی جیهان و ژنانی باشوور هاتنە دەنگ و داوای ئازادی ژنان دەکەن.
-
"دروشمی ژن، ژیان، ئازادی ڕێگای ئازادیی جیهانە"
شەمێ ڕەمۆ، ئەندامی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-تاژێ، باسی لە سیاسەتەکانی ڕژێمی ئێران کرد لەسەر ژنان و ئاماژەی بەوەدا کە کردەوەکانی ڕژێمی ئێران لە دژی ژنان دوور نییە لە کردەوەکانی داعش دژی ژنان.
-
کوشتنی ژینا ئەمینی ژنانی باشووری دژی توندوتیژییەکان هێنایە دەنگ
بەهۆی ئەوەی ئەقڵیەتی پیاوسالاری و سیستم و دەسەڵات بەردەوام هەوڵی ڕووبەڕوو بوونەوەی ژن دەدات و توندوتیژی بەرامبەر دەکات، ژنان بە گرنگی دەزانن ژن خەبات و تێکۆشان لەپێناو ئازادی و مافەکانیاندا بەڕێوەببات.
-
دایکێکی لەچک سپی داوای ڕاگرتنی توندوتیژی بەرامبەر ژنان دەکات
بەهۆی زۆربونی توندوتیژییەکان بەرامبەر ژنان دایکێکی لەچک سپی نیگەرانە و ئاماژە بەوەدەکات کە تا ئێستا دەمارگیری پیاوسالاری لە کۆمەڵگەدا بوونی هەیە.
-
ژنانی بەیروت بۆ ژینا ئەمینی؛ ژن ژیانە مەیکوژە
ژمارهیهك له ژنانی لوبنانی و کورد لە بەیروت گردبوونهوهیهكی ناڕهزایهتییان سازدا دژ بە كوشتنی ژینا ئهمینی و ئەو ژنانەی دەبنە قوربانی.
-
پایز، وەرزی ڕەنگە جیاوازەکانە
پایز بە قوڵی ڕۆچووەتە ناو ئەدەبی کوردی و لەلای هۆنەرانی کلاسیک و نوێخواز بووەتە هەوێنی دەیان هۆنراوە.
-
ژنانی کورد بەهۆی کورد بوون و ژن بوونیان دەکوژرێن
لەپێناو وەستاندنەوە بەڕووی ئەقڵیەتی پیاوسالاری و دەوڵەت، کە لە کوردستاندا دژی ژن پەیڕەو دەکرێت و لەئەنجامدا چەندینی وەک ژینا ئەمینی دەبێتە قوربانی، ژنان دەڵێن: پێویستە لە ڕێی بیردۆزەکانی ژنۆلۆژییەوە خۆمان پەروەردە بکەین.
-
کارمەندانی فەرمانگە حکومییەکان گرنگی بە کارامەییەکانیان نادرێت
لە فەرمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان ئاستی کارمەندان و ئەو سیستمە بەڕێوەبەرییەی کاری پێدەکرێت چەندین ساڵە وەک خۆیەتی و لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی سەردەم بە چەق بەستووی ماوەتەوە، دەرچوویەکی زانکۆ بە ئەنجامدانی توێژینەوەیەک تیشک دەخاتەسەر ئەو بابەتە.
-
"شۆڕشی ڕۆژئاوا خەونی داپیرو باپیرانمانی بەدیهێنا"
مامۆستای زمانی ئەرمەنی لۆسین ئەردەمیان جەختی کردەوە کە پەروەردەی زمانی ئەرمەنی یەکێکە لە دەستکەوتە پیرۆزەکانی شۆڕش و وتی: لە هەر شوێنێک منداڵێکی ئەرمەنی هەبێت فێری زمانی دایکی دەکەین.
-
"لێدوانی وەزارەتی بەرگری عێراق سەبارەت بە وەفا عەباسی ئێزدی راست نییە"
جودی ئازاد، هاوسەرۆکی شارۆچکەی هۆل ئەو لێدوانەی وەزارەتی بەرگری عێراقی سەبارەت بە وەفا عەباسی ئێزدی رەتکردەوە، کە تیایدا باس لەوە کرابوو کە بە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت وەفایان رزگار کردووە.
-
بڕینی وێستگەی ئاوی ئیلۆک دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی
زەکیە ڕەمەزان خستیەڕوو کە ماوەی ٤٠ ڕۆژە ئاوی حەسەکە بڕاوە و دۆخی خەڵکەکەی لە مەترسیدایە و وتی: هەموو منداڵەکانمان نەخۆش کەوتوون.
-
هانا شوان: بکوژانی ژن داڵدە دەدرێن
بە ئامانجی شاردنەوەی تاوانەکانی کوشتنی ژنان تا دێت تاوانباران داڵدە دەدرێن و تاوانەکانیان پەردەپۆش دەکرێت، بە چەندین ڕێگای جیاواز تاوانیان لەسەر هەڵدەگیرێت بۆیە حاڵەتەکانیش ڕوو لە زیادبوونە.
-
١٣٤ ڕۆژ بەرخۆدان: کۆبانێ جێناهێڵین
١..٢..٣..٤..١٣٢..١٣٣...١٣٤... ئەمە تەنها ژمارە نییە، لە ناو هەموو سانیە و خولەکێکدا لەو ڕۆژانەدا کە ڕووداو لە کۆبانێ ڕووی دەدا و بەرخۆدان هەبوو، قەدەری گەلێکی دیاری کرد.
-
"ژن بە کاری دەستیی خۆی ڕەنگ بە ژیان دەدات"
ئیبتیهال مەحمود کە لەمنداڵییەوە کاری دەستیی دەکات، خۆی بۆ پێشانگایەک ئامادە دەکات و دەڵێت: "ژن بە کاری دەستی خۆی ڕەنگ بە ژیان دەدات".
-
پلانی یارمەتیدانی خۆراکی بۆ ٧٠٠ هەزار کەس لە زیمبابۆی دانراوە
بەرنامەی جیهانی خۆراکی نەتەوە یەکگرتووەکان پلانی بۆ یارمەتیدانی خۆراکی بۆ ٧٠٠ هەزار کەس لە زیمبابۆی داناوە، چونکە پێشبینی دەکرێت نزیکەی ٪٥٠ لە دروێنەی گەنمەشامی سەرەکی داببەزێت بەهۆی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا و خراپی بارانبارینەوە.