ژیان
-
شیلان شاکر: لە هەر وڵاتێک داگیرکاری هەبێت، دەبێت ژنان پێشەنگایەتی بکەن
شیلان شاکر باس لە دەرئەنجامەکانی کۆنفرانسی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دەکات و ڕایگەیاند، ژنانی بەشداربوو جەختیان لە ئازادی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان کردەوە، کە مۆری خۆی لە کۆنفرانسەکە دا.
-
چالاکێکی فێمینیستی هەوڵی بەرەوپێشبردنی دۆخی ژنان لە ناوچە پەراوێزخراوەکان دەدات
عەزیزە سالم، چالاکوانی فێمێنیستی ڕووبەڕووی هەموو ئەو زەحمەتی و بەربەستانە بووەوە کە ڕێگرییان لێدەکرد لە دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییەکان و توانی کۆمەڵەی "نیبراس" لە ناوچەی حەکر ئەلجەما لە غەزە دابمەزرێنێت بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری ژنان.
-
"دروستکردنی هۆشیارییەکی کۆمەڵایەتی بە مانای پاراستنی مافەکانی ژنانە"
چەمکی هۆشیاری کۆمەڵایەتی لەم دواییانەدا بۆ خزمەتکردنی کێشەکانی ژنان بەکارهاتووە، چونکە ئامانجی بنیادنانی نەوەیەکە کە باوەڕ بە کێشەکانی ژنان و مافە ڕەواکانیان بکات.
-
ئاوات حیسامەدین: سەرجەم بیر و باوەڕیەکان بانگەوازی ئاشتی و پێکەوەژیان دەکەن
لە مێژووەوە تا ئێستا ژنان هۆکاری سەرەکی مانەوەی باوەڕی و نەتەوە جیاوازەکانن لە ناو گەلی کورددا، هەمیشە پەیامی ئاشتی و پێکەوە ژیانیان لە نەوەیەکەوە گواستووەتەوە بۆ نەوەیەکی دیکە.
-
بەهەست وریا: ڕاگەیاندن هۆکاری سەرەکی زیادبوونی توندوتیژییەکانە
جۆر و ئاستی توندوتیژییەکان لە هەڵکشاندایە و چەندین هۆکار هەن کە ڕێژەی توندوتیژییان بەرز کردووەتەوە، کارمەندێکی پۆلیسی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دەڵێت: ڕاگەیاندن و پیشاندانی تاوانبار پاڵنەری توندوتیژییە.
-
لە مێژووە تا ئێستا مافی کوردانی فەیلی پێشێل دەکرێت
کوردانی فەیلی لەگەڵ ئەوەی کوردن، بەڵام هەمیشە دورخراونەتەوە لە بوونی ناسنامەی کورد و هەر ناسنامەیەکی دیکە، بە هاوڵاتی پلە دوو لە قەڵەم دەدرێن و تا ئێستاش مافەکانیان پێنەدراوەتەوە.
-
بە ڕەنجی ژنان ژیانی گوند بەڕێوەدەبرێت
ژنانی گوندی تل نەجما لە تل تەمر، پشتڕاستیان کردەوە ئەمە جوانترین ژیانە لە گوندەکان بەهۆی نزیکترین ژیانی کۆمەڵگەی سروشتی لە گوندەکان.
-
بێ کاری گەنجانی نائومێد کردووە و حکومەت خۆی بە بەرپرسیار نابینێت
کەموکورتی دەسەڵات و سیستمی حکومڕانی بوونەتە هۆکاری سەرەکی بۆ نائومێدی گەنجان، ژنێکی گەنجیش دەڵێت: شوێنە ناحکومییەکان، نەبوونی کاری گەنجانیان قۆزتووەتەوە و مافی تەواو بەو گەنجانە نادەن کاریان لەلا دەکەن.
-
"کاکەییەکان لەبەر قسەی کۆمەڵگە ئاینەکەیان دەشارنەوە"
داگیرکەر و دوژمنانی کورد هەمیشە ئاینیان کردووە بە هۆکارێک بۆ ئەوەی گەلی کورد و پێکهاتە و باوەڕییەکانی قڕ بکەن، بۆیە ئاینی کاکەییش، کە ئاینێکی کوردی ڕەسەنە، تا ئێستا مەترسی لەناوچوونی لەسەرە.
-
"باخچەی ماڵەکەم بەرهەمی ماندوو بوون و دەستی خۆمە"
لە گوندی گامێش تەپەی سنووری سەیدسادق ماڵێک بە بۆن و بەرامەی گوڵ و ڕەنگاوڕەنگی کوردەواری خۆی دەنوێنێت، کە ڕەنجی دەست ڕەنگینی ژنێکە و نمایشی گوڵ و گوڵزار دەکات.
-
بێریڤانەکان بەهۆی قەدەغەکردنی زۆزانەوە ڕۆژانە ٣ کاتژمێر بە پێ دەڕۆن
ئەو بێریڤانانەی کە ڕێگای زۆزانەکانیان قەدەغە کراوە، ڕۆژانە ٣ کاتژمێر بە ڕێگەی سەخت و خۆڵ و قورسدا بە پێ دەڕۆن، بێریڤانەکان ئەو پارەیەی لە شیری مەڕەوە دەستیان دەکەوێت، دەیکەنە کرێی ئەو تراکتۆرانەی پێی هاتوچۆ دەکەن.
-
پەروەردە لە ئەفغانستان؛ ژنان بۆ ماوەی دوو دەیە مافەکانیان ڕەتکرایەوە
دۆخی پەروەردەی مندڵانی کچ و ژنان لە ئەفغانستان هەمیشە بەربەستی لەبەردەم بووە و لە هەندێک پارێزگادا وەک مەیدان وەرداک، وەزیرەکان ملیۆنان دۆلار وەردەگرن بە ناوی پەروەردەوە، بەبێ دروستکردنی قوتابخانە یان گرنگیدان بە پەروەردەی منداڵانی کچ.
-
کۆمەڵگە و دەسەڵات نەبوونەتە هۆکارێک بۆ دروستبوونی گەنجانی داهێنەر
هەرچەند ڕێگری و بەربەستەکان هەن لەلایەن دەسەڵات و کۆمەڵگەوە بۆ ئەوەی گەنجان داهێنەر نەبن، بەڵام چەندین گەنجی داهێنەر هەن بوونەتە نمونەی گەنجانی بە توانا لە کۆمەڵگەدا.
-
ژنان لە کاتی کۆچکردندا دوو هێندە توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت
حەنان سەعیتی دووپاتی کردەوە، ئەو ژنانەی لە لیبیا بەشێوەیەکی نایاسایی کۆچ دەکەن، ڕووبەڕووی چەندین مەترسی جەستەیی و دەروونی و دارایی دەبنەوە.
-
کچانی ئێران شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" زیندوو ڕادەگرن
تابان ز.، دوای کەمبوونەوەی توندی ناڕەزایەتییەکان دەستی کردووە بە نووسینی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لەسەر دیوارەکان و دەڵێت: شۆڕش بەردەوامە، لە هەر شوێنێک هاتوچۆی زۆر بێت، لەسەر دیوار و بەرد و ڕێگاکانی دەنووسم، بۆ ئەوەی کاروانی شۆڕش بەردەوام بێت.
-
شلێر بە بەخێوکردنی پەلەوەر بژێوی ژیانی دابین دەکات
ژنانی کورد هەر لە کۆنەوە تا ئێستا ڕەنج و ماندووبونی زۆریان بینیوە بە تایبەتی لە گوندەکاندا، شلێریش وەکو ژنێکی گوند بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی پەلەوەر بەخێو دەکات.
-
ئێران، قەیرانی ئابووری کچان ناچار دەکات قژیان بفرۆشن
دیاردەی فرۆشتنی قژی سروشتی لەناو کچان و ژنان لە ئێران لەم دواییانەدا، بە مەبەستی دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی ژیانیان، دوابەدوای تێکچوونی ئابووری، بێکاری و هەژاریی بەربڵاو لەو وڵاتە، پەرەی سەندووە.
-
ژنانی حەسەکە پشتگیری لە بڕیاری دادگاییکردنی بەکرێگیراوانی داعش دەکەن
ژنانی شاری حەسەکە کە کوڕەکانیان بە دەستی داعش شەهید بوون، پشتیوانی بڕیارەکەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک دەکەن بۆ دادگاییکردنی بەکرێگیراوانی داعش.
-
مریەم بە وەرزش بەسەر فشاری کۆمەڵایەتی زاڵ دەبێت
مریەم ئیسماعیل، وەرزشکار کە بەرەنگاری فشاری کۆمەڵایەتی دەبێتەوە، خۆی ئامادە دەکات بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن لە بەرزکردنەوەی کێش کە بە وەرزشی پیاوان ناسراوە.
-
ڕۆژێک لەگەڵ ژنانی بێریڤان
ژنانی گوندەکانی شاری جولەمێرگ لەگەڵ ئەوەی دەچنە زۆزان بۆ شیردانی مەڕەکان، ڕووبەڕووی چەندین سەختی دەبنەوە، ئەمەش لە ئەنجامی ڕێگای هاتوچۆی خراپ، کە ژیانی ئەوان دەخاتە مەترسییەوە.