ژیان
-
بە کاری دەزگا خزمەتگوزارییەکان، وەڵامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا دەدرێتەوە
ڕێکخراوە خزمەتگوزارییەکان کە ڕێوشوێنیان گرتووەتەبەر دژ بە کەمی نان، ئاو، سووتەمەنی و کارەبای هاوڵاتیانی مەدەنی، لە هێڵی بەرکەوتندا سەرەڕای هەموو هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا هەوڵی خزمەتکردن بە گەل دەدەن.
-
"نەبوونی هەلی کار لەناو گەنجان هۆکاری سەرهەڵدانی کێشە کۆمەڵایەتییەکانە"
نەبوونی هەلی کار بۆ گەنجان و ژنانی گەنج، هۆکاری سەرهەڵدانی کێشە کۆمەڵایەتییەکانە، کە دواتر بۆ کوشتن و خۆکوشتن سەر دەکێشێت و ڕاهێنەرێکی پەروەردەییش دەڵێت: گرفتی خودبوون گەنجانی بێ هیوا کردووە.
-
کۆمین؛ سیستەمی گەل بۆ گەیشتن بە دیموکراسی
بەڕێوەبەرانی کۆمینەکان دووپاتیان کردەوە، کۆمین بنەما و پایەی ڕێکخستنی کۆمەڵگەیە، لە ڕێگەیەوە خزمەتگوزاری پێویست پێشکەش دەکرێت و کێشەکانی کۆمەڵگە چارەسەر دەکرێن.
-
"پشتگوێخستنی تواناکانی گەنجان زەنگێکی مەترسیدارە بۆ دەسەڵات"
کار پێنەکردنی بڕوانامە و نەڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان لە هەرێمی کوردستان، گەنجانی بێ هیوا کردووە و ڕاهێنەرێکی پەروەردەیش دەڵێت: ئەمە زەنگێکی مەترسیدارە بۆ دەسەڵات.
-
قەیرانی پەروەردەیی لە شاری سەردەشت؛ نەبوونی مامۆستا و قەرەباڵغی لە پۆلەکاندا
کەمیی مامۆستایان و پێویستی خوێندنی زیاتر لە شاری سەردەشت بووەتە بەربەست لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی خوێندن.
-
"دادگا بوونی نییە بۆیە توندوتیژی دژی ژنان لە ئاستی بەرزدایە"
سەرەڕای ئەوەی ڕێژەیەکی بەرچاو لە ڕێکخراوەکانی ژنان لە باشووری کوردستان بوونیان هەیە، بەڵام چالاکییەکان و کوشتن و توندوتیژییەکانی سەر ژنان لە ئاستێکدان، کە درک بە بوونی ڕێکخراوەکانی ژنان ناکرێت.
-
"هەر کارێک بۆ هەڵەبجە بێت بێ جیاوازی بەڕێوەی دەبەم"
نۆیەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بەڕێوەچوو، ماوەی پێنج ساڵە ڕەنگین سەلام بە دەنگ و نووسینەکانی فێستیڤاڵەکە دەڕازێنێتەوە و سەرنجی سەردانیکاران بۆ خۆی ڕادەکێشێت، دەشڵێت: کاری گەورە و بچوک نییە هەر کارێک بۆ خزمەتی هەڵەبجە دەکەم.
-
قەدەغەکردنی لەباربردن لە ئێران: هیچ کۆنترۆڵێکمان بەسەر لەشماندا نییە
ئەو ژنانەی کە ناچارکراون کۆتایی بە دووگیانییەکانیان بهێنن بە شێوەیەکی ناسەلامەت و لە بارودۆخێکی خراپدا بەهۆی قەدەغەکردنی لەباربردن لە ئێران دەڵێن: هیچ کۆنترۆڵێکمان بەسەر لەشماندا نییە.
-
سوعاد بەراهمە: ژنان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە و بە هۆی کارەسات و شەڕەوە
سوعاد بەراهمە، چالاکوان و پارێزەری مافەکانی مرۆڤ جەختی لەوە کردەوە کاریگەرییەکانی کارەساتە سروشتییەکان و شەڕ و ناکۆکییەکان کاریگەرییەکی توندتریان لەسەر ژنان هەیە.
-
ژنانی عەفرین ڕووبەڕووی هەموو ئەو سیاسەتانە دەبنەوە کە نکۆڵی لە بوونیان دەکات
ژنانی گوندەکانی ناوچەی شێراوا لە عەفرین لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جەختیان لەسەر پابەندبوون بە خاکەکەیان و وازنەهێنان لە بەرخۆدانیان کردەوە، هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو ئەو سیاسەتانە دەبنەوە کە نکۆڵی لە بوونیان دەکات.
-
نیان مەحمود: میدیاکان لە ڕەوتی بەرپرسیارێتیان بەرامبەر گەل لایانداوە
هێرش و داگیرکارییەکان لەسەر کوردستان نەبووەتە تەوەری سەرەکی میدیاکان ، ڕاگەیاندننکارێکیش دەڵێت: باسی کێشەکانی گەلی کورد و چارەسەرییەکانیان پێویستە باسی یەکەمی میدیا کوردییەکان بێت
-
حاڵەتەکانی توندوتیژی زیاد دەکەن و بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیش ئامار بڵاو ناکاتەوە
وەزارەتی ڕۆشنبیری و بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی هەرچەند هەوڵی شاردنەوەی حاڵەتەکانی کوشتن و توندوتیژییەکان بدەن، بەڵام کوشتنی ژنان ڕاناوەستێت و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاو دەکرێتەوە.
-
ئاشتی ڕەفیق؛ تەمەنێک ڕەنج و ماندووبوون لەپێناو خزمەت کردندا
مامۆستا ئاشتی ڕەفیق، بەڕێوبەری پەیمانگای هونەرە جوانەکانی شەهید جعفەر لە شاری کۆیەیە، چەندین ساڵە لە شاری کۆیە خزمەت دەکات و لە مامۆستاییەوە دەستی پێکردووە.
-
خراپی سیستمی خوێندن و پەروەردەی خێزان حەزی منداڵانی بۆ خوێندن لاواز کردووە
پرسین هاوژین، ڕێنماییکاری پەروەردەیی، ئاماژەی بەوەکرد لە کاتی پشووی هاویندا خێزانەکان بەرنامەیەکی گونجاویان نییە بۆ منداڵەکانیان، نەبوونی ئەم بەرنامەیە وادەکات دەستپێکی خوێندنگە بۆ خوێندکاران بەگشتی و منداڵان بە تایبەت قورس بێت.
-
ماددەی هۆشبەر، ڕێگایەک بۆ لە خشتەبردنی تاکەکانی کۆمەڵگە
نەبوونی هەلی کار و خراپی دۆخی ئابووری وای کردوە گەنجان بکەونە ناو پیلانگێڕی دەوڵەتانی داگیرکار و ئالوودەی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر بن.
-
خوێندن لەناو کابینەدا ژیانی خوێندکاران قورس دەکات
ئێلناز سەمەدپوور، یەکێکە لە خوێندکارانی دانیشتووی گوندی توەکەلان، ئاماژە بە نەبوونی پێداویستی خوێندن لە گوندەکەیان دەکات، "ناچارین خوێندنمان لە کابینەکاندا بە گەرما و سەرما بەسەر ببەین".
-
زهەیا لە گوندی باب ئەلخەیر: دەگەڕێینەوە بۆ شوێنەکانمان
زهەیا جاسم، کە بەهۆی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیاوە لە گوندی باب ئەلخەیر لە تل تەمر دەژی ، دەڵێت: دانیشتن لەسەر هێڵەکانی بەرکەوتن شتێکی ئاسان نییە، با داگیرکەران لە خاکەکەمان بچنە دەرەوە و بگەڕێینەوە خاکەکەمان.
-
برینداری ئەسپێک شایی لە پزیشکی گشتییەوە بۆ ڕاهێنەری ئەسپ سواری ڕادەکێشێت
گەنجێک هەرچەندە پزیشکی گشتی تەواو کردووە، بەڵام بەهۆی ئەو هەموو ستەمەی لە ئاژەڵان دەکرێت و خولیای بۆ هاوکاریکردن بووەتە یەکێک لە چارەسەرکەرانی ئاژەڵان و ڕاهێنەری ئەسپ.
-
کۆنترین گوندەکانی هەرێمی جزیرە لە ژێر هێرشدان
حەکوما حەسەن خەڵکی گوندی سکر ئەلئیهمیر، کۆنترین گوندی سەردەمی نیۆلۆتیک، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای بۆ سەر شوێنە مێژووییەکان شەرمەزار کرد.
-
کەمیی مامۆستا؛ قەیرانێکی چارەسەرنەکراو لە بواری پەروەردەدا
کەمیی مامۆستا لە پارێزگای ورمێ و پارێزگاکانی دیکەی ئێران کێشەیەکی سەرەکییە و کەرتی پەروەردە کەوتووەتە دۆخێکەوە کە ڕاهێنەری پەروەردەیی و بەڕێوەبەریش لە قوتابخانەکاندا ڕۆڵی مامۆستا ببینن و وانە بڵێنەوە.