زستانی درێژ بارگرانی لەسەر ئاژەڵدارانی جۆلەمێرگ دروستدەکات

لە شارۆچکەی خیروات سەر بە پارێزگای جۆلەمێرگ باکووری کوردستان بەهۆی درێژخایەنی زستان و بارانبارینی زۆرەوە، دانیشتوانەکەیان تا مانگی حوزەیران نەیانتوانی دەست بە کشتوکاڵ و بەخێوکردنی ئاژەڵ بکەن.

مەميهان هیلبين زەيدان

 

جۆلەمێرگ- درێژخایەنی زستان و بەردەوامی بارانبارین چالاکیی کشتوکاڵی و ئاژەڵداریی لە گوندەکاندا دواخست، ساڵانی پێشوو کشتوکاڵ و ئامادەکردنی لەوەڕگە و باخداری و دۆشینی مەڕ لە مانگەکانی نیسان و ئایار دەستی پێکرد، بەڵام ئەمساڵ تا مانگی حوزەیران دەستیان پێنەکرد.

 

ئەو دانیشتووانەی کە بە تەواوی پشت بە کاری گوندنشین دەبەستن، هەوڵدەدەن لە ڕێگەی کاری چڕەوە زیانەکانیان قەرەبوو بکەنەوە دوای ئەوەی کەشوهەوا باشتر بوو، لەو چوارچێوەیەدا، موسلما ئەرەن ، تەمەن ٥٠ ساڵ، خەڵکی شارۆچکەی خیروات، وتی: نەمانتوانی کا بۆ ئاژەڵەکانمان بەرهەمبهێنین و ناچار بووین بیکرین.

 

بەهاری ئەمساڵ درەنگ بوو، بارانیش زۆر بوو، وتی: هێشتا دەستمان بە دۆشینی مەڕەکان نەکردووە، چیمەنیش لە کێڵگەکانماندا گەشە نەکردووە، بەگشتی، ئێمە لە زەویەکانی خۆمانەوە کا کۆدەکەینەوە، بەڵام ئەمساڵ ناچار بووین بیکڕین. هەروەها ژمارەیەک لە مەڕەکانمان نەخۆش کەوتن، بۆیە نەمانتوانی تا سەرەتای مانگی حوزەیران دەست بە کارەکانمان بکەین، کە دەبوو لە مانگی ئایاردا دەست پێبکات.

 

جەخت لەوە دەکاتەوە، کە بەخێوکردنی ئاژەڵ تاکە سەرچاوەی داهاتیانە:بەهۆی درێژخایەنی زستانەوە، نەمانتوانی شیر بەرهەم بهێنین و پەنیر دروست بکەین، بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمییەکە، دەبوو زۆرجار گەشت بکەین بۆ وان، ئێمە بژێوی ژیانمان لەسەر مەڕەکانمانە، هیچ کارێکی دیکەمان نییە.

 

موسلیما ئەرەن، گرنگی بەرهەمە شیرەمەنیەکان لە ژیانی ڕۆژانەیان و تەنانەت بۆ داهاتووی منداڵەکانیان ڕووندەکاتەوە، ئێمە بە داهاتی شیر دەژین، هەروەها پێشکەشی میوانەکانمانی دەکەین و بەکاریدەهێنین بۆ ئامادەکردنی خۆراک بۆ شوانەکان، ئێمە بەو داهاتەی لە بەرهەمە شیرەمەنیەکانەوە بەدەستی دەهێنین منداڵەکانمان پەروەردە دەکەین، فەرمانبەر نین و موچە وەرناگرین، ئێمە خەڵکی گوندنشینین کە لەم بوارەدا کاردەکەین بۆ پشتگیریکردنی خێزانەکانمان.

 

"گەورەترین بارگرانی دەکەوێتە سەر ژنان"

ئاماژە بەوە دەکات، کە ژنان قورسایی ئەو کارە لە ژیانی گوندەکاندا هەڵدەگرن، لە زستاندا، پیاوەکان هەندێک ئەرک دەگرنە ئەستۆ، بەڵام لە هاویندا هەموو کارەکان دەکەوێتە سەر ژنان- نانکردن، دۆشینی مەڕ، ئامادەکردنی خواردن بۆ شوانەکان، پێشوازیکردن لە میوانەکان و پەروەردەکردنی منداڵەکان.

 

"لەگەڵ باشتربوونی کەشوهەوا دەست دەکەین بە چاندنی کێڵگە"

ئەو پلانەکانیان بۆ مانگەکانی داهاتوو ڕوون دەکاتەوە، بە گشتی لە مانگی نیسانەوە دەست دەکەین بە چاندنی کێڵگە، بەڵام ئەمساڵ لەو کاتەی کەشوهەوا باشتر بوو دەست پێدەکەین، ئەم مانگە لە شیرەکە پەنیر دروست دەکەین، مانگی داهاتوو دەست دەکەین بە فرۆشتنی شیرەکە، لە مانگی ئابیشدا کەرە دروست دەکەین، ئەوەی پێویستمانە دەیهێڵینەوە و ئەوەی دیکە دەیفرۆشین، هەموو خەرجییەکانمان بەندە بە داهاتی شیرەکە، و کاتێک کەشوهەوا زیاتر باشتر بوو، دەست بە چاندن دەکەینەوە.