ژنێکی میسری لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژراو دواتر لە باڵکۆنەوە تەرمەکەی فڕێدا

بەرگەگرتنی ساڵانێک لە توندوتیژی منداڵان ناپارێزێت، بەڵکو دەتوانێت بێ دایک و باوک بەجێبهێڵێت، ئەمە ئەو ڕاستییە کە ئەمڕۆ ڕووبەڕووی منداڵانی حەنان فەرغال هارون دەبێتەوە، ژنێکی میسری بەرگەی توندوتیژی بە هەموو شێوەکانیەوە گرت.

ئیمان سەمیر عەلی

 

میسر-حەنان فەرغال هارون، تەمەن ٣٠ ساڵ، لە گوندێکی ناوەندی قوسیەی پارێزگای ئاسیوت لە میسر بە شێوەیەکی کارەساتبار کوژرا، دوای ئەوەی ژیانی خۆی بەخت کرد بۆ ئەوەی کوڕەکەی لە دەستی باوکی ڕزگار بکات بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە.

 

ڕووداوەکە لە مانگی کانوونی دووەمدا ڕوویداوە کاتێک هاوژینەکە منداڵەکەی بردووە و هەڕەشەی زیانگەیاندنی لێکردووە بۆ ئەوەی فشار بخاتە سەر دایکەکە و بگەڕێتەوە ماڵەوە، هەروەها دۆخەکە پەرەی سەند و گەیشتە لوتکە بە هێرشێک کە بووە هۆی مردنی، ئەم ڕووداوەش کۆمەڵگەکەی تووشی شۆک کرد.

 

خوشکی حەنان، تەهانی فەرغال هارون، ڕایگەیاند، کە خوشکەکەی لە ماوەی هاوسەرگیری ١٢ ساڵەیدا بەرگەی چەندین ساڵ ئازاری گرتووە، هاوژینەکەی بە شێوەیەکی دڕندانە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرد، لە ڕووی داراییەوە و منداڵەکانی پشتگوێ دەخست و بە تەنها لە ماڵەوە بەجێی دەهێشتن بەبێ ئەوەی پێداویستییە سەرەتاییەکانی خێزانەکە دابین بکات.

 

ڕوونیشیکردەوە، هاوژینی خوشکەکەی بۆ ماوەیەکی درێژ لە ماڵەوە دووردەکەوێتەوە، بەمەش خۆی و دوو منداڵەکەی بێ خواردن و پاڵپشتی دارایی مابوونەوە، چەندین جار ئامۆژگاری خوشکەکەی دەکرد کە داوای جیابوونەوە بکات و بگەڕێتەوە لای خێزانەکەی، بەڵام خوشکەکەی ڕەتیکردەوە، لە ترسی خۆشگوزەرانی منداڵەکانی و پێی باشتر بوو لە پێناو ئەواندا بەرگەی ئەو دۆخە بگرێت.

 

تەهانی هارون وتی: ڕووداوەکە لەو کاتەوە دەستیپێکردووە کە هاوژینەکە لە قاهیرە گەڕاوەتەوە و سەردانی خانەوادەی ژنەکەی کردووە، خوشکەکەی ڕەتیکردەوە لەگەڵیدا بگەڕێتەوە بۆ ماڵی هاوسەرگیرییەکەیان، چونکە ئەو ڕەتیدەکردەوە بژێوی منداڵەکانیان دابین بکات و ئالوودەی ماددە هۆشبەرەکان بووە، دەمەقاڵەیەک ڕوویدا و ڕۆژی دواتر گەڕایەوە و بە پێچەوانەی ویستی خۆی ناچاری کرد لەگەڵیدا بڕوات.

 

هاوژینەکەی خوشکەکەی دەباتە ماڵی خوشکەکەی خۆی و بە شتێکی تیژ دەستدرێژی دەکاتە سەری و لە ئەنجامدا کەللـەیسەری شکاوە و یەکێک لە پەنجەکانی لێکردۆتەوە، دواتر گەیەندرایە نەخۆشخانە و ڕاپۆرتێکی فەرمی پۆلیس و ڕاپۆرتێکی پزیشکی ئامادەکرا کە برینەکانی بەڵگەدا کردووە.

 

ڕوونیشیکردەوە، خوشکەکەی نەخۆشخانەی بەجێهێشتووە و ڕووی کردووەتەوە بۆ ماڵی دایکی بۆ ئەوەی لە هاوژینەکەی ڕابکات، بەڵام خەسووی کوڕەکەی بەبێ ئاگاداری خۆی بردووە، لەکاتێکدا کوڕەکەی لەگەڵ پوری بوو.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، دواتر هاوژینەکە پەیوەندی بە خوشکەکەیەوە کردووە و وێنە و ڤیدیۆیەکی بۆ ناردووە، هەڕەشەی کوشتنی منداڵەکەی کردووە ئەگەر نەگەڕێتەوە ماڵی هاوسەرگیرییان، خوشکەکەی ناچار بوو بگەڕێتەوە ماڵی هاوسەرگیری بۆ ئەوەی کوڕەکەی ڕزگار بکات، بەڵام هاوژینەکەی کوڕەکەی بەکارهێناوە بۆ ئەوەی بتوانێت تاوانەکەی ئەنجام بدات، دوای ئەوەی گەڕایەوە، هێرشی کردە سەری و بە چەقۆ ٢٧ جار برینداری هەموو جەستەی بریندارکردووە، پاشان تەرمەکەی لە باڵکۆنەکەوە فڕێدا و سەر زەوی و لەوێ گیانیلەدەستدا.

 

تەهانی فەرغال هارون دەگێڕێتەوە کە دایکی تۆمەتبار و خوشکی تۆمەتبارەکە چەکی کوشتنەکەیان شاردوەتەوە و شوێنەواری خوێنیان لابردووە، ئەمەش لە هەوڵێکدا بۆ دەستکاریکردنی بەڵگەکان و ڕێگریکردن لە دادپەروەری بە مەبەستی بێتاوانکردنی، بەڵام لایەنی لێکۆڵینەوە ئاگاداری ئەو هەوڵانە بوون و بارودۆخەکەیان ئاشکرا کرد، هەروەها بەهۆی پێداگرییان لەسەر مافی یاسایی خۆیان بۆ داوای تۆڵەسەندنەوە و زۆرترین سزا، لەلایەن خێزانی هاوژینەکەوە هەڕەشەی کوشتنیان لێدەکرێت.

 

لەم دواییانەدا تاوانەکانی کوشتنی ژنان لەلایەن ئەندامانی خێزانەکانیانەوە زیادی کردووە، ڕاپۆرتەکانی مافی مرۆڤ بەڵگەی دوو هێندەبوونی ژمارەی ئەو ژنانەیان تۆمار کردووە کە لە دوو ساڵی ڕابردوودا لەلایەن هاوبەشەکانیان یان ئەندامانی خێزانەکانیانەوە کوژراون، ئەم بەرزبوونەوەیەی تاوانەکانی سستی سیستەمی پاراستنی ژنان ئاشکرا دەکات، بەو پێیەی داتاکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ساڵانە زیاتر لە ٣٠٠ ژن دەکوژرێن، ئەم تاوانانە لە وردەکارییەکانیاندا جیاوازن، بەڵام پاڵنەرە هاوبەشەکان ئاشکرا دەکەن کە زۆرجار پەیوەستن بە ناکۆکی خێزانییەوە یان ڕەتکردنەوەی دەسەڵاتی پیاو.