ژنانی تل تەمر: سووریا دەتوانێت سوود لە کۆمینەکانی ڕۆژئاوا وەربگرێت
ژنانی تل تەمر ئاماژەیان بەوە کرد کە سووریا لە مێژوودا لەلایەن حکومەتێکی ناوەندی بەهێزەوە دەورە دراوەو بەم شێوەیە ناتوانێت سووریایەکی هەمەچەشن بەڕێوەببات، سووریا دەتوانێت سوود لە ئەزموونی کۆمینەکانی ڕۆژئاوا وەربگرێت.
سۆرگوڵ شێخۆ
تل تەمر-کۆمینەکانی ڕۆژئاوا بە بەردی بناغەی ئەزموونی سیاسی و کۆمەڵایەتی دادەنرێن. هەروەها لە گرنگترین تایبەتمەندیەکانی مۆدێلی خۆبەڕێوەبەرین لە دوای شۆڕشی سووریا.
کۆمینەکان لە ڕۆژئاوا تەنیا ئەنجومەنی ناوخۆیی نین، ئەزموونێکی ناوازەن لە دیموکراسی بنەڕەتیدا. لە هەمانکاتدا ئامرازێکن بۆ ڕێکخستنەوەی کۆمەڵگە لە هەلومەرجی سەختدا.
سەمیرە حەسەن، ئەندامی کۆمینی شەهید عەبدوڵا و مادلین عوبێد، جێگری هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی شارۆچکەی تل تەمر لە کانتۆنی جزیرە لە ڕۆژئاوا کە بەدواداچوون بۆ کاری کۆمینەکان دەکات، ڕۆڵ و گرنگی کۆمینەکان لە داهاتووی سووریادا هەڵسەنگاند.

سەرۆک گوندەکان کە دەوڵەت دایانناوە و ئیرادەی گەڕەکیان پێشێل کردووە چییان کرد؟
سەمیرە حەسەن کە شایەتحاڵی سەردەمی سەرۆک گوندەکان بووە لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا کاتێک ئیدارەی گەڕەکەکانیان بەڕێوە دەبرد، بەم شێوەیە باس لە ڕۆڵی ئەوان دەکات وتی: ڕاستە ئێمە لەو کاتەدا گەنج بووین، بەڵام ئەوەی ڕووی دەدا سەرنجی ڕاکێشام، سەرۆک گوندێک هەبوو، بەڵام لەلایەن دەوڵەتەوە دەستنیشانکرابوو، سەرەڕای کەمی ئەزموون و زانیاری، دەوڵەت دەیویست بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی بەکاری بهێنێت سەرۆکەکان خزمەتیان بە دەوڵەت دەکرد، هیچ شتێکی ئەرێنییان بۆ کۆمەڵگر نەدەکرد بێگومان ئەمە خواستی دەوڵەتیش بوو، کوردەکان هەمیشە بێ ڕۆڵ بوون.
سەمیرە حەسەن ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمەڵگەی پێش شۆڕش خاڵی بووە لە ڕۆڵی ژن و گەنج، و لە درێژەی قسەکانیدا بەم شێوەیە وتی: بڕیاری تاکەکەسی لە گەڕەکەکەدا دەدرا، بەبێ ئەوەی بۆچوونی ژنان و گەنجان لەبەرچاو بگیرێت، لێرەدا سیاسەتێک جێبەجێکرا کە ئیرادەی کۆمەڵگە و زانیارییەکەی پووچەڵکردەوە، کورد لەو ماوەیەدا بێ ناسنامە مایەوە و مافەکانی پێشێلکرا هاودەنگی، گروپەکان لە دژی یەکتر و قووڵکردنەوەی ڕەگەزپەرستی بوون.
"کۆمینەکان لە خزمەتکردنی دەوڵەتەوە دەچنە خزمەتکردنی کۆمەڵگەو ژنان"
سەمیرە حەسەن ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ خۆبەڕێوەبەری و دامەزراندنی سیستمی کۆمینەکاندا جیاوازییەکی لەو شێوەیە ڕوویداوە و وتی: کۆمینەکان کۆمەڵگە کۆدەکەنەوە و هەر بڕیارێک پەیوەندی بە گەڕەکەکەوە هەبێت، بە بۆچوونی هەموو ئەندامانی گەڕەکەکە دەدرێت مافەکانی ژنان.کۆمینەکان ڕێگە بە پێکهێنانی ئیرادەی منداڵێکی بچووک دەدەن تا دەگاتە گەورەکان.
"بناغەی سووریای دیموکراتیک کۆمینێکی دیموکراتیکە"
لە کۆتایی قسەکانیدا سەمیرە حەسەن داواکارییەکەی بەم شێوەیە دەربڕی: نەک هەر من، بەڵکو هەموو ئەوانەی لە کۆمینەکاندا دەژین و خۆیان ڕێکخستووە، دەیانەوێت سیستمی کۆمۆنەکان بەهێز بکرێت و هەڵنەوەشێنرێتەوە، ئەم پرسە لەسەر مێزی گفتوگۆ نییە بۆ گفتوگۆکردن، پێویستە گفتوگۆی لەسەر بکرێت و کۆمینەکان بهێڵدرێتەوە، چونکە بناغەی سووریایەکی دیموکراتیک لە بونیادنانی کۆمۆنێکی دیموکراتیکەوە سەرچاوە دەگرێت.

کۆمینەکان لە ماوەی ١٤ ساڵی شۆڕشدا ناوەندییان کەم کردۆتەوە
مادلین عوبێد ئاماژەی بەوەدا کە سیستمی کۆمینەکان لە ڕۆژئاوا ١٤ ساڵە سەرەڕای سەختییەکان بەردەوامە، چونکە بچووکترین یەکەی ئیدارییە، و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بوونی کۆمینەکان لە کۆمەڵگەدا زۆر ئەرێنییە، بارگرانی کۆمەڵگەی لە ڕووی خزمەتگوزارییەوە سووک کردووە، کۆمەڵایەتیبوون بەهێزتر کردووە، ڕێکخستنی تایبەتی خۆی دروستکردووە و کۆمیتەی تایبەتی خۆی دامەزراندووە.
"با لەسەر مێزی دانوستان گفتوگۆ لەسەر ئەم بابەتە بکرێت"
مادلین عوبێد ئاماژەی بەوەشکرد، لەبری شەڕی سیستمی کۆمینەکان، حکومەتی کاتی سووریا دەتوانێت بە ئەرێنی سەیری بکات و سوود بە تەواوی گەلی سووریا بگەیەنێت و وتی: کۆمەڵگە بەبێ کۆمین ناتوانێت بژی و ڕووبەڕووی ئاستەنگی دەبێتەوە، چونکە کۆمینەکان بناغەی هەموو سیستمێکن، ئەم بابەتە پێویستی بە گفتوگۆکردن هەیە لەسەر مێزی دانوستان لە داهاتوودا و دەتوانن ئەم ئەزموونە بکەنە چاکەیەکی هاوبەش بۆ گەلی سووریا.
"کۆمین ڕۆڵی حکومەت لەناو نابات"
مادلین عوبێد ئاماژەی بەوەدا کە ژنان دەتوانن ڕۆڵێکی کارا لە سیستمی هاوسەرۆکایەتی کۆمینەکاندا بگێڕن بەبێ ئەوەی لە گۆشەیەکدا بمێننەوە و لە سیستمەکە دووربخرێنەوە و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ژنانی سووریاش وەک کۆمەڵگەکەیان پێویستیان بە سیستەمی کۆمینە بۆ ئەوەی ئیرادەی خۆیان پێکبهێنن و ببنە ئەندامی کاریگەر لە کۆمەڵگەدا، بەو پێیەی کۆمین ڕۆڵی حکومەت لەناو نابات و زیان بە دەوڵەت ناگەیەنێت، بە پێچەوانەوە دیموکراسی لە وڵاتدا زیاد دەکات و ناوەندگەرایی لەناو دەبات و هاودەنگی کۆمەڵایەتی دروست دەکات.