ژنانی کۆچبەر لە کۆبانێ لە بارودۆخی مرۆیی خراپدان

لە ترسی کۆمەڵکوژی، بەرەو کۆبانێ کۆچیان کرد، لە پەناگەکانی ئەوێدا ڕووبەڕووی بارودۆخی مرۆیی ترسناک دەبنەوە.

سیلڤا ئیبراهیم

 

کۆبانێ-سەرەڕای ئەو گەمارۆیەی کە بەسەر کۆبانێدا سەپێنراوە، بەڵام شارەکە نزیکەی ٢٠٠ هەزار کۆچبەری ڕەققە و تەبقای لئ دەمێنێتەوە، جگە لەوانەی کە لە کامپی تل ئەبیاز. ئەم کۆچبەرانە، لە ترسی کۆمەڵکوژی و قڕکردن لەسەر دەستی چەتەکانی هەتەشە، بە ناچاری ماڵەکانیان بەجێدەهێڵن، تووشی بارودۆخێکی سەختی مرۆیی دەبن.

 

ژنانی کورد کە لە ڕەققە کۆچیان کرد و پەنایان بردووە بۆ کۆبانێ وتیان: ئەو خێزانانەی کوڕەکانیان کردە قوربانی بۆ ڕزگارکردنی جیهان لە دەستی داعش، ئێستا دەکرێنە ئامانج بۆ تۆڵەسەندنەوە دوای ئەوەی چەتەکانی هەتەشە چوونە ناو شاری ڕەققە.

 

زولەیخە ئەحمەد، کوڕەکەی لەدەستداوە، لەکاتی بەشداریکردنی لە هەڵمەتی ڕزگارکردنی ڕەققە بەدەستی داعش، ئێستا لەگەڵ خێزان و نەوەکانی لە نەخۆشخانەی ڤیان دەژین، کە کراوەتە پەناگە بۆ کۆچبەرەکان، هەروەها ئێمە خەڵکی کۆبانێن و لەسەرەتای قەیرانی سووریا لە ڕەققە نیشتەجێ بووین، کاتێک چەتەکانی هەتەشە هێرشیان کردە سەر شارەکە، لە ترسی شکۆمەندی خۆمان ماڵ و حاڵمان کۆچمان کرد، ترسمان هەبوو کۆمەڵکوژی شنگال دووبارە ببێتەوە، بەو پێیەی هەموو ئەو پێشێلکاریانەی کە ئەنجامی دەدەن یەکسانە بە تاوانی جەنگ.

 

دووپاتیشیکردەوە، بەرەو کۆبانێ ڕۆیشتین، لەگەڵ پەرەسەندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا، چووینە ناوەندی شار و پەنامان بۆ نەخۆشخانە برد، ئەم بارودۆخانە هاوکات بوو لەگەڵ بارینی بەفر، کە ئازارەکانمانی گەورەتر کرد، ئێستاش زۆرینەی کۆچبەرەکا بەبێ بەتانی دەخەون، ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی نەخۆشی لەنێو منداڵاندا.

 

لە ماوەی مانگێکدا، دوای کۆچکردنیان، زولەیخە ئەحمەد بۆ پشکنینی ماڵەکەی و شارەکە گەڕایەوە بۆ ڕەققە، بە نیازی ئەوەی لەگەڵ خێزانەکەیدا بگەڕێتەوە ڕەققە، بەڵام تووشی شۆک بوو کاتێک بینی ماڵەکەی بە تەواوی تاڵان کراوە، وتی: جگە لە دیوار و دەرگاکان هیچی تر لە ماڵەکەمان نەماوە، کاتێک ڕۆیشتم بە توندی دەرگاکەم قوفڵ کرد، بەڵام دوای گەڕانەوەم بۆ کۆبانێ، ئەوانەی هێشتا لەوێ بوون پێیان وتم دیسانەوە شکاندوویانە، من بە سەختی گریام لەسەر ئەوەی بەسەرمان هاتووە، بەڵام ئێستا فرمێسک چ سوودێکی هەیە؟ تەنانەت هیوای گەڕانەوەش نەماوە، بتوانین بگەڕێینەوە بۆ کوێ کاتێک دەرگاکەمان شکاوە و هەموو شتێکی ناوەوەمان دزراوە؟

 

ڕوونیشیکردەوە، کە ئەوخێزانانەی کوڕەکانیان کردە قوربانی بۆ ڕزگارکردنی جیهان لە داعش و شەڕیان کرد تا شەهیدبوون، لەنێو ئەو کەسانەن کە زۆرترین ئامانجیان لە ڕەققەیە، هەروەها من لە خێزانێکی شەهیدم، کوڕەکەم و کوڕەزاکانم و دوو هاوژینی کچەکانم تا دوا هەناسەیان دژی چەتەکانی داعش شەڕیان کردووە، کوڕەکەم دوو کچی بەجێهێشتووە، لە کاتێکدا هەریەک لە کچەکانم منداڵێک پەروەردە دەکەن.

 

“ئێمە لە بەرامبەر مافەکانمان بێدەنگ نابین”

ئەمیرە سەبری لەو کۆمەڵکوژییانەی کە لە شاری ڕەققە لە دژی خێزانە کوردەکان ئەنجام دراون، کۆچیکردووە، ئەو و خێزانەکەی کۆچیانکرد دوای ئەوەی کۆمەڵکوژییەک دژی دوو خێزان ئەنجامدرا کە دەیناسی، وتی: ژنێک و سێ پیاوی کوردی خەڵکی گوندی کورک سەربڕدراون، دوو کچیش لەم خێزانەیا ڕفێندراون، ئێمە نەماندەویست کۆچبکەین، بەڵام شمشێری جیهادییەکان و پێشێلکارییەکانیان، زۆربەی کوردانی ڕەققەی ناچارکرد بچنە دەرەوە.

 

ئێستا لەگەڵ دەیان خێزانی دیکەی کۆچبەری کوردی ڕەققە دەژی، بەهۆی نەبوونی گەرمکەرەوە، زۆربەی منداڵە کۆچبەرەکان بەدەست هەڵامەتەوە دەناڵێنن، داوای توندترین سزای ئەو کەسانە دەکات کە ئەو تاوانانەیان بەرامبەر ئەنجامداوە، هەروەها ئێمە لە بەرامبەر مافی دادپەروەری خۆمان بێدەنگ نابین، تا مافی خۆمان بەدەست نەهێنین، خەبات دەکەین، دەمانەوێت کۆتایی بەم جینۆسایدە بهێنین کە بەرامبەرمان دەکرێت و بەم کۆچکردنە دووبارەبووەوەش.