ژنانی غەززە: چاککردنەوەی چادرە کۆنەکان لە دەرەوەی توانا داراییەکانمانە

ئازارەکانی ژنان لە کەرتی غەززە دوو لایەنە، پەناگەی ئەوان ناپارێزراوە و هەرچەندە چادرێک چاک بکرێتەوە، بەڵام جێگەی نیشتەجێبوون دەمێنێتەوە، ژنان ناتوانن ئاگر لە ناوەوە داگیرسێنن بۆ گەرمی یان بۆ لێنانی خواردن.

ڕەفیف ئیسلیم

 

غەززە- ژنانی کەرتی غەززە بەدەست کێشەی کۆنبوون و کورتبوونەوەی چادرەکانیانەوە دەناڵێنن بۆ پارچە قوماش یان پلاستیکی ڕەق، کە شیاوی بەکارهێنان نین، چاککردنەوەیان بووەتە کارێکی ڕۆژانە و دڵنیای، بە تایبەت لەگەڵ هەڵاوسانی بارودۆخی کەشوهەوا، هەندێک جار خۆری سووتێنەر کونیان دەکات و هەندێکی تریش زریانەکان دەیانڕوخێنن.

 

لە کەرتی گەمارۆدراوی غەززەدا هەزاران ژن لە چادرە وێرانەکاندا دەژین کە بە تێپەڕبوونی کات بوونەتە تەنها پارچە قوماش و پلاستیکێک و هیچ پارێزگارییەکیان لە گەرما و سەرما پێشکەش ناکەن، لەناو بای تونددا کە پایەی چادرەکان دەڕوخێنن، خۆرێکی سووتێنەر کە سەقفەکە کون دەکات و بارانێک کە دەچێتە ناو جێگەی نوستنەکانەوە، ژنان ڕۆژانە شەڕێک دەکەن بۆ پاراستنی ئەو کەمانەی کە لە پەناگەیەکی بێ ژیانیان دەمێنێتەوە.

 

لە ناو ئەو ڕاستیە سەختەدا چیرۆکی ئەو ژنانەی کە ماڵ و ئەمنیان لەدەستداوە ئاشکرا دەبن. ئێستا بە تەنیا ڕووبەڕووی بارگرانی ژیان دەبنەوە، لە ترسی بەردەوامی ئاگر و سەرما و نەخۆشیدا دەژین، چاوەڕوانی چارەسەرێکن کە مافی ژیانێکی شکۆمەندیان بۆ بگەڕێنێتەوە.

 

فاتمە دیاب لە چادرێکدا دەژی کە پڕ بووە لە کون بۆردوومانە بێوچانەکان و توخمەکان و ئەو مێشوولانەی کە شاری غەززەیان گرتووەتەوە، چادرەکە لە کۆمەڵێک پارچە قوماش زیاتر نەبووە کە بە ستوونی ئاسن بەیەکەوە گرێدراون، تێپەڕین پێیدا پێویستی بە چەمانەوەی تەواو هەیە بۆ ئەوەی دابنیشیت، ئەگەر بایەکی بەهێز هات، دەتوانێت چادرەکە لە شوێنی خۆی بدڕێنێت و بیبات، مەگەر خێزانەکە پێی بزانێت و بیگرێت و سەقامگیری بکات.

 

ئەم ژنە تەمەنی چل ساڵە لە هێرشەکەی ساڵی ٢٠١٤ بۆ سەر کەرتی غەززە هاوژینکەی لەدەستدا، دوو منداڵی لەگەڵ مابووەوە کە چاودێرییان بکات، وەک مامۆستایەک لە خوێندنگەیەکی حکومی کاردەکات، یارمەتی ئەوانە دەدات کە بێ ماڵ و حاڵ و بێ داهاتن، بەڵام ئەمڕۆ، خۆی دەبینێتەوە کە کەسێکە ناتوانێت هاوکاری پێشکەش بکات، ماڵەکەی کە سەردەمانێک لە کەنار دەریاکەدا بوو، ئێستا گۆڕاوە بۆ یەکێک لە کامپەکانی شارە گەمارۆدراوەکەدا، لە چادرێکی کۆندا کورتکراوەتەوە.

 

باس لەوە دەکات، کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، پێویستی بە ئامادەکردنی خواردن بووە، بەهۆی نەبوونی دار، هەندێک گەرمی لە دراوسێکەی قەرز کرد، پریشکەیەک کەوتە سەر چادرەکەی و بڵێسەی ئاگرەکە بە خێرایی بڵاوبووەوە و سووتا، وتی: جگە لە هاوارکردن و گریان هیچی دیکەم نەکردووە، دەمزانی کە دەسوتێت و دەبێت بە خۆڵەمێش، دراوسێکانی بەپەلە یارمەتیان دا و دەریانهێنا، بەڵام چادرەکە و ناوەڕۆکەکەی زیانێکی زۆری بەرکەوت، ئەمەش بارگرانییەکی زۆری هەیە.

 

چاککردنەوەی چادرەکە پێویستی بە تێچووی دارایی هەیە کە لە توانای ژنانی ئاوارە زیاترە بۆ دابینکردن، فاتمە دیاب ڕوونیدەکاتەوە، بۆ ئەوەی ئاو نەچێتە ناو چادرەکەوە، بە سێ چادر دایپۆشیوە، هەر چادرێک نرخی ٥٠ دۆلارە، ئەمە جگە لە دۆشەکەکە کە تەڕ دەبێت و بەکارناهێنرێت، بۆیە ناچارە یەکێکی تر بکڕێت، ئەم دۆخەی کە تێیدا دەژی وا دەکات زیاتر تووشی ڤایرۆسەکان بێت، بەتایبەتی کە تووشی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک شەکرە و غودەی دەرەقیە، ئەمەش وا دەکات جەستەی زیاتر لە کەسانی دیکە ئامادەبێت بۆ وەرگرتنی نەخۆشی.

 

فاتمە دیاب ڕوونی کردەوە، کە چادرێک چەندە چاک بکرێتەوە و پایەکانی بە توندی مسۆگەر بکرێن، بەڵام وەک شوێنئکی نەگونجاو دەمێنێتەوە بۆ نیشتەجێبوون، مەبەست لەم چادرانە ئەوەیە کە بۆ سەیرانکردن بەکاربهێنرێن، جا چ بۆ کەنار دەریا یان لە دارستانەکاندا، ئەوان بۆ ساڵانێک بە شێوەیەکی هەمیشەیی بۆ نیشتەجێ نەبوون بەکاری دەهێنن، چارەسەری ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە، گواستنەوەیە بۆ ناو کەرڤانەکان و ڕزگاربوون لەو پارچە قوماشانەی کە بەسەر کەرتی غەززەدا درێژ دەبنەوە، لەبری ئەو خانووە کۆنکرێتیانەی کە بەهۆی هێرشەکەوە وێران بوون.

 

”ڕۆژانە مەترسی لەسەر ژیانی ژنان و منداڵان دروست دەکات”

مەنال نور ڕوونیکردەوە، کە لەگەڵ هەر زریانێک یان بایەکی بەهێزدا، چادرەکەی سەرەڕای ئەوەی بە باشی بەستراوەتەوە، وەک باڵۆنێک هەڵدەفڕێت، پاشان ئەو و منداڵەکانی دەبێت بەدەوریدا ڕابکەن و هەوڵبدەن بیخەنەوە شوێنی خۆی، ئەو دیمەنەی بە کۆمیدی و دڵتەزێن پێناسە کردووە، کەلوپەلی تایبەتی خۆی بەسەر شوێنەکەدا بڵاوبووەتەوە، کات و ماندووبوونێکی زۆری بەفیڕۆداوە تاوەکو دەتوانێت شتەکانی دووبارە هەڵبگرێتەوە و ڕێکبخاتەوە.

 

دۆخی دارایی خێزانەکانی کەرتی غەززە بەهۆی نەبوونی داهاتێکی جێگیرەوە خراپە، چۆن دەتوانن ڕووبەڕووی بارگرانییەکی دیکە ببنەوە کە هەفتانە خەرجیەکی بدەکەن کە ١٥٠ دۆلارە یان تەنانەت زیاتریش کاتێک هەر زریانێک ڕوودەدات، بۆ چاککردنەوەی چادرە کۆنەکانیان؟ ئاماژەی بەوەشکردووە، هیچ بژاردەیەکی نییە، ئەگەر چاکیان نەکاتەوە و ئەوەی پێویستی بێت نەیکڕێت لە کوێ بژی؟ جگە لەو پەڕۆ پلاستیکییە کۆنانە هیچ پەناگەیەکی نییە.

 

دەرکەوت ژنان لە هەموو جیهاندا کاتێک زریانێک ڕوودەدات لە ژوورەوە دەمێننەوە و ناچنە دەرەوە تا تێدەپەڕێت، بەڵام کاتێک کەش و هەوا خراپ دەبێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن، ژنانی کەرتی غەززە هیچ شوێنێکیان نییە بۆی بچن، لە ترسی سووتانی چادرەکانیان ناتوانن ئاگر بکەنەوە بۆ ئەوەی خۆیان گەرم بکەنەوە، تەنانەت ناتوانن خواردنەوەیەکی گەرمیش دروست بکەن، بۆ ئەوەی دۆخەکە خراپتر نەبێت، ناچارن پارە بۆ شتێک خەرج بکەن کە چەند ڕۆژێکی تر تێکدەچێت.

 

ڕوونیشیکردەوە، لەم دواییانەدا زۆرێک لە ژنان و منداڵەکانیان لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە چادرەکان و سووتانی لێوارەکانیان گیانیان لەدەستداوە، لەبەر ئەوەی ئاگرەکە لە چادرێکەوە بۆ چادرێکی تر بڵاوبووەتەوە و بڵێسەی ئاگرەکە دەیان چادری سووتاندووە، بۆیە لەکاتی خەوتندا گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش تەندروستی دەروونی ژنانی دیکەی ناو کامپەکەی تێکداوە و خستوویانەتە دۆخێکی سەرلێشێواویی بەردەوامەوە کە چی بکەن، بەو پێیەی هیچیان لە دەستیاندا نییە جگە لە چاوەڕوانی ئاوەدانکردنەوە یان چوونە ناو کەرڤانەکان بەو هیوایەی لە باران و با بیانپارێزن.