ژنان لە ئیمپراتۆریەتی بیزەنتییەکاندا

لە کۆمەڵگای بێزەنتییەکاندا ژنان لە بەشێکی زۆری مافەکانیان بێبەشبوون و نایەکسانییەکی دیاری چینایەتی دەبیندرا، بەشێکی ئەو ژنانەش لە مێژوودا باسیان لێوەکراوە.

لە کۆمەڵگای بێزەنتییەکاندا ژنان لە بەشێکی زۆری مافەکانیان بێبەشبوون و نایەکسانییەکی دیاری چینایەتی دەبیندرا، بەشێکی ئەو ژنانەش لە مێژوودا باسیان لێوەکراوە.

 

بێریڤان کەمال

سلێمانی - کۆمەڵگە لە ئیمپراتۆریەتی بیزەنتییەکان دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ٤ بۆ ١٥ی زاینیی لەلایەن بنەماڵەی ئیمپریالی و ئەرستۆکراسی پیاوەوە بەڕێوەدەبرا، کۆمەڵگای بیزەنتییەکان وەک کۆمەڵگای دواتری ڕۆم لە ڕۆژئاوادا بە شێوەیەکی نەریتی بەسەر دوو چینی بەرفراوانی هاوڵاتیاندا دابەشکراوە: خاوەن ئیمتیازەکان و خەڵکە هەژارەکان.

 

سەرباز و جەنگاوەری هەبووە و مامەڵەیان لە ڕووی سزای یاساییەوە زۆر نەرمتر بوو، لە زۆربەی بارەکاندا لە سەرپێچیدان بە دراو پێکهاتبوو نەک سزای جەستەیی، بۆ تاوانی جددی وەک کوشتن و خیانەت هیچ جیاوازییەکی کۆمەڵایەتی ئەنجامنەدەدرا، هەرچەندە دوو چینەکەی هاوڵاتی لە ژیانی ڕۆژانەدا کەمتر جیاوازبوون، بەڵام زوڵمێکی گشتی هەبوو بەرامبەر بەوانەی پێگەیەکی کۆمەڵایەتی نزمتر و ڕێز و متمانەی زیاتر بۆ ئەوانەی کە ناونیشان و سامان و پێگەی دەسەڵاتیان هەیە.

 

هەرچەندە کۆمەڵگای بیزەنتییەکان کۆمەڵگایەکی نایەکسانی بوو لەنێوان توێژە کۆمەڵایەتییەکان ومافەکانی ژن و پیاو، بەڵام سەرباری ئەو ڕێگرییانەی سەپێندرابوون ژنان لە سەردەمی بیزەنتییەکان توانیان ڕۆڵێکی گرنگ ببینن، لەبەرەوپێشبردنی بازرگانی و بەشداریکردن لە کارەکانی ناو کڵێسا و بەدەستهێنانی مافی وەرگرتنی میرات بەشێوەیەکی یەکسان لەگەڵ پیاو.

 

لە سەدەی ٤-١٥ی زاینیی لە ئیمپراتۆریەتی بیزەنتییەکاندا و لەناو توێژە باڵاکان تا ڕادەیەکی زۆر چاوەڕوان دەکرا ژنان سەرپەرشتی ماڵ بکەن و منداڵ بەخێوبکەن، لەکاتێکدا ئەوانەی کە دەبوو بۆ بژێوی ژیانیان کاربکەن لە زۆربەی کارگەکانی ئەو سەردەمەدا کاریان دەکرد لە پیشەسازییەوە بۆ ماڵداری.

سەرباری پیاوسالاری، ژنان بوونە نووسەر و فەیلەسووف

هەرچەندە لەو کاتەدا ژنان کەمینە بوون، بەڵام هەندێکیان لە سەرووی ئەو سنوورانەی لەلایەن کەلتووری پیاوسالارەوە بەسەریاندا سەپێنرابوون توانیان ببنە بازرگان و نووسەر و فەیلەسووف و تەنانەت سەرکوتکەران وەک نەزاهە یان بە مافی خۆیان حوکمیان دەکرد، لە نموونەی ئەم جۆرە کەسایەتیانە بریتین لە تۆدورا و ئیرین و زوێ، ژیاننامەنووس ئانا کۆمنێ و هیپاتیای فەیلەسوف و کاسیای شاعیر.

 

جیاواز لە کەلتورەکانی دیکەی سەدەکانی ناوەڕاست، مێژووی بیزەنتییەکان لەلایەن خودی خەڵکی ئەو سەردەمەوە نووسراوەتەوە، مێژووی کۆمەڵایەتی بە تەواوی پشتگوێخراوە و ئەوەی بۆ مێژووناسانی مۆدێرن دەمێنێتەوە بۆ خوێندن بە شێوەیەکی زۆر ناتەواوە.

 

بۆ بنیادنانەوەی ئەم جۆرە تایبەتمەندیانەی مێژووی بیزانتییەکان وەک پەیوەندی چینایەتی و ژیانی خێزانی و ئابووری، یەکێکی تر لە زەحمەتە باوەکانیش بۆ کۆمەڵگا کۆنەکان ئەوەیە کە سەرچاوەکان مێژووەکان بە نزیکەیی هەمیشە لەلایەن پیاوانەوە دەنووسرێنەوە، بۆیە مێژووی ژن تێیدا ونە.

 

پێویستی لێکۆڵینەوەی مێژوو بۆ ژنان سەرچاوە ونەکان و ڕۆڵی ژن لە بێزەنتییەکاندا گرنگە، ژیاننامەی ڕەنگاوڕەنگی ژنانی ناودار، هەندێک جار کارە ئەدەبییەکانی خودی ژنان، وێناکردن لە هونەر و یەک ڕووداو کە زۆر کاریگەری هەبوو لەسەر ڕۆڵی هەموو ژنان لە کۆمەڵگای بیزانتییەکان.

ژنانی کرێکار لە کارگەکان

ئەو ژنانەی کە دەبوو بژێوی ژیانیان بەدەست بهێنایە، کاری کشتوکاڵی و بازرگانی و پیشەسازیی بەرهەمهێنان بەتایبەتی کاری چنین و ئاوریشمیان دەکرد، هەندێک لەو کارە ناسراوانەی کە دەکرا لەلایەن ژنانەوە ئەنجامبدرێت، بریتیبوون لە چنین، نانەوا، چێشتلێنان، جلشۆردن، مامانی، هاوکاری پزیشکی نەشتەرگەری، قەرزدەران و پارێزەری گەرماوەکان و هەروەها کارکردن لە مەیخانەکان.

 

کار و زاناییەکانی ژنان لە ڕێگەی نەوەکانیانەوە دەگوازرایەوە، سەرەڕای ڕەنجی زۆری ژنان بەڵام هیچ شتێک نەبوو کە ژنان خاوەنداری لە بازرگانییەکی تایبەت بە خۆیان بکەن، توانای و دەرخستنی لێهاتووییەکان لەناو ئەرستۆکراتەکان دەکەوت بە سەرمەشقی "ئەنیسیا جولیانا" کە توانیویەتی ببێتە دەوڵەمەندترین ژنی ناو ئیمپراتۆریەتەکە، کارەکەشی بریتیبوو لە کاری هونەری و دابینکردنی کەلوپەلی تایبەت بە بۆنەکانی ناو کەنیسەکان، نزمترین چینی ژن لەو کاتەدا ئەوانە بوون کە کاری سەما و لەشفرۆشیان دەکرد.

 

ژنە گۆرانیبێژەکانی ئەو کاتە بۆ وتنی گۆرانی چێژبەخش بەکاردەهێنران، سەما و شانۆیان لە مەیدانەکاندا ئەنجام دەدا بۆیە خاوەنی ناوبانگێکی گوماناوی بوون.

 

بەسروشتی کچی خێزانێکی بازرگان یاخود لە چینە بەرزەکان ڕەنگە گرنگی هەبووایە وەک ئامڕازێک بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکان لە ناوەوە یان دەرەوەی وڵات، بەڵام کچی خانەوادە مامناوەندەکان تەنیا کاتێک هەڵبژێردرایە ئەگەر زۆر جوان و گەشاوە بووایە، ئەمەش دەریدەخات کە ژنان لە سەردەمی بێزەنتییەکانیشدا بۆ خواست و وەک کاڵا سەیردەکرا.

مێژوو تەنها باس لە هاوژینی ئیمپراتۆر دەکات

لە کەلتووری دادگای ئیمپراتۆریەتی بیزەنتییەکاندا ژنانی ئیمپریالی توانیان ڕۆڵێکی گرنگ ببینن و هەندێکیان توانیان بگەنە بەرزاییەکانی دەسەڵات، یان بوون بە ئیمپرێس "ژنی ئیمپراتۆر" و کاریگەرییەکی بەرچاویان بۆ سەردەمەکەی خۆیان هەبێت.

 

ئیمپرێس ئایرێن، یەکێک بوو لەو ژنانەی لە بنەماڵەیەکی نەناسراو بوو، چانسی ئەوەی هەبوو ببێتە هەڵبژێردرێت و ببێتە هاوژینی ئیمپراتۆر لیۆ چوارەم، ئەمەش تاکە چانسی ژیانی ئەو کچانە بوو کە بچنە ناو کۆشک و بتوانن دابمەزرێن، چونکە لەناو ئیمپراتۆریەتی بێزەنتییەکانیشدا ژنان دەرفەتیان نەبوو کە بە توانایی خۆیان بگەنە ئەو کارەی دەیانەوێت یاخود کاربکەن و ڕۆشنبیر بن و پەسەندکراو بن.

 

تەنها بەشێک لەو ژنانەی کە لە مێژووی بێزەنتییەکاندا باس دەکرێن، ئەو ژنانەن کە هاوسەرگیرییان لەگەڵ ئیمپراتۆر و نەوەکانی ئیمپراتۆردا کردووە و توانیوویانە ببنە ئێمپرێسی ئیمپراتۆرەکە.

 

ثیۆدۆرا

هاوژینی ئیمپراتۆر جەستنیان بووە، لە باکگراوندێکی نزمەوە هاتووە و بووە بە ئێمپرێس، ثیۆدۆرا کاریگەری زۆری بەسەر جەستنیانەوە هەبوو، بەشداری لە ئەنجومەنەکانی دەوڵەتدا کرد و ڕۆڵێکی کاریگەری هەبوو لە بڕیارەکانی دەوڵەتدا.

 

ت.پ