ئەشکەنجە و تۆقاندن لە زیندانیەکانی ئیسرائیلەوە ئاشکرا دەکرێت
گەواهیدانی شۆککەر کە لەلایەن یوسرا ئەبو خەیر و دوو نەوە کچەکەیەوە گێڕایەوە، کە بە نزیکەی سێ مانگ ئەشکەنجە و تۆقاندن لەناو زیندانەکانی ئیسرائیل دوای دەستگیرکردنیان لەکاتی داگیرکردنی زەمینی بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە لە فەڵستین.
نەغم کەراجە
غەززە- یوسرا ئەبو خەیری تەمەن حەفتا ساڵ هەرگیز بە خەیاڵیدا نەدەهات کە گەشتی ئاوارەبوونی لە بۆردوومانەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە، بە خۆی و نەوە کچەکانی، سوجود و تەقا، لەناو زیندانەکانی ئیسرائیلدا کۆتایی پێبێت، دوای چەند ڕۆژێک لە گەمارۆدان و برسێتی و تیرۆر، ئەو خێزانە پێنج شەوی تەواویان بەبێ خواردن و ئاو بەسەر برد، پێش ئەوەی هێزەکانی ئیسرائیل بە توندوتیژی هێرش بکەنە سەر ئەو شوێنەی کە پەنایان بۆ بردبووە و هاوژینەکەی یوسرایان لەبەردەم چاویدا لە سێدارە دا و دواتر سێ ژنەکە دەستگیرکران، ئەمە تەنها یەکێکە لەو گەواهیانەی لایەنێک لەو پێشێلکارییانە ئاشکرا دەکات کە ژنانی زیندانی فەڵەستینی لەناو زیندانەکانی ئیسرائیلدا تووشی بوون.
یوسرا ئەبو خەیر، دوای چەند مانگێک لە دەستبەسەرکردن و بەدخۆراکی، بە قورسی پشتی بە گۆچانەکەی دەبەستێت، وتی: هیچ هەڵوێستێکیان بۆ تەمەنەکەم نیشان نەدا، ئەوان نەیانزانی کە من ژنێکی بەتەمەنم کە بەزەحمەت دەتوانم بەپێ بڕۆم، بە توندوتیژی پاڵیان پێوەناین و هاواریان بەسەردا دەکردین، وەک ئەوەی مرۆڤ نەبین.
یوسرا ئەبو خەیر، تەمەن حەفتا ساڵ، ئەو ساتەوەختە بەبیر دێنێتەوە کە سەربازەکان هەوڵیاندا بە تەنها دوو نەوەکەی دەستگیر بکەن، دوای ئەوەی هێرشیان کردە سەر ئەو ماڵەی کە پەنایان بۆ بردبوو، ڕەتیکردەوە بە تەنها بە جێیان بهێڵێت و سەرەڕای تێکچوونی باری تەندروستی، پێداگری لەسەر یاوەریکردنیان کردووە، هەروەها بە ڕوونی بە سەربازەکەم وت: بە تەنها جێیان ناهێڵم یان هەموومان دەڕۆین یان هەموومان دەمێنینەوە.
هەر لە ساتەوەختی دەستگیرکردنیانەوە، بە وتەی ئەو سێ ژنە، تاقیکردنەوەیەکی درێژخایەنی ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەیی دەستیپێکردووە، ئەوان بۆ چەند کاتژمێرێک بە چاوبەستراوی پێش ئەوەی بگەنە کامپێکی دەستبەسەرکردنی ئیسرائیل کە لێدان و گەڕانی جل و بەرگ و هەڕەشەی کوشتنی بەردەوامیان لێدەکرا، ئەمە جگە لە بارودۆخی توندی دەستبەسەرکردن کە سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانی مرۆییان نەبوو.
سوجود ئەبو خەیر تەمەن ٢٠ ساڵ وتی: ئەوەی لە یادەوەریمدا چەسپاوە تەنها لێدانەکان نەبووە، بەڵکو ئەو شەڕە دەروونییە بووە کە ڕۆژانە بەرگەمان دەگرت، هەروەها بۆ چەند کاتژمێرێک چاومانیان بەستبووین و بە درێژایی ڕێگاکە گوێمان لە هاوار و قسەی نەشیاو بوو، لەگەڵ لێدانی بەردەوامیان لە ئێمە و ئەوانەی لەگەڵمان دەستگیریان کردبوون. بە ئەنقەست تیرۆریان لە ئێمەدا چاند.
ڕوونیشیکردەوە، لە یەکێک لە دانیشتنەکانی لێکۆڵینەوەدا پێیان وتم کە خوشکەکەم تەقا لە سێدارە دراوە، هەستم دەکرد ڕۆحم جەستەمی بەجێهێشتووە، چەند ڕۆژێک دواتر بۆم دەرکەوت کە لە هەمان زینداندا ڕاگیراوە، دەنگۆ و تۆقاندنیان بەکارهێناوە بۆ ئەوەی لە ڕووی دەروونییەوە ئێمە بشکێنن.
پێشێلکارییەکان لە هەڕەشەکاندا نەوەستاون، بەپێی گەواهیەکانیان، درێژبوونەتەوە بۆ پراکتیزەکردنی بێڕێزیکردن و ترسناک لەناو ناوەندەکانی دەستبەسەرکردندا، وتی: سەربازەکان بەردەوام هەڕەشەی کوشتنیان لە ژنانی زیندانی دەکرد و هەندێک لە لێکۆڵەرەوەکان بە ئەنقەست چیرۆکیان لەسەر دەستدرێژیکردنە سەر ژنانی زیندانی فەڵەستین بڵاودەکردەوە بۆ ئەوەی ترس و تێکچوونی دەروونی لەناو دەستگیرکراوەکاندا بچێنن.
هەروەها باس لە ڕووداوێکی دیکە دەکات کە تا ئەمڕۆش بەردەوامە لە هێرشکردنە سەری، کاتێک سەرنجی داوە هێزەکانی ئیسرائیل بارودۆخی تەندروستی هەندێک لە ژنانی زیندانیان قۆستۆتەوە بە پێدانی دەرمان کە ماددەی هۆشبەری تێدایە، وتی: دوای ئەوەی دەرمانەکەیان دەخوارد، زیندانییەکانمان لە حاڵەتێکی سەرلێشێواوی و ناجێگیریدا دەبینی، وەک ئەوەی لە هۆش خۆیان دەرچوون، بە شێوەیەکی ترسناک نەخۆشی ژنە زیندانەییەکانیان دەقۆستەوە.
تەقا ئەبو خەیر، تەمەنی ١٧ ساڵ، ڕوونی دەکاتەوە، ئەوەی لە زینداندا ئەزموونی کردووە، بە تەواوی هەستی ئاسایشی لێ دزیوە، وایکردووە هەموو شەوێک تەنانەت دوای ئازادکردنیشی بە ترسەوە لە خەو هەڵبستێت، وتی: نەمدەزانی سێ مانگ دەتوانێت کاردانەوەیەکی لەو شێوەیە لەسەر کەسێک بەجێبهێڵێت، پێم وابوو بچمە ماڵەوە و لەبیرم دەچێتەوە، بەڵام زیندانەکە لەگەڵمدا مایەوە.
یەکێک لە دڵتەنگترین شەوەکانی دەگێڕێتەوە کە سەربازەکان لە نیوەی شەودا هەڵیانکوتایە سەر خانەکەی لە کاتێکدا، لە تەنیشت خوشک و داپیرەیەوە خەوتبوو، بەبێ هیچ مۆڵەت و ڕەچاوکردنی تایبەتمەندیان بە زۆر حیجابەکەیان لابردووە، وتی: بە دەنگی سەربازەکان لە خەو هەڵساین کە هاتنە ژوورەوە، تێنەگەیشتین چی ڕوودەدات، هەستمان بە بێڕێزی و ترس کرد، دەموت کە چی هەڵەم کردووە؟ دەبوو لە قوتابخانە بوومایە نەک لە خانەیەکی پڕ لە ترس و بێڕێزیکردن.
بەپێی گەواهی سێ ژنەکە، هێزەکانی ئیسرائیل لە کاتی لێکۆڵینەوە و دەستدرێژیکردندا جیاوازییان لە نێوان ژنێکی بەتەمەن و کچێکی گەنجدا نەکردووە، قسەی ناشرین و زمانی بێڕێزی بەشێکی بەردەوامی مامەڵەی ڕۆژانەی ژنانی زیندانی بوو، هەروەها تووشی سەرمای سەخت و نەبوونی خۆراک و چاودێری تەندروستی بوون، یوسرا ئەبو خەیر دوایین ڕۆژی دەستبەسەرکردنیان بەبیر دێنێتەوە و وتی: بەتانی پڕ لە خۆڵیان پێداین، خەریک بوو لێیان بخنکێین، بەڵام هیچ بژاردەیەکی دیکەمان نەبوو بۆ ئەوەی خۆمان لە سەرما بپارێزین.
چیرۆکی یوسرا و نەوە کچەکانی ڕەنگدانەوەی لایەنێکی ئەو ڕاستیەک کە ژنانی زیندانی فەڵەستین لە زیندانەکانی ئیسرائیلدا ڕووبەڕووی دەبنەوە، لە نێوان پەرەسەندنی ڕاپۆرتەکانی مافی مرۆڤ کە وردەکارییەکانی ئەشکەنجەدان، برسێتی، پشتگوێخستنی پزیشکی و دەستدرێژی دەروونی و جەستەیی بەرامبەر بە ژنانی دەستبەسەرکراو دەخەنە ڕوو.
بەپێی ئاماری ڕێکخراوەکانی مافی زیندانیانی فەڵەستینی، ژمارەی ژنانی زیندانی فەڵەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠٢٦دا گەیشتووەتە نزیکەی ٨٦ زیندانی، لەوانە دەستبەسەرکراوانی بەڕێوبەری و منداڵان و زیندانییە نەخۆشەکان، ڕاپۆرتەکانی دیکە ئاماژە بەوە دەکەن، کە ژمارەکە لە چەند مانگی ڕابردوودا بۆ نزیکەی ٩٠ کەس بەرزبووەتەوە، ئەمەش وایکردووە کە سیاسەتی سیستماتیکییان بەسەردا بسەپێنرێت کە بریتین لە برسێتی، گەڕان بەدوای جل و بەرگ، ڕەتکردنەوەی چارەسەری پزیشکی و دەستدرێژی دەروونی بەردەوام.
هەروەها ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی فەڵەستین پشتڕاستیان کردووەتەوە کە زۆرینەی ژنانی زیندان لە زیندانی ”دامون” لە بارودۆخێکی سەختدا ڕاگیراون، ئەمەش لە نێوان زیادبوونی ڕاپۆرتەکانی زیندانیکردنی تاکەکەسی و پشتگوێخستنی پزیشکی و خراپ مامەڵەکردن، جگە لە بەکارهێنانی تاکتیکی تۆقاندنی دەروونی دژی دەستگیرکراوەکان، بەتایبەتی دوای دەستپێکردنی شەڕی غەززە.
سەرەڕای ئازادکردنی یوسرا ئەبو خەیر و نەوە کچەکانی، کاریگەرییەکانی دەستبەسەرکردنیان بەردەوامە و ڕۆژانە هێرشیان دەکاتە سەر، یوسرا ئەبو خەیر وتی: زیندانمان بەجێهێشتووە، بەڵام زیندان ئێمەی بەجێنەهێشتووە.
سەبارەت بە سوجود ئەبو خەیر، دووپاتی دەکاتەوە، کە قورسترین شت کە ئەمڕۆ ڕووبەڕووی دەبێتەوە، هەوڵدانە بۆ دەستپێکردنەوەی ژیانی ئاسایی خۆی دوای هەموو ئەو شتانەی بەرگەی گرتووە، هەندێکجار هەست دەکەم هێشتا لە خانەکەدام و سەربازەکان لە هەر ساتێکدا بێت بە زەبری هێز دێنە ژوورەوە، هاوکات تەقا ئەبو خەیر کە پێویستە سەرنجی لەسەر خوێندن و خەونەکانی بێت، ئێستا بە مۆتەکە و ترسی بەردەوام دەژی دوای ئەوەی ئەزموونی دەستبەسەرکردنی گۆڕا بۆ برینێکی قووڵی دەروونی کە بە ئاسانی ساڕێژی ناکات.