تاوانەکانی جەنگ و دەستدرێژی سێکسی ڕووبەڕووی ژنانی زیندانی فەڵەستین دەبنەوە
ژنانی زیندانی فەڵەستین لە زیندانەکانی ئیسرائیلدا تووشی جۆرەها دەستدرێژی دەبنەوە، لە تۆقاندنەوە تا دەستدرێژی و برسێتی، ئەمەش پێویستی بە لێکۆڵینەوەی ڕاستەقینە لە کەیسەکانیان لەلایەن ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە هەیە.
ڕەفیف ئیسلیم
غەززە-ژنانی زیندانی فەلەستین لە زیندانەکانی ئیسرائیلدا تووشی جۆرەها ئەشکەنجە و ئازاردان دەبن، لەوانە ئەشکەنجەی جەستەیی، دەروونی و سێکسی، هەروەها بێبەشبوون لە خواردن و خەوتن، ڕێگریکردن لە دەستگەیشتن بە پارێزەران، ئەمەش بە بێ ئاگا لە باری یاسایی خۆیان دەیان هێڵێتەوە، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بێدەسەڵاتن لە دابینکردنی هەر جۆرە پارێزگارییەک.
زەینەب خالیدی، چالاکوانی مافی مرۆڤ و لێکۆڵەری یاسای نێودەوڵەتی وتی: نزیکەی ١١ هەزار زیندانی فەڵەستینی لە زیندان و ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی ئیسرائیلدا هەن، دوای هێرشەکەی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣. پێشتر ژمارەکە تەنها لە دەوروبەری ٦ هەزار کەس بووە، تەنها ژمارەکە نەگۆڕاوە، بەڵکو دڕندەیی پاسەوانانی زیندانەکانی ئیسرائیلیش زیادیکردووە، چونکە شێوازی نوێی ئەشکەنجەدان و تەعریبکردنیان داڕشتووە.
ڕوونیکردەوە، کە نوێبوونەوەی گرژییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا و زیادبوونی هەڵمەتەکان دژی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان کە خەڵکی مەدەنی لە کەرتی غەززە دەکەنە ئامانج، بەشدارییەکی بەرچاوی هەبووە لە بەرزبوونەوەی ژمارەی دەستگیرکراوان، بەپێی ئامارەکانی دەزگای زیندان و کۆمیسیۆنی کاروباری دەستبەسەرکراوەکان، ٦٦ زیندانی ژن لە زیندانەکانی ئیسرائیلدا هەن، دووانیان تووشبووی شێرپەنجەبوون و پێویستیان بە چاودێری و چارەسەری پزیشکی بەردەوام هەیە، سێ لەو ژنانە تەمەنیان لە خوار تەمەنی ١٣ ساڵەوەیە و دەستبەسەرکردنیان بەم شێوەیە تاوانی جەنگ پێکدەهێنێت.
”بارودۆخی دەستبەسەرکردن کە لە پێوەرە مرۆییەکان تێدەپەڕێت”
پشتڕاستی دەکاتەوە، ژنانی زیندان تووشی مەرجی توندی دەستبەسەرکردن دەکرێن، لەوانە "هەڵمەتی گەڕان، گەڕانی بێڕێزیکردن و بە بەردەوامی، بەکارهێنانی سەگی پۆلیس بۆ ترساندنیان، دەستبەسەرداگرتنی کەلوپەلی کەسی، هەروەها گواستنەوەی بەردەوام لە نێوان زیندان و بەشەکاندا بۆ ئەوەی هەست بە یەکلابوونەوە نەکەن، ئەمەش ماندوویان دەکات و توانای بەدواداچوونی دۆسیەکانیان لە بەش و دادگاکان سست دەکات، باسی ئەو مامەڵە توندەی بەردەوامە ناکەین کە بەرگەی دەگرن، دەستدرێژی جەستەیی و دەروونی، بێبەشکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانمان، وەک چاودێری پزیشکی لەکاتی نەخۆشیدا، دواکەوتنی ماوەی پشوودانی تەرخانکراویان.
زەینەب خالیدی، وتی: ژنانی زیندان لە خواردنیش بێبەشن، بەشێکی کەمیان پێدەدرێت کە سەختی بۆ منداڵێک بەس بێت یان سەربازە ژنەکان خواردنەکە دەخەنە سەرزەوی دواتر زیندانییەکان ناچار دەکەن بیخۆن چونکە هیچ جێگرەوەیەک نییە، هەروەها ڕێگری لە پارێزەران دەکرێت سەردانیان بکەن، هەراسان دەکرێن بەهۆی لێکۆڵینەوەیەکی درێژخایەنیان لە دانیشتن یان وەستانی زۆر ناڕەحەتدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، توندترین پێشێلکارییەکان کە ژنانی زیندانی فەلەستین لەناو زیندانەکانی ئیسرائیلدا تووشی دەبن، دەستدرێژی سێکسی، هەراسانکردن و بەکارهێنانی ئاژەڵ بەتایبەت سەگەکانە بۆ تۆ قاندنیان، ئەوەی لەناو ئەم زیندانانەدا ڕوودەدات تاوانی جەنگ پێکدەهێنێت و لە ئازاردانی زارەکییەوە دەست پێدەکات تا دەگاتە ئازاردانی جەستەیی.
هەندێک لە گەواهی ژنانی زیندانی پشتڕاستیان کردەوە کە سەربازەکان چەک وەکو ئامێری تفەنگیش بەکاردەهێنن، ژنێک باسی لەوە کردووە، کە بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر یەکێک لە زیندانیەکان ڕوتکراوەتەوە و چەندین جار لەلایەن چەند سەربازێکەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر، لەکاتێکدا چاو و دەستی بەسترابوو، بێ ئاگا بوو لەوەی کێ هێرش دەکاتە سەری و لە ئەنجامدا خوێنبەربوونی لێکەوتەوە، چاودێری پزیشکی بە توندی ڕەتکرایەوە بۆی، بۆیە زیندانیانی دیکە چاودێری پێویستیان بۆ دابینکرد.
”ئازاری ژنانی زیندانی کەرتی غەززە زیاتر دەبێت”
ژنانی زیندانی لە کەرتی غەززە ڕووبەڕووی مامەڵەی تایبەت دەبنەوە، واتە ڕووبەڕووی جۆرەکانی ئەشکەنجە و دڕندەیی ترسناک دەبنەوە، لەوانە دەستدرێژی بەکۆمەڵ و ڕووتی زۆرەملێ، ئەمەش دەیانخاتە حاڵەتێکی دەروونی زۆر سەختەوە، دەبێتە هۆی ئەوەی خواردن و قسەکردن ڕەتبکەنەوە، ژنانی زیندانی کەناری ڕۆژئاوا بەپێی ئەوەی لەبەردەستیاندایە، تا دەتوانن هاوکاری و پشتیوانیان پێشکەش دەکەن.
زۆرجار لیژنەی خاچی سووری نێودەوڵەتی ناتوانێ لە کەرتی غەززەوە دەستی بە ژنانی زیندانی بگات و پاڵپشتییان بۆ دابین بکات، بەتایبەتی هاوکاری یاسایی، چونکە دەزگای زیندانەکانی ئیسرائیل ڕەتیدەکاتەوە ڕێگەیان پێنادات بچنە ناو زیندانیانەوە، دۆخی ژنانی زیندانی کەناری ڕۆژئاوا بە گشتی باشترە، بەو پێیەی ڕێگەیان پێدەدرێت سەردانی خێزان و پارێزەران بکەن، ئەمەش پرسیاری زۆر دەوروژێنێت کە بۆچی ئەم دۆخە سەختە بەسەر ژنانی زیندانیانەکانی کەرتی غەززەدا دەسەپێنرێت یان لە کاتی تێپەڕین بە خاڵەکانی پشکنین یان لە کاتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا دەستبەسەر کراون.
زەینەب خالیدی جەختی لەوە کردەوە، کە ڕۆڵی سەرەکی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ دۆکیۆمێنتکردنی پێشێلکارییەکان، وەرگرتنی گەواهی و لێدوان لە ژنانی زیندانی، تۆمارکردنی دۆسیە لەبەردەم دادگا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ لێپێچینەوە لە سەربازانی ئیسرائیلی و سەرکردە و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە، هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی مافەکانیان، بەدواداچوون بۆ دۆسیەکان لەگەڵ خاچی سوور، ئەنجامدانی هەڵمەتی داکۆکیکردن و لۆبیکردن بۆ ئەوەی دۆسیەکانی ژنانی زیندانی بخەنە ڕوو بۆ ئەوەی لە کۆتاییدا لەبیر نەکرێن.
زەینەب خالیدی ئاماژەی بەوەدا، کە ٦٦ ژنی زیندانیی فەڵەستینی لە کەرتی غەززە بە شێوەیەکی بێڕێزی کراو دەستبەسەرن، داگیرکەران هەندێک جار ڕەتیدەکەنەوە ناسنامەیان یان ئەو تاوانانەی کە تۆمەتبارن پێی ئاشکرا بکەن، ئەمەش تاوانی جەنگ و پێشێلکارییەکی ڕوونی یاسا نێودەوڵەتییەکان پێکدەهێنێت.