سەرەڕای فشار و نەبوونی تواناكان گروپە پزیشکییەکان لە غەززە بەدەوامن لە هەوڵەکانیان

وسال شەریف، بەڕێوەبەری پەرستاری لە نەخۆشخانەی مەیدانی سەرایا سەر بە کۆمەڵەی مانگی سووری فەڵەستینی دەڵێت: گروپە پزیشکییەکان لە کەرتی غەززە بەردەوامن لە جێبەجێکردن و ئەنجامدانی ئەركە مرۆییەکانیان.

ڕەفیف ئیسلیم

 

غەززە ـ گروپە پزیشکییەکان لە کەرتی غەززە ڕووبەڕووی ئاستەنگی پەرەسەندوو دەبنەوە لەگەڵ بەردەوامبوونی پێشێلکارییە ڕۆژانەکان و خراپتربوونی قەیرانی تەندروستی، لەکاتێکدا بە توانای سنووردار و لەژێر فشارێکی گەورەدا کاردەکەن بۆ پێشکەشکردنی چاودێری بۆ بریندار و نەخۆشەکان، سەرەڕای کەمیی سەرچاوەکان و دۆخە سەختە مرۆییەکانی کە ئەندامەکانی تیایدا دەژین.

 

سەرەڕای ڕاگەیاندنی ڕاگرتنی جەنگ لەسەر کەرتی غەززە لەلایەن هەردوو وڵاتی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە لە مانگی تشرین یەکەمی ڕابردووەوە، بەڵام پێشێلکارییەکان نەوەستاون لە سایەی داڕمانی دۆخی تەندروستی و ئەو فشارە گەورەیەی کە گروپە پزیشکییەکان ڕووبەڕووی دەبنەوە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ژمارە پەرەسەندووەکانی برینداران بەتایبەت لە ماوەی ڕابردوودا، کە ئەوەش کۆمەڵێک ئاستەنگ دروست دەکات لە کاتی وەڵامدانەوەی حاڵەتە لەپڕ و لەناکاویەکاندا.

 

لەسەر ئەم بابەتە، وسال شەریف، بەڕێوەبەری پەرستاری نەخۆشخانەی سرایا سەر بە کۆمەڵەی مانگی سووری فەڵەستینی، وتی کە گروپە پزیشکییەکان لە سایەی پێشێلکارییە ڕۆژانەکاندا "هەوڵی گەورە" دەدەن لە هەردوو ئاستی کەسی و پیشەییدا، کە لە ئەنجامدانی تەواوی ئەركەکانی ئەندامانی ئەو گروپدا بەرجەستە دەبێت لە کاتی فشاری توند و قەیرانەکاندا و جێهێشتنی خێزانەکانیان بۆ پێشکەشکردنی ئەركە پیشەیی و نیشتمانییەکەیان.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کە لە کاتە پڕ فشارەکاندا، ئەندامانی گروپە پزیشکییەکان لە کاتی پێویستدا بۆ ماوەی زیاتر بانگهێشت دەکرێن بۆ پاراستنی چاودێرییەکی پزیشکی هەمیشەیی کە سەرجەم ناوچەکانی کەرتی غەززە دەگرێتەوە سەرەڕای سنووردارییان، بێجگە لە ڕاهێنانی ناوخۆیی بە بەردەوامی لەسەر پرۆتۆکۆلەکانی فریاکەوتن و هەماهەنگی نێوان بەشەکان بۆ دڵنیابوون لە خێرایی وەڵامدانەوەی کەسی لە سایەی ژیان لە دۆخێکی ژینگەیی سەختدا کە کەمترین پێداویستییەکانی یارمەتیدانی تێدا نییە، وەک ئامادەکردنی ڕێگاوبانەکان یان دابینکردنی ماددە پێویستەکان بۆ کارپێکردنی ئۆتۆمبێلە فریاکەوتنە تایبەتەکانی گواستنەوە.

 

لە کاتێکدا لە ئاستی کەسیدا گروپی پزیشکی لە سایەی دۆخی ئێستادا ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگ دەبێتەوە، چونکە زۆرێک لە ئەندامانی گروپە پزیشکییەکان تووشی لەدەستدان بوون، جا لەدەستدانی ئەندامێکی خێزانەکەیان یان تەواوی خێزانەکەیان، ماڵەکانیان و بە ناچاری لە چادرەکاندا ژیاون، هەروەها ئەوە نەبووە هۆی ساردبوونەوەیان لە بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی یارمەتی بۆ هەر نەخۆش یان بریندارێک کە پێویستی پێیان بێت لە کەرەتەکەدا.

 

ڕوونیکردەوە، کە ئەو نەخۆشخانەیەی تێیدا کاردەکات و بنکەکانی چاودێری سەرەتایی ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆر لە سەردانیکاران وەردەگرن، کە لە زۆربەی کاتەکاندا لە توانای وەرگرتنی دیاریکراو زیاترە، بەشی فریاکەوتن بە تەنها ڕۆژانە لە ٢٥٠ بۆ ٣٠٠ سەردانیکەر وەردەگرێت، ئەمەش سەرەڕای سەدان سەردانیکەر لە نەخۆشخانە دەرەکییەکاندا، لە سایەی ئەم فشارە بەردەوامەدا سیستەمی پۆلێنکردنی پزیشکی (Triage) پەیڕەو دەکرێت بۆ دیاریکردنی لەپێشینەکانی چاودێری و ئاراستەکردنی سەرچاوە بەردەستەکان بەرەو حاڵەتە هەرە مەترسیدارەکان، بە شێوازێک کە مسۆگەركردنی خێرایی وەڵامدانەوە و بەکارهێنانی نموونەییانەی تواناکانی سنووردار دابین بکات.

 

جەختی لەوە کردەوە، کە کۆمەڵەی مانگی سووری فەڵەستینی ئەزموونێکی بەرزی هەیە لە مامەڵەکردن لەگەڵ کارەساتەکاندا بە درێژایی چەند ساڵێک و خاوەن خشتەی خولی و ورد لەم بارەیەوە لە ئارادایە بە مەبەستی مامەڵەکردن لەگەڵ ژمارەی پەرەسەندووی زیانبەرکەوتووان لە سایەی نەبوونی توانا پزیشکییەکان و داڕمانی بەردەوامی سیستەمی تەندروستیدا، هەروەها کەرتی تەندروستی و نەخۆشخانەکان بە گشتی لە شارە گەمارۆدراوەکەدا پێویستیان بە جۆرێکی تایبەت لە ئامێرەکان هەیە بەتایبەت ئەو ئامێرانەی کە تایبەتن بە دڵ و چاودێری چڕ ئەگەر دابین بکرێن یارمەتی حاڵەتەکان دەدەن بۆ چاکبوونەوە و پێویست بە ڕەوانەکردنی پزیشکی ناکات لەبەر ئەوەی شارەزاییەکان لە بنەڕەتدا هەن.

 

ئاستەنگەکانی ڕووبەڕووی گروپە تەندروستییەکان دەبنەوە

ئاماژەی بەوەشکرد، کە کەرتی تەندروستی بە گشتی بە دەست تێکچوونێکی بەردەوامەوە دەناڵێنێت، لە سایەی دەرچوونی ژمارەیەکی زۆر لە بنکە تەندروستییەکان لە کەرەتەکەدا لە خزمەتگوزاری بە تەواوی یان بە بەشی لە سەرەتای جەنگەوە و داخستنی دەروازەکان و خستنی قورسایی لەسەر بنکە ماوەکان، کە نەخۆشخانەی مەیدانی سرایاش یەکێکە لەوانە، زیاتر خستیەڕوو کە ئەو نەخۆشخانەیەی کە کۆمەڵێک چادرە کە لەم دواییانەدا لە ماوەی دوو ساڵ لە مەیدانی شاری غەززە دروستکراون، بووەتە خاوەن باری کارپێکردن کە تێپەڕی کردووە لە توانای دیاریکراوی خۆی، کە ئەمەش ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر کوالێتی خزمەتگوزاری و خێرایی وەڵامدانەوە.

 

ڕوونیکردەوە، کە سەرەڕای نەبوونی توندی پێداویستییە پزیشکییەکان و دەرمانەکان، کۆمەڵەی مانگی سووری فەڵەستینی بە کەمترین توانا بەردەوامە لە کارکردن، لە ڕێگەی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کارمەندانی پزیشکی تا ئەو شوێنەی کە دەکرێت و دروستکردنی کۆگای ستراتیژی، بە هیوای ڕێگەدان بە هاتنەژوورەوەی ئەو دەرمانانەی کە بە خۆڕایی دابەش دەکرێن و زۆرینەی دانیشتووانی کەرەتەکە پشتیان پێدەبەستن، بەتایبەتی ئەوانەی نەخۆشییە درێژخایەنەکانیان هەیە، نەخۆشخانەکانی چاودێری سەرەتایی تایبەت بە دووگیانی و منداڵبوون.

 

وسال شەریف وتی: سیستەمی کارپێکردنی نەخۆشخانەکە ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگی تێکەڵاو دەبێتەوە کە کاریگەری ڕاستەوخۆیان هەیە لەسەر خێرایی و کوالێتی وەڵامدانەوەی حاڵەتە لەپڕەکان ئەوەش لە ڕێگەی سەختی گەیشتنی پارێزراو بۆ نەخۆش و گروپەکە لە کاتی پەرەسەندنەکاندا لەپاڵ ئەوەی گروپی پزیشکی بە دەست فشارێکی زیاتربەسەر ماوەی درێژەوە دەناڵێنێت، بەڵام سەرەڕای ئەمەش کۆمەڵەکە هەوڵی گەورە دەدات بۆ بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی ئەو خزمەتگوزاریانە.