شوێن پێیەک لە ئیسپانیا مێژووەکەی بۆ ١٠٠ هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە

زانایان کۆنترین شوێنپێی نیاندەرتاڵیان لە جیهاندا دۆزیوەتەوە لە کەناراوێکی ئیسپانیادا، پێیان وایە تەمەنی ١٠٠ هەزار ساڵە، نیشانەکان ئاماژەیان بەوەداوە کە شوێن پێیەکە منداڵێکی کوڕە لە لمدا بازی داوە و سەمای کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

پسپۆڕانی بواری پەلۆنۆتناسی زانکۆی هیولێڤا، شوینپێیەکی ١٠٠هەزار ساڵەیان دۆزیوەتەوە، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا ئاشکرا بووە کە منداڵێکی نیاندەرتاڵ بووە.

شوێنەواری کەناراوی ماتالاکاناس لە باشووری ئیسپانیا دەکەوێتە نێوان پارێزگاکانی هیوڵڤا و کادیز، هۆکارێکی گەورە بۆ ئەوەی ئەم ناوچەیە هەرێمێکی پارێزراوبێت ئەوەیە کە نیاندەرتاڵ وەک پەناگەیەک بۆ ژیان بەکاریانهێناوە، بەو ناوچەیە ناسراوە کە نیاندەرتالەکان ئاویان لێ خواردووەتەوە و زەوییەکەیان بۆ ڕاوکردن بەکارهێناوە، منداڵان یارییان لەگەڵ ئاژەڵدا کردووە.

زاناکان ٨٧ شوێنپێیان لەسەرەتای لێکۆڵینەوەکەدا مەزەندە کردووە، ئەوەش سەلمێنراوە کە شوێن پێیەکان شێوەی ئەو شوێنەیە کە منداڵ باز بدات و یاری بکات و تەنانەت سەماش بکات.

 

ئێدواردۆ مایۆراڵی لێکۆڵەرە ئاماژەی بەوە داوە بەهۆی داکشانی لمی وردەوە شوێنپێکان دەرکەوتوون، مایۆراڵ دەڵێت: کاتێک هیچ ئێسکێک لە هۆمینای کۆن (باوباپیرانی یەکەم و سەرەتای مرۆڤ) بوونی نییە، زانیارییە بایۆلۆجییەکان بە پشکنینی ئەو پێچە بەردانە دەست دەکەوێت کە چەند ساتێکی دیاریکراوی بەستووی بوونیان لەو شوێنەدا پیشان دەدات.

 

سەرەتایترین پێیەکانی نیاندەرتاڵ کە ناسراوە بە زانستی هاوچەرخ

وەک بەشێک لە توێژینەوەکە کە لە راپۆرتە زانستییە ڕۆژنامەوانیەکاندا بڵاوکراوەتەوە، توێژەران لە رێگەی مۆدێلی سێ رەهەندیەوە شوێن پێیان خوێندووەتەوە، هەروەها شیکردنەوەی وردیان بۆ دیاریکردنیان و ژینگەکەیان ئەنجام داوە، مایۆراڵ ئەوەشی وت: "ئەو پێیانەی کە دۆزراونەتەوە کۆنترین شوێن پێی نییاندەرتاڵن لە جیهاندا و هەروەها پیشاندەری کۆنترین تۆمار دەکات".

 

ت.پ