شەهیدانی فەرمانی شەنگال بەبیرهێنرانەوە
لە شەنگال شەهیدانی فەرمانی ساڵی ٢٠١٤ بەبیرهێنرانەوە، ژنانی شەنگال لە گۆڕستانئ شەهیدان هەست و سۆزی خۆیان دەربڕی و رایانگەیاند، کە خاوەنداری لە ڕەنجی ڕۆڵەکانیان دەکەن.
شەنگال
لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا، حکومەتی عێراق و پارتی دیموکراتی کوردستان، کۆمەڵگای ئێزدیان لە شەنگالدا بەتەنیا بۆ داعش بەجێهێشت، شەڕڤانانی هەپەگە/یەژاستار بە هانای خەڵکی شەنگالەوە چوون و ل فەرمانی سەر شەنگال ڕزگاریان کردن، دوای ئەوەی شەنگال ڕزگار کرا و هەندێک ئاسایش و ناوچەی ئارام دروسبوو، شەڕڤانانی هەپەگە و یەژاستار شەنگالیان بەجێهێشت، دوێنێ شەنگالییەکان بە لێدوان و چالاکیی جۆراوجۆر ڕپژی بەجێهێشتنی شەنگالیان لەلایەن شەڕڤانانەوە بەبیرهێنایەوە و سەردانی گۆڕستانی شەهیدانیان کرد.
"ئێمە ڕەنجی ئەوان لەبیر ناکەین"
ئەندامی تەڤگەری ئازادی ژنانی شەنگال-تاژێ عەدول شەم ئاماژەی بەوەدا: "ئێمە وەک گەل کاتێک گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار شەنگالیان چۆڵکرد زۆر خەمبار بووین، لەبەرئەوەی ئەوان ئێمەیان ڕزگار کرد، بوونە هۆی ئەوەی بگەڕێینەوە سەر خاکی خۆمان، سەرەڕای ئەوەی پەکەکە ئێمەی ڕزگارکرد، بەڵام دەوڵەتی تورک و دۆستەکانی بە بیانووی هەبوونی پەکەکە لە ناوچەکەدا بە فڕۆکە هێرشمان دەکاتە سەر، ئێمە بە هیچ شێوەیەک لەو هەڕەشانە ناترسین و هەتا کۆتایی ڕەنجی پەکەکە لە پاراستنی خاکەکەمان دەپارێزین و خاوەنداری لە شەهیدەکانمان دەکەین".
"دەمانەوێت جارێکی تر پارێزگاریمان لێبکەین"
ئەندامی تەڤگەری ئازادی ژنانی شەنگال-تاژێ، نیفای مەکۆ، ئەو ڕەنجەی لەسەر خاکی ئێزیدخان دراوە وەها پێناسە کرد: "شەهیدانی ٧٤ـەمین فەرمان بەبیردەهێنمەوە، ئەمڕۆ بۆ ئێمە خۆش و ناخۆشیشە، پەکەکە زۆر ڕەنجی بۆ ئێمە داوە، ئەوان ئێمەیان لە فەرمان ڕزگارکرد، ئێمە دڵخۆشین چونکە بە سەربەرزییەوە ئێمەیان بەجێهێشت، سڵاو لە هەموو گەریلاکانی پەکەکە دەکەم. ئێمە خەمبارین کە بەهۆی ڕۆشتنیان هێشتا هەڕەشە لەسەر ئێمە هەیە، ئێمە نەماندەویست گەریلا بڕوات، ئێستا سەرەڕای ئەوەی پەکەکە لێرە نییە، هەڕەشەمان لێ دەکەن و بە وتنی پەکەکە لێرەیە دەیانەوێت هێز و دەستکەوتەکانی ئێمە لەناو ببەن، وەک دایکان و ژنانی شەنگال بەمە نادەین هەتا کۆتایی تێدەکۆشین و خاوەنداری لە ڕەنجی شەهیدەکانمان دەکەین".
ت.پ