"پێویستە پەروەردەی کوردی لە دەستووری سووریادا بە فەرمی بناسرێت"

سەمیرە حسێن، دایکی سێ خوێندکاری کورد، داوای بەفەرمیکردنی خوێندنی زمانی کوردی لە دەستووری سووریا دەکات و دەڵێت: لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا ئازارێکی زۆریان چەشتووە و نایانەوێت جارێکی دیکە منداڵەکانیان تووشی هەمان سەختی ببنەوە.  

سۆرگوڵ شێخۆ

 

تل تەمر– لە سووریا زاراوەی کوردی کرمانجییە، دوای دەیان ساڵ لە سەرکوتکردن، لە ئێستادا لە ڕۆژئاوای کوردستان بووژانەوەیەکی فەرهەنگی و پەروەردەیی بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئەو سیستەمەی کە سەریهسڵداوە له ئێستادا، لەبەردەم دژواری و ئاستەنگ لەلایەن حکومەتی کاتی سووریاوە لە بە فەرمی ناساندنی زمانی کوردیە، خێزانی ئەو خوێندکارانە دەیانەوێت زمانی کوردی بە فەرمی لە دەستووری سووریادا بناسرێت.

 

زمانی کوردی بە بەشێک لە فرەنەتەوەی فەرهەنگی و شارستانی لە سووریا دادەنرێت، بەڵام سەرەڕای ئەمەش حکومەتی کاتی تا ئێستا بە فەرمی زمانی کوردی وەک زمانی فەرمی سووریا نەناساندووە.

 

سەمیرە حسێن دایکی سێ منداڵە بە ناوەکانی ”هێلین، ئێلین و ئوحمەد”، منداڵەکانی لە قوتابخانەی سەرەتایین، هەروەها باسی لەو گومانانەی کرد کە تووشی دەبێت و داواکارییەکانی وەک دایکی کورد.

 

”دەسەڵاتی دایکان لە زیندوو ڕاگرتنی زمانی کوردیدا کاریگەرتر بوو لە فشارەکانی ڕژێمی بەعس”

سەمیرە حسێن وەک کوردێک، ئەو سەختییانەی لە قوتابخانەکانی ڕژێمی بەعسدا تووشی بوو، بەبیر دێنێتەوە و وتی: سەرەڕای بوونی خوێندکار و مامۆستای کورد، لە قوتابخانەدا نەمانتوانی بە زمانی دایکی خۆمان قسە بکەین، کاتێک بە کوردی قسەمان لەگەڵ یەکتر دەکرد، وەک ئەوەی تاوانێک لە دژی ڕژێمی بەعس ئەنجام بدەین، تۆمەتبار دەکراین، چونکە زمانەکەمان لە هەموو شوێنێک قەدەغە کرابوو، ئایدۆلۆژیا و سیاسەتەکانی ڕژێمی بەعس هەروەها کاریگەری لەسەر ماڵەکانمان هەبوو، بە عەرەبی قسەمان لەگەڵ یەکتر دەکرد.

 

سەمیرە حسێن ڕۆڵی دایکی لە پاراستن و زیندوو ڕاگرتنی زمانی کوردی بیرهێنایەوە و وتی: دایکم هۆکارێک بوو کە زمانی کوردیمان لە ماڵەوە بە زیندووی ڕاگرت، چونکە لە قوتابخانەکانی ڕێژیمدا نەیدەخوێند و ڕێگەی نەدەدا سیستەم کاریگەری لەسەر دروست بکات، بە کوردی قسەی لەگەڵ دەکردین و لەگەڵ منداڵە بچووکەکانی حەوشەکەدا گۆرانی کوردی دوتەوە، زۆر خۆشحاڵ بووین کە لە ماڵەوە بە زمانی کوردی خۆمان قسە بکەین، بەبێ ترس لە سزای ڕژێمی بەعس.

 

شۆڕش دەرفەتێک بوو بۆ منداڵان

سەمیرە باس لە منداڵەکانی دەکات کە لە سەردەمی شەڕ و شۆڕشدا لەدایک بوون و وتی: منداڵەکانمان کە لە سەردەمی شۆڕشدا لەدایک بوون بەداخەوە لە ناوەڕاستی ئەو شەڕەدا گەورە بوون کە ڕووی دەدا، بەڵام ئەوە دەرفەتێک بوو بۆ ژیان و خوێندن بە زمانی کوردی، منداڵەکانمان بە ئازادی فێری زمانی کوردی خۆیان دەبن لە قوتابخانە، بەبێ ئەوەی هیچ دەسەڵاتێک سزایان بدات، کاتێک ئێمە ئەرکی ماڵەوەی قوتابخانە پێکەوە لە ماڵەوە چارەسەر دەکەین، منیش لەگەڵ منداڵەکانم فێری دەبم بیری ئەمڕۆم دەکرد لەگەڵ منداڵەکانم و مێژووی خۆم وەک کورد بزانم.

 

کورد لە سووریا کەمینە نییە

سەمیرە حسێن باسی لەوەشکرد، کورد و زمانی کوردی لەیەکتر جیاناکرێنەوە، و ویستی لە دەستووری سووریادا دانپێدانانیان پێبدرێت وتی: با مافەکانی کورد لە دەستووردا بێت و پارێزراو بێت، وەک دایکان هەرگیز قبووڵ ناکەین کە منداڵەکانمان بە زمانی خۆیان پەروەردە نەبن، بەڵکو بە زمانی عەرەبی،ە هەفتەیەکدا، تەنها بۆ ماوەی ٢-٣کاتژمێر فێری زمانی دایکییان دەبن، منداڵەکانمان مافی خۆیانە لە فێربوونی زمانی دایکدا ئازاد بن، چونکە ئەگەر منداڵەکانمان زمانی عەرەبی بخوێنن مێژوو و کولتووری خۆیان لەبیر دەکەن، جگە لەوەش منداڵەکانمان دەبنە زیانبەرکەوتووی ئەقڵیەت و سیاسەتی لەناوبردن لەلایەن حکومەتی کاتی لە سووریا.

 

سەمیرە لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: کە ئەوان نایانەوێت منداڵەکانیان ئەو ئازارە بچێژن کە تووشی بوون.