پەرستگای ڕاماپا، مەزارگەی هیندیەکان بووە و ئێستا شوێنێکی کەلەپووری جیهانییە

پەرستگای ڕاماپا تەمەنی نزیکەی ٨٠٠ ساڵ دەبێت، دەکەوێتە ناوچەی مولوگۆی ویلایەتی تلانگانا، بەم دواییانە لە لیستی شوێنەوارە جیهانییەکانی یۆنسکۆدا تۆمارکراوە، بەردی لمی ئاڵۆز و پەیکەری بە بەرد بووی تێدایە کە لە تاقیکردنەوەی کاتدا وەستاون.

ناوەندی هەواڵ

 

پەرستگای ڕاماپام تایبەت بووە بە خودای هیندۆ شیڤا، دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای سەدەی ١٣ کە فەرماندەیەکی سوپای  پاشاکانی کاکاتییا دروستی کردووە، مێژوونووسان پێیان وایە کە لە شوێنی پەرستگایەکی کۆنتر دروستکراوە و بە پێی کات تێکچووە، لە ئێستاشدا گەشتیاران سەردانی دەکەن.

 

پەرستگاکە لەسەر شێوەی ئەستێرەیەک دروستکراوە، کە گومەزەکەی لە خشتی وەزنی سوک دروستکراوە، بناغەکەی پێکهاتووە لە لم، هەندێکجار وەک هۆڵی سەما بەکارهێنراوە لە سەردەمی پاشاکانی کاکاتیا، شێوزاە پەیکەرسازییە سەرسوڕهێنەرەکانی سەر دیوارەکانی هۆکاری بەناوبانگبوونی پەرستگاکەیە.

هەندێک کەس پێیان وایە هۆکاری ناونانی ئەم پەرستاگەیە دۆزراوەتەوە کە بەهۆی یەکێک لە پەیکەرەکانەوەیە " ڕاماپا"، بەڵام مێژوونووسان دەڵێن ئەمە ئەفسانەیە، پێیان وایە هۆکاری ناونانەکەی بەهۆی خواوەندێکەوە کە خەڵکی ئەو کاتە باوەڕییان پێی بووە و ناوی "ڕاما" بووە "پا" ش واتای باوک دەگەیەنێت.

 

بەشێکی پەرستاگەکە بەهۆی داگیرکەرەکانی سەدەوە لەناوچووە، گومەزەکەی بە تەواوی شێوێندراوە و لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا نۆژەنکراوەتەوە.

 

سەرچاوە: بی بی سی

 

ت.پ