نەتەوە یەکگرتووەکان: غەززە مەترسیدارترین شوێنە بۆ ڕۆژنامەنووسان
لیۆپۆڵدۆ مالدۆنادۆ گوتیرێز، ڕاپۆرتی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، کە غەززە بووەتە مەترسیدارترین ناوچەی جیهان بۆ ڕۆژنامەنووسان.
ناوەندی هەواڵ
لیۆپۆڵدۆ ماڵدۆنادۆ گوتیرێز، ڕاپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرەوپێشبردن و پاراستنی ئازادی بیروڕا و ڕادەربڕین ڕایگەیاند، کە غەززە بووەتە مەترسیدارترین ناوچەی جیهان بۆ ڕۆژنامەنووسان.
ئاماژەی بەوەدا، کە لە دوای دەستپێکردنی هێرشەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ زیاتر لە ٢٠٠ ڕۆژنامەنووسی فەڵە ستینی کوژراون.
ڕوونیکردەوە، کە ئیسرائیل ڕێگری دەکات لە ڕۆژنامەنووسان بۆ بەڵگەنامەکردنی ڕووداوەکان و کۆکردنەوەی زانیاری لە فەڵەستین، هەروەها وتی: بەهۆی نەبوونی هەوڵەکانی ئێستای بەڵگەنامەسازی و پێشێلکارییە بەردەوامەکان، داوای چالاککردنی میکانیزمەکانی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەم.