نەمامگەیەکی بچوک لەسەر سەربانێک بووەتە شوێنێک بۆ تێڕامان و چێژوەرگرتن لە سروشت
مریەم خالد، تەمەن ٥٠ ساڵان، سەربانی ماڵەکەی گۆڕی بۆ نەمامگەیەکی بچوک، کە هیوادارە لە داهاتوودا فراوانتری بکات، ئەو بە پەناگەیەک دەزانێت کە دەچێت بۆ بیرکردنەوە و چێژوەرگرتن لە سروشت.

نور ئەحمەد
تەبقا-مریەم خالد، ژنێکی تەمەن ٥٠ ساڵە، لەسەربانی ماڵەکەی خۆی کە کردوویەتی بە نەمامگەیەکی بچوک، ڕۆژەکەی دەستپێدەکات، وەک دایکێک سەیری گەشەکردنی منداڵەکەی دەکات، بە پەرۆشەوە سەیری دەکات و چاوەڕێی گوڵەکان دەکات، گرنگیان پێدەدات و پێش خۆری نیوەڕۆ ئاویان دەدات.
سەربانەکە کە ئێستا پڕ بووە لە گوڵ و ڕووەک، بووەتە پەناگەیەک کە دەچێتە ئەوێ بۆ ئارامبوونەوەو و چێژوەرگرتن لە سروشت و هەندێک کات بۆ پشوودان و ئارامگرتن دوور لە قەرەباڵغی ژیان.
بەم نەمامگە، مریەم خالد وەک هەموو ژنانی پارێزگای تەبقا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، شارەزایی کشتوکاڵی خۆی بۆ شتێک تەرخان کردووە کە خۆشی دەوێت وتی: لە منداڵییەوە سەرنجم بۆ ئەو گوڵانە ڕاکێشاوە کە گۆزەی ماڵەکەمان پڕ دەکەن، ئەمە ئەزموونێکی بەرفراوانی لە بواری کشتوکاڵدا پێبەخشیم، تەنانەت دوای ئەوەی هاوسەرگیریم کرد و ٧ منداڵم بوو و بووم بە داپیرە، حەزم لە ڕووەک بەردەوام بوو."
سەبارەت بە بڕیارەکەی بۆ کردنەوەی نەمامگەی تایبەت بە خۆی، ڕوونیکردەوە، تەنانەت دوای هاوسەرگیریشم دەستبەرداری خولیاکەم نەبووم، زۆر ماندوو بووم بۆ پەرەپێدان و باشترکردنی، دواتر بیرۆکەی کردنەوەی نەمامگەیەکی کشتوکاڵی تایبەت لە ماڵەکەمدا هاتە پێش چاوم، بە ژمارەیەکی کەم لە نەمام دەستم پێکرد تا توانیم فراوانی بکەم، زۆربەی کڕیارەکان پێیان باشە گوڵەباخ و ریحان و یاسمین بکڕن، وەک ئەوەی هەیە جۆرە ناسراوەکان کە بۆنێکی خۆشیان هەیە، جۆرێک هەن کە زۆر باو نین، وەک دیلبوون، کە بە ڕەنگەکانی تێکەڵاوی جیا دەکرێتەوە.
کشتوکاڵ زانستێکە پێویستی بە زانست هەیە
ئەوانەی تێگەیشتنێکی ڕووکەشیان لە کشتوکاڵ هەیە لەوانەیە وا بیربکەنەوە کە هەوڵی پێویست لە کاری کشتوکاڵیدا سنووردارە بە دانانی ڕووەکەکە یان تۆوەکە لەناو خاکدا، دواتر ئاودانی هەموو ڕۆژێک یان چەند ڕۆژ جارێک. بەڵام ڕووەکەکان بۆ مانەوە و گەشەکردن پێویستیان بە بارودۆخی جیاواز هەیە. هەروەک مریەم خالد ڕوونیدەکاتەوە، "گوڵ چاندنی دوو جۆر هەیە، هەندێکیان لە خاکدا دەچێن و پێویستیان بە هۆکاری سروشتی وەک خۆر و هەوا هەیە بۆ گەشەکردن، ئەمەش لە باخچەی ماڵەوەدا دەچێنرێت، جۆرێکی تریش پێویستی بە ڕووناکی کەمتر هەیە، ئەم ڕووەکانە ئۆکسجین دەردەدەن و دووەم ئۆکسیدی کاربۆن هەڵدەمژن و لەناو گۆزەدا دەچێنرێن و لە ژوورەکاندا دادەنرێن.
وتیشی:من خاکەکە تێکەڵ دەکەم، کە لە ڕووەکێکەوە بۆ ڕووەکێکی تر دەگۆڕێت، هەندێک گوڵ تەنها لە خاکی سووردا گەشە دەکەن، هەندێکی تریان پێویستیان بە جۆرێکی جیاواز لە خاکە، دواتر کەمێک خوێ و پەینی سروشتی تێدەکەم کە لە تەپاڵەی ئاژەڵ دروستکراوە، باشترە تەمەنی زیاتر لە دوو ساڵ بێت. پەینی نوێ سوودی بۆ ڕووەکەکە نییە و مێرووەکان ڕادەکێشێت. کشتوکاڵ زانستێکە کە پێویستی بە زانیاری و سەرکەوتن هەیە.
ڕۆڵی ڕووەک لە پاراستنی ژینگەدا
شوێنێکی تایبەتی بۆ پڕۆژەکەی بەکرێ نەگرت، پێی باشتر بوو سەربانی ماڵەکەی بەکاربهێنێت، چونکە پێویستی بە پارەیەکی زۆر نەبوو. بەڵام ئەمە ئەوی خستە بەردەم ئاڵەنگاری ژیانی. ئاماژەی بەوەشکردووە، "ڕووبەڕووی پرس دەبمەوە لە چوونە سەرەوە و دابەزین بۆ سەربانی ماڵەکە، هەر جارێک کڕیارەکان دێن بۆ هەڵگرتنی ڕووەک، دەبێت بچمە سەرەوە، ئەمە دەکرێت ڕۆژانە چەند جارێک ڕووبدات".
لەگەڵ کەمی شوێنی سەوزایی و قەیرانی ئاوی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و کاریگەرییە ڕوونەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، پێدەچێت پڕۆژەی بچووک هەوڵێک بێت بۆ باشترکردنی کەشوهەوا و پاککردنەوەی هەوا. مریەم خالد پێیوایە چاندنی نەمام و گوڵ بەشدارە لە پاڵاوتنی هەوا لە هۆکارە سروشتییەکان و خۆڵ و دوکەڵی کارگە و ئۆتۆمبێل. بۆیە شانازی بە سروشتی کارەکەیەوە دەکات. ەو پێیەی گرنگە لە پاراستنی تەندروستی جەستەیی و دەروونی مرۆڤەکان و پاراستنی ژینگە.
"نەمامگە پەناگەی تایبەتی منە"
پاڵنەرەکەی قازانجی دارایی نییە، چونکە نەمامگە، وەک خۆیوتی: بەشێکە لە من و نوێنەرایەتیم دەکات، پەناگەی تایبەتی منە، لەوێ دەچم بۆ ئەوەی هەندێک پشوو و ئارامی و تێڕامان و دڵنیاکردنەوە بەدەستبهێنم، دوور لە ژاوەژاو و جەنجاڵی. تەنانەت لەگەڵ ڕووەکەکان قسە دەکەم وەک ئەوەی بتوانن گوێم لێبگرن".
مریەم خالد هیوادارە نەمامگە بچوکەکەی فراوانتر بکات بۆ ئەوەی جۆرەها نەمام و گوڵی تێدا بێت، هانی هەموو ژنێک دەدات کە خولیای باخداری هەیە، بە چەند ڕووەکێک لە ماڵەکەیدا ڕازی نەبێت، بەڵکو کارەکانی فراوانتر بکات، لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: کارکردن لە بواری کشتوکاڵدا پەیامێکی خۆشەویستی و ئاشتییە کە جەوهەری ژنان دەدرەوشێتەوە.