نەفس داود لە ئەفغانستانەوە: خەباتی ئێمە هەرگیز کۆتایی نایەت

نەفس داود لە ئەفغانستان کاردانەوەی بەرامبەر بە ئەقڵیەتی تاڵیبان کە دوژمنی ژنانە نیشان دا و وتی: خەباتی ئێمە هەرگیز کۆتایی نایەت، سەختییەکەی هەرچییەک بێت، مافەکانمان وەردەگرین.

بەهاران لاهیب

 

کابیسا- جیهاد و تاڵیبان لە ئەفغانستان وەک دوو دیوی یەک دراو سەیر دەکرێن، هەردوو گروپەکە بە ناوی ئاینەوە هەزاران ژن و پیاویان کوشت لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا زۆرێک لە جیهادیەکان جلوبەرگی مۆدێرنیان لەبەر کردووە و وەک 'دیموکرات' مامەڵەیان کردووە، ئەو وڵاتانەی بانگەشەی پاراستنی دیموکراسی و ئازادی دەکەن، بە پاڵپشتی ئەو هێزانەی کە زیان بە مرۆڤایەتی دەگەیەنن، چوونەتە ناو بەرنامەی کارەوە، ئەو هەواڵانەی لە زیندانەکانی تاڵیبان دەرکەوتن، ئەشکەنجەدان بە ژنان دەسەلمێنن، هەروەها گرتەیەکی ڤیدیۆیی ژنێک کە لەلایەن تاڵیبانەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر، بڵاوکرایەوە.

 

مەولو یەحیا عەنابی، پیاوی ئایینی ئەفغانی، لە پۆستێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەم قسانە باسی ئەقڵیەتی پیاوانی بەرامبەر بە ژنان دەکات و وتی: ژنان نەدەبوو لە ژووری لێپرسینەوە نیوە ڕووت بونایە، بەڵکو بۆ ئەوەی ئەمە ببێتە وانەیەک بۆ ئەو ژنانەی باسی ئازادی دەکەن و لەشفرۆشی دەکەن، دەبوو لە چوار ڕێیانەکانی کابول لە سەر تا پێیان ڕوت بکرایەتەوە.

 

"ژنان وەک ئامێرێک بۆ هێنانی منداڵ دەبینن"

ژنانی ئەفغانستان کاردانەوەیان بەرامبەر بە قسەکانی مەولوی یەحیا عەنابی دژ بە ژنان نیشان دا، نەفس داود، چالاکوانێکی خەڵکی شاری کابیسا وتی: ئەمە یەکەمجار نییە کە ئێمەی ژنانی ئەفغانستان بە قسەی کەسانی وەک مەلا سووکایەتیمان پێ بکرێت، هەموو ڕۆژێک کە بە شەقامەکاندا دەڕۆین، بە تێڕوانین و قسە و هەڵوێستەکانیان فشارمان بۆ دروست دەکەن، ژنانی ئەفغانی وەک ئامێرێکی منداڵبوون سەیر دەکرێن، ئەوان وەک ئەوە سەیرمان دەکەن کە تاکە کارمان کارکردنە لە ماڵەوە و چاودێریکردنی منداڵانە.

 

"هەرچەند سەخت بێت داوای مافی خۆمان دەکەین"

نەفس داود ڕایگەیاند کە ئەوان ڕووخساری ئەندامانی تاڵیبان باش دەناسن و لە کۆتاییدا وتی: بۆ سەرەتایی ترین مافەکانمان، کاتێک دەنگمان بەرز دەکەینەوە یان شتێک دەکەین، پەنا بۆ هەموو جۆرە ئەشکەنجەیەک دەبەن بۆ ئەوەی ستەممان لێ بکەن و بێدەگمان بکەن، منیش لەگەڵ ژنانی خوێندەوار بە شێوەیەکی ئاشتیانە چوومە سەر شەقامەکان بۆ دەستەبەرکردنی مافە سەرەتاییەکانم، ئەندامانی تاڵیبان بە دەستی لەرزۆکیان لێیان داین، خستیانینە زیندانەکان، خراپترین ئەشکەنجەیان داین، دەستدرێژیان کردە سەرمان ئەوان بەم کردەوانە هەوڵی وەستاندنی بزووتنەوەی ژنان دەدەن، بەڵام با ئەمەیان باش بزانن کە خەباتەکەمان هەرگیز کۆتایی نایەت.