مۆتەكەی پلاتفۆرمە كۆمەڵایەتییەكان بەرۆكی ژنانی گرتووە
بەپێی هەندێك ئاماری نافەرمی گێچه‌ڵی ئه‌لیكترۆنی ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ له‌زیاد بووندایە، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ژنان وكچان كه بریتین له‌چه‌ندین كرده‌وه‌و ڕه‌فتاری نابەجێ و دوور لە ویست و ئیرادەی خۆیان، لەم دۆسیەیەدا لەگەڵ خوێندکاران و مامۆستادا گفتوگۆ لە بارەی گیچ
شلێر كۆیی
کۆیە- جۆرەکانی توندوتیژی جیاوازن و توندوتیژی ئەلکترۆنی یەکێکە لەو جۆرانەی کە لە ئێستادا لە ئاستی بەرزدایە و بەربڵاوە، توندوتیژی و هەراسانکردنی ئەلکترۆنی بووەتە مۆتەکەی بەرۆکی ژنان و بەهۆی هەڕەشە و فشار و هەراسانکردنی ژنان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، دەیان ژن خۆیان کوشت و ڕووبەڕووی کوشتن بوونەوە.
لەم دۆسیەیەدا خوێندکارانی زانکۆی کۆیە دەربارەی هەراسانکردنی ئەلکترۆنی و بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەدوێن و پرۆفیستۆرێکی یاریدەدەری زانکۆکەش باس لەوە دەکات، کە بە پێی توێژینەوەیەکی، توندوتیژی ئەلکترۆنی لە ڕیزبەندی یەکەمینەکاندایە.
ڕه‌یان عه‌دنان، خوێندکاری قۆناغی چواری کۆلێژی په‌روه‌رده و ده‌روونزانی له زانكۆی كۆیه، له‌باره‌ی هەراسانکردنی ئەلکترۆنی باسی لەوەکرد، کە زیاتر كچان و ژنان ڕووبه‌ڕووی هه‌راسانكردنی ئەلیكترۆنی ده‌بنه‌وه له‌لایه‌ن كه‌سانێك كه دەرفەتەكان ده‌قۆزنه‌وه تا زه‌فه‌ر به ژن ببه‌ن، ئەگه‌ریش نه‌یانتوانی لە نزیكەوە ئه‌وه بكەن، پەنا بۆ جیهانی تەكنۆلۆژیا و ئه‌لیكترونی دەبەن و به چه‌ندین ڕێگه و شێواز هەوڵی هه‌راسانكردنی دەدەن، بەڵام پێویستە ژنان وشیارتر بن و نەكەونە داوی ئەو ڕاوچییانە.
هاوژین به‌كر، خوێندکارێکی دیکەی زانکۆکەیە، پێیوایه له كۆمه‌ڵگەی كوردی پێویسته هۆشیاری بدرێت به ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی دروست ته‌كنه‌لۆژیا به‌كاربهێنن و نه‌بێته هۆی ئازارگەیاندن بە ژنان و كچان، وتیشی: زۆر جار له ڕێگه‌ی هه‌راسانكردن به نامه‌یه‌ك یان شتێكی بچووك كێشەی گەورە دروست بووە و لە هەموو حاڵەتێكیشدا هەر ژنان باجەكەیان داوە.
"کۆمێنت و قسەی نەشیاو ڕیزبەندی یەکەنین هەراسانکردنە ئەلکترۆنییەکانن"
جوان به‌هائەدین، پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر له به‌شی په‌روه‌رده و ده‌روونزانی زانكۆی كۆیه، ده‌رباره‌ی هه‌راسانكردنی ئه‌لیكترۆنی وتی: "هه‌راسانكردنی ئه‌لیكترۆنی واته ئه‌نجامدانی ره‌فتاری دووژمنكارانه و توندوتیژیی به‌رامبه‌ر كه‌سانێك له ڕێگه‌ی ئامرازی ئه‌لیكترۆنی سه‌رده‌مییانه‌وه، هه‌راسانكردنی ئه‌لیكترۆنی یه‌كێكه له‌و گرفتانه‌ی كه بەردەوام توێژه‌ران توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجام ده‌ده‌ن، منیش ئه‌و بابه‌ته‌م به گرفتێكی رۆژ زانیوە، بۆیه توێژینه‌وه‌م له‌سه‌ری كردووە، چونكه رۆژانه ده‌یان كه‌س تووشی گێچه‌ڵی ئه‌لیكترۆنی ده‌بن، به‌داخه‌وه ژنان زیاتر ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه، ئامانجیشم له‌م توێژینه‌وه‌کە ئەوەبووە كه جۆره‌كانی هه‌راسانكردنی ئه‌لیكترۆنی له هه‌رێمی كوردستان پله‌به‌ند بكه‌م، تا بزانم كامیان باوترینیانه، لە ئەنجامیشدا بۆم ده‌ركه‌وت له به‌رزترین پله كۆمینت و قسه‌ی نه‌شیاو و سووكایه‌تی پێ كردن به تاكه كه‌س و نه‌ته‌وه بوو، له دوای ئه‌ویش ڤیدیۆی نه‌شیاو و دواتریش پۆستی نه‌شیاو له پله‌ی سێیه‌م دێت.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆی كۆیه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه گیچه‌ڵی ئه‌لیكترۆنی ره‌فتارێكی شه‌ڕانگێزانەیە، ئه‌و كه‌سانه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن كه له‌ناخی خۆیاندا كه‌سانێكی شه‌ڕانگێزن و زۆرجاریش قوربانیانی ئه‌و شه‌ڕانگیزییه لە هەموو جیهاندا ژنان و كچانن، به‌تایبه‌ت له کۆمەڵگەی خۆمان.
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی كە دەگوترێت ژنان خۆیان نازانن تۆڕی کۆمەڵایەتی بە دروستی به‌كاربهێنن، بۆیه ڕووبه‌ڕووی هه‌راسانكردنی ئه‌لكترۆنی ده‌بنه‌وه، جوان به‌هائەدین دەڵێت: هه‌راسانكردنی ئه‌لیكترۆنی مه‌ودایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیشی هه‌یه، هه‌میشه وه‌ك نێچیرێك سه‌یری ژن ده‌كرێت، بۆیه ئه‌و تێڕوانینه نادروسته وایكردووه به ئاسانی له دنیای ئه‌لیكترۆنیشدا ده‌ستببەن بۆ ئازاردانی ژن، ئەگه‌رنا ژن هیچی كه‌متر نییه له پیاوان و ئه‌و ئامرازه ته‌نیا بۆ پیاو دروست نه‌كراوه، به‌ڵام كێشه له ئه‌ته‌كێتی به‌كارهێنانیه‌تی، ئه‌وەیش هه‌راسانكردنی لێده‌كه‌وێته‌وه، كه له بنه‌ڕه‌تدا له خێزانێك په‌روه‌رده‌كراون، كه ڕێز له به‌رامبه‌ر و ژنان ناگرن، بۆیه زۆر به ئاسانی ده‌ست ده‌به‌ن بۆ هه‌راسانكردنی ژنان و ژنان.
سه‌باره‌ت به ڕێگه چاره‌سه‌رییه‌كان جوان به‌هائەدین ده‌ڵێت: بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دیاردانه دوو رێگای سه‌ره‌كیمان هه‌یه، یه‌كەمیان فه‌رمییه و دووەمیان نافه‌رمییه، ڕێگا نافه‌رمییه‌كه ئه‌وه‌یه خێزان په‌روه‌رده‌یه‌كی دروستی منداڵە‌كانیان بكه‌ن به كچ و كوڕه‌وه، كه به‌شێوه‌ی دروست ئامرازه ئه‌لیكترۆنییەكان به‌كاربهێنن، ڕێگا فه‌رمییەكەش ئه‌وه‌یه كه له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده قوتابیان رۆشنبیر بكرێن یان زیادكردنی بابه‌تێك به‌ناوی خوێنده‌واریی میدیایی، تا قوتابیان و گەنجان فێر بكرێن چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن، لایه‌نیكی دیكەش لیژنه‌كانی په‌رله‌مان هه‌ستن به دانانی یاسایه‌ك كه ئه‌و كه‌سانه‌ی پەنا بۆ هه‌راسانكردنی ئه‌لیكترۆنی دەبەن، سزا بدرێن.
"پێویستە خێزانەکان بۆشایی دەروونی لای گەنجان دروست نەکەن"
چنار حه‌سیب، خوێندكاری زانكۆی كۆیەیە، ئه‌و هۆكارە شه‌ڕانگێزییەی له‌ناو خودی مرۆڤه‌كان هەیە، كه ده‌بێته هۆی هه‌راسانكردنی ژنان و كچان، ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ بۆشایی سۆزداریی، وتیشی: یه‌كێك له‌و هۆكارانە كە ژنان و كچانی ئێمه نه‌توانن به ئازادی ئامرازه ئه‌لیكترۆنییەكان به‌كاربهێنن، نه‌بوونی سۆز و خۆشه‌ویستییه له‌ناو خێزانه‌كاندا، كه ئه‌وه‌ش هۆكاره بۆ دیارده‌ی هه‌راسانكردن و شه‌ڕانگێزی بۆ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر، بۆیه پێویسته منداڵه‌كان له‌ناو خێزانه‌كان خۆشه‌ویستییان پێبدرێت، تا بۆشاییان بۆ دروست نه‌بێت و له ده‌ره‌وه هەوڵی پڕ کردنەوەی نەدەن.
شیبا ئەحمەد، ده‌رباره‌ی گێچه‌ڵی ئه‌لیكترۆنی كه زیاتر ڕووبه‌ڕووی ژنان ده‌بێته‌وه، ده‌ڵێت: کۆمەڵگەیه‌ك له‌گه‌ڵ کۆمەڵگەیه‌كی دیكه جیاوزیان هه‌یه، له ئێستادا تۆڕی کۆمەڵایەتی زۆر بڵاوه و به‌شێوه‌كی به‌رچاو به‌كارده‌هێنرێت، كه هه‌موو كات له‌گه‌ڵمانه، له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز گێچه‌ڵكردن هه‌یه، ڕه‌گه‌زی مێ كه گێچه‌ڵی پێده‌كرێت زۆرجار بۆ گاڵته به نامە یان هه‌ر وشه‌یه‌ك له بەرنامەکانەوە ده‌كرێت، كه ئه‌وه‌ش ئاستی ڕۆشنبیری تاكه، به‌داخه‌وه ئێستا په‌روه‌رده وه‌ك جاران نییه و خێزانه‌كان منداڵه‌كان به باشی پێناگه‌یه‌نن، هه‌ر له پێنج ساڵیه‌وه مۆبایلی ده‌ده‌نه ده‌ست، بۆیه ئه‌و منداڵه كه گه‌وره ده‌بێت كه‌سێكی شه‌ڕانگێزی لێده‌كه‌وێته‌وە، بۆیە پێوست ناكات ژنان ده‌ستبه‌رداری تۆڕی کۆمەڵایەتی بن به‌هۆی ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ی هه‌راسانیان ده‌كه‌ن.