مشتومڕەکان لە سوریا بەردەوامن سەبارەت بە شێوازەکانی پەروەردە و ڕۆڵی ژنان
لە سوریا مشتومڕەکان لەسەر شێوازی پەروەردە و بوونی ژنان لە قوتابخانەکاندا سەریان هەڵداوەتەوە. مێیسا کودیە ئاماژەی بەوەشکرد، لە گەشەکردنی منداڵدا، زیاتر لە ڕەگەزی مامۆستا، تێگەیشتن و پشتیوانی و ڕێبازی پێداگۆژییان گرنگە.
ڕۆشێل جانیۆر
سوەیدا – مشتومڕ لە قوتابخانەکاندا سەبارەت بە دووبارە هێنانەکایەی سزای جەستەیی و کەمکردنەوەی بوونی ژنان لە پەروەردەدا، لەسەر بنەمای ئەو ئیدیعایانەی کە دەڵێن “ژمارەی ژنان لە پەروەردەدا زۆر بەرزە” کەسایەتی منداڵان لاواز دەکات، بووەتە هۆی مشتومڕێکی بەرفراوان لەسەر شێوازەکانی پەروەردە و ڕۆڵی ژنان لە پەروەردەکردنی نەوەکانی داهاتوودا.
ئەم ڕێبازە لەسەر ئەو بیرۆکەیە دامەزراوە کە ژنان زیاتر هەستیارن و بوونی زیاتری مامۆستای ژن لە قوتابخانەکاندا ڕەنگە ببێتە هۆی کەمبوونەوەی دیسیپلین بەتایبەت لە پێوەندی لەگەڵ خوێندکارە نێرەکان.
محەممەد ئیبراهیم ئەلزعبی ئەندامی ئەنجومەنی گەلی سوریا بە لێدوانەکانی سەبارەت بە ڕێژەی بەرزی مامۆستایانی ژن بە بەراورد بە مامۆستایانی پیاو لە قوتابخانەکاندا مشتومڕی لێکەوتەوە. محەمەد ئیبراهیم ئەلزعبی ئیدیعای کرد کە ئەم ناهاوسەنگییە کاریگەری لەسەر "بەڕێوەبردنی قوتابخانە" و گەشەکردنی کەسایەتی خوێندکاران هەیە. لە دانیشتنێکدا کە محەمەد ئیبراهیم ئەلزوعبی وەزیری پەروەردە ئامادەی بوو، ئاماژەی بەوەدا کە هیچ هاوسەنگییەکی جێگەی ڕەزامەندی لەنێوان ستافی مامۆستایاندا نییە.
لە کاتێکدا کە قوتابخانەکان لە سوریا ڕووبەڕووی کەمیی نۆژەنکردنەوە و کەرەستە و کەرەستەی پەروەردەیی بوونەتەوە، قەیرانە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانیش فشار دەخەنە سەر سیستەمی پەروەردە. لەم پرۆسەیەدا، زیاتر لە ڕەگەز، هەڵبژاردنی مامۆستایان لەسەر بنەمای ڕەزامەندی و لێهاتوویی پەیوەندیکردن و ڕێبازە پێداگۆژیکییەکانە.
لێدان لە پەروەردە یان ترس؟
مامۆستا مەیسا کودییە باس لەوە دەکات کە لێدان شێوازێکی گونجاو نییە بۆ پەروەردەکردنی نەوەکان و جەخت لەوە دەکاتەوە کە پێویستە قوتابخانەکان بە شێوەیەکی دڵخۆش و تێگەیشتن و بەزەیی بەرامبەر منداڵان مامەڵە بکەن.
مێیسا کودیە، لە سەرەتای قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە سزای جەستەیی دەتوانێت کاریگەری نەرێنی لەسەر منداڵان هەبێت چ لەڕووی پەیوەندییان لەگەڵ مامۆستایان و هەم لەڕووی قبوڵکردنی پڕۆسەی پەروەردەییەوە، هەروەها وتی: ئەو خوێندکارانەی تووشی توندوتیژی جەستەیی دەبن، خۆیان لە مامۆستایان دووردەکەونەوە، متمانەیان بەخۆیان لەدەستدەدەن و بە تێپەڕبوونی کاتیش، بێباک دەبن بەرامبەر بە شێوازە پەروەردەییەکانی تر. پەرەپێدانی هۆشیاری و پاراستنی گفتوگۆ لەگەڵ خوێندکاران دەتوانێت شێوازی کاریگەرتر بێت جگە لەوەش، پەیوەندییەک کە لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر بنیات نراوە، پەیوەندی نێوان خوێندکاران و مامۆستایان بەهێز دەکات و فێربوون ئاسان دەکات”.
نابێت توندوتیژی بۆ ڕاستکردنەوەی ڕەفتاری خراپی خوێندکاران بەکاربهێنرێت
مێیسا کودیە ئاماژەی بەوەشکرد، لەو حاڵەتانەی کە سزادان پێویست بێت، پێویستە سزا بە شێوازی ناجەستەیی و پێداگۆژی جێبەجێ بکرێت و وتی: "بۆ نموونە، منداڵەکە بۆ ماوەیەکی کورت لە گروپەکە دووربخرێتەوە یان ڕێبازێکی پەروەردەیی بۆ چارەسەرکردنی ئەو ڕەفتارە تایبەتە بەکاربهێنرێت، بەڵام پێویستە تەمەنی منداڵەکە و توانای تێگەیشتنیان لە هەڵەکەیان لەبەرچاو بگیرێت، هەروەها نابێت سزای جەستەیی و توندوتیژی بەکاربهێنرێت".
ژن ڕۆڵێکی بنەڕەتی دەگێڕێت لە پەروەردەکردنی نەوەکان و بنیاتنانی کۆمەڵگا
لایەنێکی مشتومڕ سەبارەت بە "زیادبوونی ژنان لە پەروەردەدا" پشت بەو بیرۆکەیە دەبەستێت کە ژنان هەستیارترن و ئەم هەستیارییە دەبێتە هۆی ڕوانگەیەکی نەرمتر لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ خوێندکاراندا. به پێی ئه م بۆچوونه ئه م دۆخه ده توانێت کاریگه ڕی له سه ڕ گه شه کردنی که سایه تی به تایبه ت بۆ خوێندکارانی نێر.
مێیسا کودیە ئاماژەی بەوەدا کە هیچ پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان هەستیاری و کەسایەتییەکی لاوازدا نییە و ڕایگەیاندووە، لە گەشەکردنی منداڵدا، گرنگتر لە ڕەگەزی مامۆستا تێگەیشتن و پشتیوانی و ڕێبازی پێداگۆژیانە. لە درێژەی قسەکانیدا، میسا کودیە ئاماژەی بەوەدا کە خۆنەویستی پێویستی بە دیسیپلین لەناو نابات و جەختی لەوە کردەوە کە سیفەتی منداڵ لە ڕێگەی میتۆدی پەروەردەیی و پەیوەندییەکانەوە دروست دەبێت.
مێیسا کودیە وتی: ژنان ڕۆڵێکی بنەڕەتی دەگێڕن لە پەروەردەکردنی نەوەکان و بنیاتنانی کۆمەڵگا، کەمکردنەوەی گرنگی ڕۆڵی ژنان یان دوورخستنەوەیان لە کایەی پیشەیی یارمەتیدەر نییە بۆ پرۆسەی بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی هاوسەنگ، بەدرێژایی مێژوو ژنان ڕۆڵی زۆریان بینیوە، وەک شاژنە زینۆبیا، بەشداریکردنی ژنان لە بوارەکانی بەرپرسیارێتی و کارکردندا دیاردەیەکی نوێ نییە، توانای ژنان بۆ بەشداریکردن لە بوارە جیاوازەکاندا وابەستەی ڕەگەزەکەیان نییە ژنان هێز و توانای ئەوەیان هەیە هەموو شتێک بکەن کە پیاوان دەتوانن بیکەن.
نابێت منداڵان وەک کەسانێک سەیر بکرێن کە بە زۆر ستەمیان لێدەکرێت
مێیسا کودیە، بەبیرهێنانەوەی ئەوەی کە ڕۆڵی مامۆستا تەنها فێرکردنی زانست نییە بەڵکو پاڵپشتیکردنی گەشەپێدانی متمانە بەخۆبوون و کەسایەتی منداڵە، سەرنجی بۆ ڕۆڵی مامۆستایان ڕاکێشا بەم وشانە: مامۆستایان ڕۆڵی زۆریان لە ژیانی خوێندکاراندا هەیە، بۆ نموونە دەتوانن ڕۆڵی گرنگ بگێڕن بۆ ئەو منداڵانەی کە متمانەیان بەخۆیان نییە بەهۆی قسە و هەڵوێستی خێزانەکانیان زۆر شت بە پشتگیریکردن و هاندانی ئەوان بۆ هەوڵدان جگە لەوەش، قوتابخانە دەرفەت بۆ منداڵان دەڕەخسێنێت بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی و پەیوەندیکردن لەگەڵ هاوتەمەنەکانیان لە تەمەنی خۆیاندا”.
مێیسا کودیە، جەختی لەوە کردەوە کە پەروەردەکردنی منداڵ تەنها پێویستی بە گرنگیدان بە پێداویستییە جەستەییەکان نییە، بەڵکو پێویستی بە لایەنە ڕۆحی و دەروونییەکانیش هەیە، هەروەها ڕایگەیاندووە کە نابێت منداڵان وەک کەسانێک سەیر بکرێن کە بە زۆر ستەمیان لێدەکرێت. مێیسا کودیە، مەعریفە تەنها وشەیەکە کە دەتوانێت کاریگەری قووڵی لەسەر مرۆڤ هەبێت، هەربۆیە پەروەردە و بەڕێوەبردن دەبێت بە شێوەیەک جێبەجێ بکرێت کە کەرامەتی منداڵان بپارێزێت و گەشەسەندنیان بەرەوپێش ببات.
دەرکردنی ژنان و ڕێگریکردن لە ڕۆڵەکانیان کۆمەڵگا لاواز دەکات
لەبەرامبەردا لە بوارەکانی مشتومڕدا کە بە هۆی زیادبوونی ژنان لە بواری پەروەردەدا دەستی پێکردووە؛ پرسیارەکانی ئەوەی کە چ پێوەرێک لە هەڵبژاردنی مامۆستایاندا بەکاردەهێنرێت، پێویستە بێتە پێشەوە. مێیسا کودییە باس لەوە دەکات کە ژنان مافی سروشتی خۆیان هەیە کار بکەن، پیشەیان هەبێت و سنووردارکردنی ڕۆڵی ژنان لە ماڵەوە ناتوانرێت سنووردار بکرێت.
لە کۆتایی قسەکانیدا، مێیسا کودیە وەبیری هێنایەوە کە کۆمەڵگا لە ژن و پیاو پێکدێت و بەشداریی هەموو مرۆڤەکان پێویستە بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگا، هەروەها وتی کە بەدەرکردنی ژنان و بەربەست کردنی ڕۆڵی پیشەیی ئەوان توخمێکی بنەڕەتی کۆمەڵگا لاواز دەکات.
جگە لە مشتومڕەکان لەسەر سزای جەستەیی یان بوونی ژنان لە قوتابخانەکاندا، سیستەمی پەروەردەی سوریا لەگەڵ کێشەی بنەڕەتی وەک دۆخی ئێستای قوتابخانەکان و ژێرخانەکانیان بەرەوڕوو بووەتەوە. هەروەک چۆن دامەزراوە پەروەردەییەکان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە و ئامێری فێرکاری مۆدێرن و ستافی شارەزا هەیە، دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەتی فێربوون بۆ هەردوو خوێندکار و مامۆستایان لە پێشینەی کارێکی گرنگە.