لە پەنابەریدا، ژنان کولتووری تەنور بە زیندوویی دەهێڵنەوە

کولتووری دروستکردنی تەنور لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی مەخموور بە زیندوویی ماوەتەوەو ژنان لە کامپەکەدا هەوڵدەدەن بەردەوام بن لە کولتووری تەنور.

بەرژین کارا

مەخموور- تەنور کە مێژووەکەی درێژە، بۆ چەندین نەوە گواستراوەتەوە تا ئەمڕۆش بەردەوامی هەیە، لە سەرەتادا بۆ مەبەستی گەرمکردنەوە لە ژێر خانووی گڵدا دروستکراوە، بە تێپەڕبوونی کات، تەنور کە لە ناوەڕاستی ماڵەکە دانراوە وەک فڕنی نان بەکارهاتووە، دواتر لە دەرەوەی ماڵەکان دروستکرا و بۆ ئامادەکردنی نان و گۆشت بەکاردەهات، لەم دواییانەدا، گواستراوەتەوە بۆ شوێنە داخراوەکان کە پێی دەوترێت "ماڵی تەنور" یان "سەری تەنور"، تەنور لە قوڕ دروستکراوە، یان لەژێر زەویدا داندراوە، بەرزییەکەی دەگاتە بەرزی مرۆڤ، بۆ تەنور قوڕ بەکاردێت لەگەڵ موزی بزن و پەموو، پاشان لەبەر خۆردا وشک دەکرێتەوە، دواتر لەسەر زەوی یان ژێر زەوی دادەندرێت و دەورەکەی دەپێچرێت.

تەنور بە مێژووەکەی و بەو تام و بۆنەی دەیداتە نان گرنگی خۆی دەهێڵێتەوەم لە کوردستان خێزان و دراوسێکان هێشتا پێکەوە کۆدەبنەوە و بەردەوامن لەم نەریتە، ئەو ژنانەی کە لە دەوری تەنور کۆدەبنەوە و نان بۆ یەکتر دروست دەکەن و چا دەخۆنەوە بەشێکن لەم نەریتە، ئەو نەریتەی کە چەندین سەدەیە بەردەوامە، نەوە بە نەوە دەگوازرێتەوە.

تەنور بۆ ماوەی هەزاران ساڵ لە جوگرافیای کورددا بەکارهاتووە، ئەو هۆکارە سەرەکییەی کە وا دەکات ئەوەندە بەناوبانگ بێت، بێگومان سروشتی و کردارییە، ئەمڕۆ لەو گوندانەی کە تێیدا دەژین، تەنور ئامڕازێکی سەرەکییە بۆ دروستکردنی نان، نەک تەنها لەو شوێنانەی کە لێی مانەوە، بەڵکو بۆ هەر شوێنێکیش کە کۆچیان دەکرد، بەڵکو بەردەوام بوون لە نەریتی دروستکردنی تەنور.

 

کولتووری تەنۆر لەلایەن ژنانەوە بە زیندوویی هێڵدراوەتەوە

لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور، تەنور شوێنێکی بۆ خۆی دۆزیوەتەوە و ئەم کلتوورە بە زیندوویی لەلایەن ژنانەوە هێڵدراوەتەوە، ژنانی کامپی مەخموور سەدان ساڵە هەوڵ دەدەن نەریتی تەنور درێژە پێ بدەن یەکێک لەو ژنانە گوڵێ چەلێیە کە تا ئێستا سەرقاڵ بووە بە دروستکردنی تەنور، تەمەنی نزیکەی ٨٠ ساڵە، منداڵەکانی و بووکەکانی فێری کولتووری تەنور دەکات بۆ ئەوەی کولتووری دروستکردنی تەنور بە زیندوویی بهێڵنەوە و بەردەوام بن لە بژێوی خێزانەکە.

 

دروستکردنی تەنور لە هەلومەرجی پەنابەرییدا

گوڵێ چەلێ ڕایگەیاند فێری دروستکردنی تەنور بووە لە گوندەکە و وتی: لە گوند تەنورمان دروست دەکرد، هەروەها دار لە گوند زۆر بوو، ئێمەی ژنان یارمەتی یەکترمان دەدا، هەموو کەسێک لەبەردەم ماڵەکەیان تەنوریان دروست دەکردو یارمەتی یەکترمان دەدا. دوای ئەوەی کۆچمان کرد، گەیشتینە کامپەکان، هیچمان نەبوو، نانمان نەبوو، هیچ لەبەر ئەوە ناچار بووین دەرفەتەکانی خۆمان بدۆزینەوە. کاتێک گەیشتینە ئەتروش، خوشکەکەم یارمەتی دام و دوو تەنورمان دروستکرد. بەم شێوەیە دەستمان پێکرد.

 

"نانی تەنور لەژێر زەویدا خۆشترە"

گوڵێ چەلێ ڕایگەیاند ئەوان دەستیان کردووە بە دروستکردنی تەنور بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە ژیانیان و وتی: سەرەتا، کاتێک گەیشتینە کامپی مەخموور، چەند تەنورێکمان دروستکرد، یەکێک لە دراوسێکانمان تەنورێکی بۆ ۆخی برد، دواتر بەهۆی بژێوییەوە، تەنورمان بۆ فرۆشتن دروستکرد، لە گوندەکە هەندێکیان تەنورەکانیان لەسەر زەوی دانا، هەندێکی دیکەیان لەژێر زەوی، نانی تەنور لەژێر زەوی خۆشترە.

 

" زۆربەی تەنورەکان لە وەرزی بەهار و پایزدا دروست دەکەین"

گوڵێ چەلێ باسی دروستکردنی تەنورەکانی کرد و وتی: کاتێک گەیشتینە کامپی مەخموور لەبەر ئەوەی هیچ دەرفەتێک نەبوو زەوییەکەمان هەڵدەکۆڵی و بەو شێوەیە تەنورمان دروست دەکرد، دوای ئەوەی دەرفەت هەبوو، تەنورەکان دروستکران، داوای خۆڵمان لە دەرەوە کرد و دەمانهێنا، هاوین لە هەفتەیەکدا دروست دەکرێت، بەڵام بەهۆی گەرماوە، بەهار و پایز دروستی دەکەین.