کۆچەرەکان لە سووریا؛ لە نێوان کولتوورێکی کۆچەری و پێویستییەکانی نیشتەجێبوون

سەرچاوەی کۆچەرەکان لە سووریا دەگەڕێتەوە بۆ خێڵە عەرەبەکان کە لە نیمچە دورگەی عەرەبی و یەمەنەوە کۆچیان کردووە بۆ بیابانی سووریا بۆ گەڕان بەدوای ئاو و لەوەڕگەدا، ئەوان لە ناوچە جیاوازەکانی سووریادا بڵاوبوونەتەوە.

سیلڤا ئیبراهیم

 

ڕەققە- کۆچەرییەکان بەشێکی بەرچاو لە بناغەی کۆمەڵایەتی و پێکهاتەی دیمۆگرافی سووریا پێکدەهێنن، مێژوویەکی دوور و درێژی کۆچەری و ژیانی بیابانیان هەیە، بەسەر بەشەکانی ڕۆژهەڵات و ناوەڕاست و باشووری وڵاتدا بڵاوبوونەتەوە.

 

کۆچەریی شێوازێکی ژیانە بۆ زۆرێک لە خێڵە عەرەبەکان کە لە بیابانەکان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر کۆچ دەکەن، خێزانەکان لە چادردا دەژین و بۆ بژێوی ژیانیان پشت بە بەخێوکردنی مەڕ و وشتر دەبەستن، بە سنووری جوگرافی سنووردار نین؛ لە هەر شوێنێک ئاو و لەوەڕگە بۆ ئاژەڵەکانیان لەبەردەستدا بێت، بە کاروانی گروپی بەرەو ئەوێ دەڕۆن، شوێنی نیشتەجێبوونی جێگیریان نییە، ئەوان بە بەخشندەیی و بوێری و میوانداری و پابەندبوونیان بە نیازپاکی و شانازی بە خۆیانەوە و پابەندبوونیان بە داب و نەریتی خێڵەکییەوە ناسراون.

 

تاتۆی "دەق" سیفەتێکی جوانکارییە لە ناو ژنانی کۆچەریدا

تەرفە محارب، ژنێکی تەمەن حەفتاکانە، پێستی ڕەشی لە گەرمی خۆر وەرگرتووە، لە کاتێکدا تاتۆی دەق لەسەر پێشەوەی و ژێر لێوەکانی بە سیفەتێکی جوانکاری دادەنرێت لای ژنانی کۆچەری، لە کۆندا ئەو ژنەگەنجانەی تاتۆیان لەسەر دەموچاویان نەبووە، گاڵتەیان پێدەکرا، بەڵام ئیتر ئەم کولتوورە بوونی نییە، ئەمڕۆ تەنها ژنانی بەساڵاچوو و بەتەمەن ئەم کولتوورەیان لەسەر ڕووخساری خۆیان هەڵگرتووە.

 

تەرفە محارب هەمیشە باسی جوانی گەنجی و ڕەسەنایەتی خۆی دەکات، ئەندامی خێڵی حەدیدین کۆچەرییە و هاوڵاتی شاری حەمایە، بەڵام بەهۆی شێوازی ژیانی کۆچەرییەوە، ئێستا لە شارۆچکەی حەزیمە لە پارێزگای ڕەققە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نیشتەجێیە، لەناو چادرەکەیدا دەژی کە بە ڕەنگی ڕەنگاوڕەنگ ڕازاوەتەوە، بە قوماشی جیاوازی دەستی خۆی و دەستی کچ و بووکەکانی چنراوە.

 

منداڵی و گەنجی بە گەشتکردن بەسەر بردووە

تەرفە محارب وتی: لە ژینگەیەکی کۆچەری لەدایک بووم و گەورە بووم، باوکم کۆچەری بوو، هەروەها هاوسەرگیریم لەگەڵ ئامۆزاکەمدا کرد، کە شێوازی ژیانی جیاوازی نەبوو لەگەڵ ژیانی ئێمە، لە تەمەنی گەنجیدا لە ڕادەبەدەر جوان بووم، هبریە و جلی نەریتیمان لەبەردا بوو، ماندوو نەناسانە کارم دەکرد، چاودێری مەڕەکانم دەکرد، دەمدۆشین و ئاوم دەهێنا.

 

منداڵی و گەنجی بەم شێوەیە ژیاوە، لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر بەڕێکردووە، لە کاتی گەشتەکانیدا بە زۆربەی ناوچەکانی سووریادا گەشت دەکات، بەتایبەتی باشوور و باکوقر و ڕۆژئاوا و لە شوێنێکی دیاریکراودا نیشتەجێ نەبووە، گەشتەکانیان بەندە بە وەرز و بەردەستبوونی ئاو و لەوەڕگە بۆ مەڕەکانیان، جاران وشتریشیان دەلەوەڕاند، لە کاتێکدا ئێستا بە هۆکاری ئابووری و نەبوونی لەوەڕگەی پێویست تەنها مەڕ دەلەوەڕێن، قەیرانی سووریاش کاریگەری لەسەر ژیانی کۆچەرییەکان هەبوو، پێشتر دۆخی داراییمان باشتر بوو، لەکاتێکدا ئێستا لەڕووی ئابوورییەوە ئازار دەچێژین، لەبەرئەوەی بە سەرانسەری زۆربەی سووریادا گەشتیان دەکرد، لەگەڵ هەموو پێکهاتەکان ئاشنابوون بەخۆشەویستی و برایەتییەوە دەژیان.

 

پێش خۆرهەڵاتن دەست بە کار دەکەن

کاری ڕۆژانەیان پێش خۆرهەڵاتن دەست پێدەکات، لە بەیانیدا دەست دەکەین بە دۆشینی مەڕەکان و دابینکردنی ئاویان بۆ ئەوەی لە کاتی خۆرهەڵاتندا بیانبەینە دەرەوە بۆ ئەوەی لە زەوییە کشتوکاڵییەکان بلەوەڕن، لەم دواییانەدا ژنانی گەنجی کۆچەری ڕۆژ بە ڕۆژ دەستیان کردووە بە کارکردن لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکان، کچەکانم وەک کرێکار لە زەوییە کشتوکاڵییەکان کاردەکەن بۆ ئەوەی بژێوی ژیانی ڕۆژانەمان دابین بکەن.

 

کۆچەرییەکان پشت بە خۆیان دەبەستن بۆ ئامادەکردنی ڕزق و ڕۆزی زستانەکانیان، ئێمە هەموو جۆرە خۆراکێک لە وەرگیراوەکانی شیری مەڕ ئامادە دەکەین، وەکو شیرەمەنی و پەنیر، سەوزە لە باخەکانی نزیکەوە دەکڕین و هەموو جۆرە خۆراک و دۆشاو ئامادە دەکەین، ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوان خۆراک یان بەرهەمی هاوشێوە لە بازاڕ ناکڕن چونکە ئەوەی بە دەست دروست دەکرێت لە تام و کوالێتی جیاوازە لە بەرهەمەکانی کارگە.

 

داب و نەریت

تەرفە محارب ستایشی ئەو داب و نەریتە باشانەی کرد کە ڕەنگدانەوەی بەها کۆمەڵایەتی و هاوبەشی نێوان خۆیانن، وتی: کاتێک پرس لە نێوان ئەندامانی خێڵەکەدا دروست دەبێت، داوای یاسایی و سکاڵا نادرێنە دادگا، بەڵکو لە نێو ئەندامەکانیدا یەکلایی دەکرێنەوە، کاتێک چارەسەری ئاڵۆز بوو، پرسەکە دەخرێتە بەردەم گەورەکانی خێڵەکە بۆ چارەسەری، ژنان ڕۆڵی کاریگەر دەگێڕن لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و بەرەوپێشبردنی لێبوردەیی و هاوئاهەنگی لە نێوان ئەندامانی خێڵدا لە ڕێگەی ئەو ئامۆژگاری و بۆچوونانەی کە پێشکەشی هاوژینەکانیان یان کوڕەکانیان دەکەن.

 

هەروەها دەستی خستە سەر ئەو داب و نەریتە نەخوازراوانەی کە لە کۆمەڵگەی کۆچەریدا باون، لەوانە زۆرینەی کۆچەرییەکان بەهۆی شێوازی ژیانیان و نەتوانینی نیشتەجێبوونیان لە شوێنێکی دیاریکراودا و نەخوێندەوان و گرنگی پێنادەن.

 

هەروەها ئاماژەی بە داب و نەریتی هاوسەرگیریان کرد و ئەگەری هاوسەرگیری بە مارەیی سنووردارە، هاوسەرگیری باو هاوسەرگیری جێگرەوەیە و هاوسەرگیرییەکە دەبێت تەنیا لە نێوان ئامۆزا یان ئەندامانی خێڵدا بێت، زۆرێک لە پیاوانی کۆچەری، هەروەها ژنانیش دەگەنە تەمەنی ٣٠ ساڵ و هێشتا هاوسەرگیرییان نەکردووە بەهۆی نەبوونی جێگرەوەی گونجاو، ئەگەر گەنجێک داوای هاوسەرگیری بۆ کچێک کرد، دەبێت خوشکێکی هەبێت بۆ ئەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ برای کچەکە بکات، ئەگەر خوشکی نەبێت، دەرفەتی هاوسەرگیری کەم دەبێتەوە، بە هەمان شێوە کچێک کە برایەکی جێگرەوەی نەبێت، داوای هاوسارگیری نابێت.

 

زۆرێک لە ژن و پیاو ژیانیان بێ هاوسەرگیری بەسەر دەبەن، بەڵام کاتێک جێگرەوەکان لەبەردەستدان، تەنانەت ئەگەر کچەکە یان کوڕەکە گەنجیش بێت، بەبێ ڕەچاوکردنی تەمەن و پێگەیشتنیان هاوسەرگیریان لەگەڵ دەکرێت، بۆچوونەکانیان لەبەرچاو ناگیرێت؛ بە زۆر هاوسەرگیری دەکەن  خۆشگوزەرانی و گرانبەهای جەنگاوەر دەبێتە قوربانی ئەم هاوسەرگیرییە.

 

قەیرانی سووریا ناچاری کردووە جێگیر ببن

تەرفە محاریب ڕوونیکردەوە کە بارودۆخی ئابووری سەختی ئەم دواییە ناچاری کرد خۆیان جێگیر ببن، وتی: پێشتر خاوەنی لە نێوان ٧٠٠ بۆ هەزار مەڕ بووین، بەڵام ئێستا ژمارەی مەڕەکان لە ١٥٠ مەڕ تێناپەڕێت، ئەمەش ناچاری کردین جێگیر بین، بەو پێیەی ئەم ژمارەیە بەس نییە بۆ گواستنەوە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە.

 

شەڕی ئەم دواییە و دابەشبوونە سیاسی و سەربازییەکانیش ڕێگری لە کۆچکردنیان کرد، لەگەڵ نیشتەجێبوونیان لە شارۆچکەی حەزیمە، ماڵیان لە تەنیشت چادرەکانیان دروستکرد، ئەمەش بووە یەکەم نیشانەی سەقامگیری بۆیان.