"خوێندكارانی به‌شی خۆراک پێویسته له بواری خۆیاندا كار بکەن"
دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان بەهۆی نەبوونی هەلی کار، بێ کار ماونەتەوە، بەڵام لە هەوڵدان نەوەستاون و لە ڕێگەی خولەکانەوە هەوڵی بەرەوپێشبردنی خۆیان دەدەن و ئامانجیانە ببنە خاوەن پڕۆژەی خۆیان.
میهرەبان سەلام کاکەیی
هه‌ڵه‌بجه- بەهۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی و هه‌بوونی ده‌شتی به‌رینی شاره‌زوور و نزیكی گونده‌كانی له‌یه‌كتر هەروەها زۆری سامانی ئاژه‌ڵ و به‌رهه‌می شیره‌مه‌نی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی هه‌ڵه‌بجه به‌شی ڕێنمایی ته‌ندروستی خولێكی ئارەزوومەندانە، کە ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت بۆ خوێندكاران کرایەوە.
خولەکە بە ئامانجی زیادبوونی هەلی کار بە گشتی بۆ گه‌نجان و به تایبه‌ت بۆ ژنان کرایەوە، هەروەها له‌لایه‌ن ڕێكخراوی یوئیس ئای دی و حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
"لە ڕێگەی خولی لەم شێووەیەوە گەنجان دەتوانن ببنە خاوەن پڕۆژە"
ئه‌وین محەمەد، مامۆستا له كۆلیژی ته‌كنیكی زانسته پراكتیكیه‌كان به‌شی زانستی خۆراک وتی: زۆربه‌ی خوێندكاره‌كان خوێندكاری بەشی كوالیتی كۆنترۆل و خۆراكن، سەرجەمیان کاریان نییە و لێره‌وه دەتوانن ببن به خاوه‌ن پرۆژه‌ی بچووک.
نه‌بوونی كارگه و تاقیگه، هەروەها نەبوونی هەلی کار بوونەتە هۆکاری سەرەکی بۆ ئەوەی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان بێ کار بن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئیستا شوێنی شیاو بۆ ده‌رچوانی ئه‌م به‌شه نییە تا بتوانن كاری تێدا بكه‌ن، ئه‌م خولانه واده‌كات له داهاتوودا بتوانن پڕۆژه‌ی بچوكیان هه‌بێت و بە شێوه‌ی گروپ كار بكه‌ن و له‌سه‌ر بهرهەمی خۆمالی پڕۆژەی تایبەت بە خۆیان دابمەزرێنن.
ئه‌وین محەمەد دەڵێت: به‌رهه‌می خۆمالی به‌های خۆراكی به‌رزه و بۆ تەندروستی تاک باشترە، بۆیە له ئێستادا هاولاتیان گرنگیه‌كی زۆر به به‌رهه‌می خۆمالی ده‌ده‌ن، خواستی زۆری هاولاتیانیش وایكردووه چه‌ندین جۆر كارگه‌ی بچووک و ناوخۆی دابمەزرێت.