هێزەر، تاکە ژنی شۆفێری شەمەندەفەری بارهەڵگر

تەنها ژنە لە هێڵی ئاسن کاربکات، سەرباری قورسی کارەکەی چێژ لە کارکردن لە شەمەندەفەردا دەبینێت،ڕووداوە تراژیدیاکانی ژیانی بوونەتە سەرچاوەی بەهێزی و بوێری. ناوەندی هەواڵ

تەنها ژنە لە هێڵی ئاسن کاربکات، سەرباری قورسی کارەکەی چێژ لە کارکردن لە شەمەندەفەردا دەبینێت، ڕووداوە تراژیدیاکانی ژیانی بوونەتە سەرچاوەی بەهێزی و بوێری.

ناوەندی هەواڵ

 

هێزەر ووا تەمەنی ٤٤ ساڵە، لە خێزانێکی سکۆتلەندی لەدایک بووە، خولیای کارکردن لە هێڵی شەمەندەفەر هەر لە تەمەنێکی منداڵییەوە بۆ دروست بووە، هەرچەندە دەبێتە یاریزانی  تۆپی پێ، بەڵام هەمیشە خولیای کارکردن لە شەمەندەفەری لە خەیاڵدا دەبێت.

لە تەمەنی ٢٠ ساڵیەوە، کاتێک یاریزانە هێڵی ئاسنینی بەڕیتانیا ڕایدەگەیەنێت پێویستی بە شۆفێرێکی شەمەندەفەرە، واز لە یاری دەهێنێت، و لەنێوان هەزاران کەسدا کێبڕکێ بۆ ئەو کارە دەکات، دواتر هەڵدەبژێردرێت، ماوەی دوو ساڵ بەردەوام ڕاهێنان دەکات.

هێزەر ماوەی ٢٤ ساڵە بەردەوام لە بەشی خزمەتگوزارییەکانی شەمەندەفەردا کاردەکات، تا ساڵی ٢٠١٩ شەمەندەفەری گواستنی مرۆڤ کاری کردووە، لە دوای ساڵی ٢٠١٩ دەبێتە شۆفێری شەمەندەفەری بارهەڵگر، کە درێژی فارگۆنەکانی سێ چارەکی میلێک دەبێت، کە ئەرکی ئەو گواستنەوەی بارەکانە بە ناو دۆڵەکانی سکۆتلەندادا بۆ باشور، دەبێت باری شەمەندەفەرەکەی لە هەزار  ٥٠٠ تۆن زیاتر نەبێت.

 

هێزەر، یەکەم ژنە کە شۆفێری شەمەندەفەری بارهەڵگری لە وڵاتی بەڕیتانیا دەکات، لە کاتی شۆفێریدا زۆر وردە و بە سەرنجی تەواوەوە کار دەکات، لە بە دەستێکی کۆنتڕؤڵی کارەبایی شەمەندەفەرەکە دەکات و بە دەستێکی دیکەشی برێکەکەی گرتووە، تا ئامادەباشبێت بۆ هەر دۆخێکی لەناکاو کە ڕووبدات.

هێزەر چێژێکی زۆر لە دیمەنە جوانەکانی دۆڵەکان دەبینێت، هەست بە گونجانێکی زۆر لەگەڵ کارەکەیدا دەکات، لەگەڵ هاوکارەکانیدا وەک خێزانێک کاردەکەن، ئەو متمانەیەکی زۆری بە خۆی هەیە بە کارکردنی وەک شۆفێری شەمەندەفەر.

خواستی بۆ کارکردن لە هێلی ئاسن وایکردووە، جیاوازی ڕەگەزی بۆ کارکردن نەبێتە ڕێگر لەبەردەمیدا، کاتێک لە بەشی خزمەتگوزاری سەرنشینەکاندا کاری دەکرد چاودێرییەکی کەمی لە ئەستۆدا بوو، بەڵام ئێستا تەنها شۆفێری ژنی شەمەندەفەری بارهەڵگرە، خاوەن بەرپرسیارێتی و کۆمەڵێک ئەرکی زۆرە.

" تراژیدیای کارکردن لە هێڵی ئاسنین "

بەپێی تۆڕی رایڵ ٪٤.٤ ی خۆکوشتنەکان لە بەریتانیای گەورە لەسەر هێڵی ئاسنین ئەنجامدەدرێت،  لە ساڵی٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٠ زیاتر لە ٢٨٣ کەس لەم ڕێگایەدا گیانیان لەدەستداوە.

ئەو هێڵەکەی کە هێزەر کاری لێدەکات، هێڵی ١٠٧، هێزەر هیچ کات هەستی بە مەترسی لە کارەکەیدا نەکردبوو، تا ئەو کاتە ڕۆژێک کەسێک شەمەندەفەرەکەی هێزەر بەکاردەهێنیت بۆ کۆتای هێنان بە ژیانی خۆی و دەچێتە سەر هێڵە ئاسنینەکە و خۆی دەکوژێت.

ئەم ڕووداوە هێزە دەخاتە دۆخێی دەروونی شڵەژاوییەوە، بۆیە ماوەی سێ مانگ دەینێرنە لای ڕاوێژکاری دەروونی، تا ئەو دۆخە دەروونیە ئاڵۆزەی کە بۆی دروستبووە تێیپەڕێنێت.

هیزەر باس لە ئازارەکانی ئەو ڕۆژانەی دەکات کە ئەو ڕوداوەی بینیووە، کە هەستی بە ئازار و سڕبوون کردووە، کە دەیتوانی چی بکات تا ئەو گەنجە خۆی نەکوژێت، یاخود هۆکاری خۆکوشتنی ئەو گەنجە چی بووە.

 

هێزەر دوای گەڕانەوەی لای ڕاوێژکارییە دەروونیەکە، ئێستا وەک خۆی دەڵیت چی تر ئەو ژنەی ڕابردوو نییە، بەهێزترە و دەبێت بەهێزتریشبێت تا بتوانێت بەسەر دۆخە دەروونیە سەختەکانیان لە کارکردنیدا زاڵبێت.