"هەموو شەوێک بە بینینی وێنەی گوندەکەم، سەرینەکەم بە فرمێسک تەڕ دەبێت"

زەهرا ئیبراهیمی تەمەن ٧٠ ساڵ کە ناچار بوو لە گوندی قاسمی-یەوە کۆچ بکات و لە گەڕەکی حەمرای ناوچەی تل تەمر نیشتەجێ بێت، باسی لە بیرەوەرییەکانی گوندەکەی دەکات و دەڵێت: "تەنها کلیلی ماڵەکەم لەگەڵ خۆم برد، هیوایەی ڕۆژێک لە رۆژان بگەڕێمەوە ماڵ و دەرگای ماڵەکەم بکەمەوەو لە ژێر سێبەری دارەکەم درێژە بە ژیانم بدەم".

 

سەرگوڵ شێخۆ

حەسەکە- دەوڵەتی تورکیا کە لە ناتۆدا بەشدارە، بە هاوکاری هێزە هەژموونگەرەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، پلان و بەرژەوەندییەکانی داگیرکاری جێبەجێدەکات، دوای ئەوەی دەوڵەتی تورک بە هاوکاریی ئەمریکا لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا هێرشی کردە سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، سەدان هەزار هاوڵاتی رەسەن ناچار بوون کۆچ بکەن، ئێستا دەوڵەتی تورک بە سێ کم لە باکوری ناوچەی تل تەمر لە کانتۆنی باکوری سوریا و باکوری کانتۆنی ڕۆژهەڵاتی سوریایە، خێزانی ئەو گوندە هەموویان کوردن، لەسەردەمی ڕژێمی بەعسدا جیاوازی لەنێوان خەڵکی ناوچەکە هەبوو، بەو پێیە هەر نەتەوەیەک گوندێکی بۆ دروست کردبوون، گوندی قاسمی، یەکێک لەو گوندانەیە کە بنەماڵەکانی بە کشتوکاڵەوە  سەرقاڵ بوون، هەروەها دەوڵەمەند بوون.

 

قاسمی، پشتێنەی پاراستنی تل تەمر بوو

قاسمی کە دەکەوێتە نێوان گوندی داودی و ناوچەی ڕیهانی باکوور، هەڵمەتی پاراستنی ناوچەی تل تەمر بوو، بەڵام دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی، هەروەها فڕۆکە بێ فرۆکەوانەکانی (SIHA) بە تۆپ بۆمببارانی سەخت توانیان داگیری بکەن، بەڵام لە قاسمیە دەستی بەنرخ لەلایەن شەڕڤانانی یەپەژە/یەپەگە و هەسەدەوە نیشاندرا.

 

 

چەتەکان بۆ دزینی ماڵ شەڕ دەکەن

قاسمی ئێستا لەژێر داگیرکارییدایە، ئەو چەتانەی گوندەکەیان داگیرکردووە، هەموو ماڵ و موڵکی ئەو هاوڵاتیانەی کە بەرەی خۆیان دروست کردووە دزیووە، چەتەکان بۆ دزینی ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان لە نێوان خۆیان شەڕ دەکەن، ئەوەش کاریگەری زۆری لەسەر خانووەکان کردووە و بوونەتە هۆی وێرانبوونی ماڵەکان.

 

بەهۆی ئەوەی گوندەکە کوردن، وێرانیان دەکەن و دەیانگۆڕن بۆ خاڵی پشکنینی سەربازی

داگیرکەران ڕێگە بە خەڵکی سیڤیل نادەن لە گوند و گوندەکانی دەوروبەری قاسمی نزیک ببنەوە، چونکە ئەم گوندە هی کوردانە، بۆیە بە ئەنقەست ماڵە کوردەکان وێران دەکەن و دەیانگۆڕن بۆ خاڵی پشکنینی سەربازی وەک زانراوە تەنیا دیواری چەند خانوویەک مابووەوە، بەڵام پەنجەرەو دەرگاکان هەموو شکاو و بڕدراون.

 

سەبارەت بەم پرسە ، گوێبیستی بۆ چیرۆکی زەهرا ئیبراهیمی تەمەن ٧٠ ساڵ دەبین کە بەهۆی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکەوە ناچاردەبێت لە گوندی قاسمی-یەوە کۆچ بکات و لە گەڕەکی حەمرا-ی ناوچەی تل تەمر نیشتەجێ بێت، دایە زەهرا دایکی کوڕ و کچێکە هاوسەرەکەی کاتێک شوان بوە لە تەمەنی ٥٥ ساڵیدا گیانی لەدەستدا، کچەکەشی کە دایکی دوو منداڵە، بەهۆی شێرپەنجەوە لە باکوری کوردستان کۆچی دوایی کرد و ئێستا کوڕەکەی لە باکوری کوردستانە و لەوێ دەژی و کار دەکات، زەهرا ئەزموونی خۆی لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد.

 

"گوندەکەمان سەرنجڕاکێشتربوو"

زەهرا دەستی بە باسکردنی گەشتەکەی کرد و وتی: "گوندەکەمان لە گوندەکانی دیکە سەرنجڕاکێشتر بوو، چونکە گرنگیی  بە کشتوکاڵ و ئاژەڵداریی دەدرا، هەموو ژنانی گوندەکە هەم کۆچبەر بوون و هەم لە ناوچە زۆر دوورە دەستەکان هەروەها لە زۆر شوێن و شار و چیای کیزوان دا کۆچەر بوون، ئەمانە کاری ژنانی گوندەکان بوون، شانازیمان بە کارەکەمانەوە دەکرد، ئێمە سەرەڕای باشی باری ئابووری، وازمان لە گوندەکەمان نەهێناو لەوێ نیشتەجێ بووین. پێشوازیم لە چەندین ژنی کێڵگە کرد و ئەوانیش خواردن و ئاویان پێ دەبەخشرا، هەروەها پەنیر و ماستم دروست دەکرد لەو کاتەدا ژیانمان بە مانا بوو".

 

"بەردم بە بەرد دروست کرد بەڵام داگیرکەران لە ساتێکدا لەناویان بردن"

زەهرا بەم قسانە باس لە کۆچکردنی دەکات و وتی: "ئێمە کۆچبەر نەبووین، بەڵام کاتێک بینیمان دەوڵەتی تورک بە تۆپ و هاوەن تۆپبارانی گوندەکەی کرد، دەبوایە خاکەکەمان بەجێ بهێڵین، هەستمان کرد پشتمان شکا کاتێک پشتمان کردە گوند و ڕۆیشتین، وەرە خانووەکەت بە دەیان ساڵ دروست بکە، لە پڕێکدا بکەویتە دەست دوژمنان، بەڵام هەرگیز هیوای گەڕانەوە بۆ گوندەکە نەشکاوە و هەرکات بێت دەگەڕێینەوە ".

 

"هەموو شەوێک سەرینەکەم بە فرمێسکەوە تەڕ دەبێت"

زەهرا ئاماژەی بەوەکرد، کە ماڵەکەی خۆی کە لە لایەن داگیرکەرانەوە وێران کراوە، بەم شێوەی درێژەی بە قسەکانیدا: "هەر وەک سەرەتا داگیرکەر و چەتەکانمان دروست کرد و لەناومان بردن، سەرلەنوێ دروستی دەکەین، هەموو شەوێک مۆبایلەکەم دەگرم و وێنەی گوندەکەم سەیردەکەم و سەیری ماڵەکەم دەکەم و فرمێسکەکانم بەسەر سەرینەکەمدا دەبارێنن و تەڕ دەبێت".

 

"ڕۆژێک دێت دەگەڕێمەوە بۆ ئەوەی لە ژێر سێبەری دیواری ماڵەکەم پشوو بدەم"

زەهرا بەو شێوەی کۆتایی بە قسەکانی هێنا: " ئەگەر نەمرم ، دەگەڕێمەوە گوندەکەم و جارێکی تر لەوێ دەژیم، دەگەڕێمەوەو لە ژێر سێبەری دار و ماڵەکەم  پشوو دەدەم".