هاوسەرۆکایەتی و کۆمینەکان؛ دەروازەکانی یەکسانی و دادپەروەری لە ڕۆژئاوای کوردستان
سیستەمی هاوسەرۆکایەتی کە بۆ ماوەی ١٤ ساڵ لە ڕۆژئاوای کوردستان جێبەجێ کراوە، نوێنەرایەتی نموونەیەک دەکات کە دیموکراتیک و دادپەروەری و یەکسانی تێکەڵ دەکات.
بەرچەم جودی
کۆبانێ-سیستەمی دەوڵەت- نەتەوە کە بۆ چەندین سەدە هەژموونیان بەسەر کۆمەڵگەکاندا سەپاندووە، توانیویانە لە ڕێگەی ئامراز و میتۆدی جیاوازەوە کاریگەرییان هەبێت لەسەر تەنانەت وردترین چینەکانی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی، جیهانێکی دروستکردووە کە بە بەپێی بەرژەوەندییەکانیان بێت.
مرۆڤایەتی بە درێژایی مێژوو شاهیدی دەیان شۆڕش و تەڤگەری گەلان بووە لە دژی دەسەڵاتە پاوانخواز و دیسپۆتییەکان، بەڵام بەو پێیەی کۆمەڵگەکان نەیانتوانیوە خۆیان لە ئەقڵیەتی دەوڵەتی نەتەوە ڕزگار بکەن، نە جێگرەوەیەکی ڕاستەقینە پێشکەش بکەن، شکست یان بەرهەمهێنانەوەی دەسەڵات دەرئەنجامی دووبارەبووەوە بووە.
گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە سایەی پڕۆژە و ئایدۆلۆژیای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە بە یەکێک لە فەیلەسوفەکانی ئەم سەدە دادەنرێت، جۆرێکی جیاوازی شۆڕشی بەدەستهێناوە، شۆڕشێک کە هەوڵی گۆڕینی پێکهاتە سیاسی و هزری و کۆمەڵایەتییەکان دەدات، هەرکەسێک چاودێری و ئەزموونی ئەم شۆڕشە بکات، تێدەگات کە گۆڕانکاری قووڵ لە زۆر بوارەکانی ژیاندا ڕوودەدات، ئەم گۆڕانکاریانە تەنها پەیوەندی بە بونیادنانی دامەزراوەکانەوە نییە کە جیاوازن لە دامەزراوەکانی دەوڵەتی نەریتی، بەڵکو درێژدەبێتەوە بۆ تێکدان و دووبارە داڕشتنی ئەو نەخشانەی بیرکردنەوە کە گەشەسەندنی کۆمەڵگەیان سنووردار کردووە.
دژی تاکگەرایی و پارچەپارچەبوون و هەژموون... کۆمین وەستاوە
لە ڕۆژئاوای کوردستان کە ١٤ ساڵە پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک لە ڕێگەی سیستمی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکەوە بەڕێوە دەچێت، کۆمەڵگە توانیویەتی پێکهاتە کۆمەڵایەتییە نەریتییەکە لەسەر بنەمای ئەقڵی پاوانخوازانە بگۆڕێت و نموونەیەکی نوێی ژیان دروست بکات، لەم چوارچێوەیەدا، دەیان دەستکەوتی بەرجەستە بەدیهاتووە، بەڵام دیارترین و کاریگەرترینیان سیستەمی کۆمین و میکانیزمی هاوسەرۆکایەتییە، نموونەیەکی پێکهێناوە کە سیستەمی یەکگرتوویی نەریتی شکاندووە و گۆڕانکارییەکی قووڵی لەناو کۆمەڵگەدا هێناوەتە ئاراوە.
بنەمای هاوسەرۆکایەتی ساڵانێک پێش شۆڕش لە لایەن پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) جێبەجێ کرابوو، کە پێکهاتەی هاوسەرۆکایەتی ژن و پیاوێکی لە خۆبەڕێوبەری و هەموو دامودەزگاکانیدا گرتەبەر، لەگەڵ دامەزراندنی تەڤگەر بۆ کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک (TEV-DEM) لە ساڵی ٢٠١١، هاوسەرۆکایەتی وەک میکانیزمێکی ڕێکخراو وەرگیرا و دواتر لەگەڵ هەڵگیرسانی شۆڕشدا بوو بە بنەمای بنەڕەتی لە هەموو ئەو دەزگا و کامپانەی دامەزراوانەدا.
دامەزراندنی کۆمینەکان بە سەرهەڵدانی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک (TEV-DEM) دەستی پێکرد، کە پرۆسەی ڕێکخستنی کۆمەڵگە لە شار و گەڕەک و شارۆچکە و گوندەکاندا دەستپێکرر، پاشان ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ٢٠١٢ بوو بە چوارچێوەیەکی فەرمی، ئەگەر بمانەوێت پێناسەیەکی کورت بخەینەڕوو، دەتوانین بڵێین کە کۆمین بنچینەین خانەیە لە سیستەمی خۆبەڕێوەبردنی دیموکراتیکدا، ئەو ئامرازەیە کە ڕووبەڕووی هەڵوەشانەوە و پەراوێزخستنی کۆمەڵایەتی دەبێتەوە و لە هەمان کاتدا وەڵامێکی کردەیی پێکدەهێنێت کە دیموکراتیک و دادپەروەری و یەکسانی تێکەڵ دەکات.
"شۆڕشەکەمان واتای بنچینیەی خۆی پاراستووە"
ئاڤاشین میستۆ هاوسەرۆکی دەستەی لاوان و وەرزش لە کۆبانێ ڕایگەیاند، شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان چونکە دەست دەخاتە سەر خودی بنچینەی کۆمەڵگە و لەسەر بنەمای کۆمەڵگە، خاوەنی بەها و واتای ڕاستەقینەیە.
ڕوونیشیکردەوە، سەرەڕای ئەو سەختی و گرفتانەی لە ماوەی ١٤ ساڵی ڕابردوودا تووشی بووین، توانیومانە سیستەمێک بونیاد بنێین کە جیاواز بێت لە سیستمە باوەکان، ئەم سیستەمە بووەتە بەشێک لە ژیانی کۆمەڵگەکەمان و گۆڕانکاریی بەرچاوی بەدوای خۆیدا هێناوە، بێ گومان شۆڕش بە واتای کۆبوونەوەی کۆمەڵگە دێت بۆ گۆڕینی ئەو پێکهاتە و بیرکردنەوەیە کە بەسەریدا سەپێنراوە، هەر ئەمەش وایکردووە شۆڕش واتاکانی خۆی بپارێزێت و بەها.
“کۆمینەکان ڕۆحی کۆمەڵگەی بەشدار و بەکۆمەڵیان زیندوو کردەوە"
ئاڤاشین میستۆ وتی: کۆمین بچووکترین خانەیە لە سیستمی ئێمەدا، بەڵام لە هەمان کاتدا، ڕەنگدانەوەی بنچینەی کۆمەڵگەیە، کۆمینەکان سەرەڕای هەموو لاوازی و کەموکوڕییەکانی، توانیویانە ڕۆڵی خۆیان لە ڕووی ماددی و ڕەوشتییەوە بەجێبهێنن، دوای ئەوەی ئەندامانی کۆمەڵگە فێری تاکگەرایی و باڵادەستی و گۆشەگیری بوون، کۆمینەکان ڕۆحی بەشداریکردن و هاوکاریی بەکۆمەڵیان زیندووکردەوە.
"هاوسەرۆکایەتی ڕێگەی بۆ یەکسانی و دادپەروەری خۆشکرد"
خوناف خەلیل، ئەندامی لیژنەی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە کۆبانێ وتی: شۆڕشەکەمان ئەزموونی گرنگ و قووڵی پێشکەش کردووە کە سروشتی ڕاستەقینەی کۆمەڵگە ئاشکرا دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ چەندین ساڵە کۆمەڵگەکانمان لەلایەن دەسەڵاتە تاکڕەوەکانەوە ڕەتکرانەوە، ئەمەش کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر هۆشیاری و ناسنامە هەبوو، کۆمەڵگە هەمیشە هەستی بە پێویستی دەسەڵاتێک دەکرد بۆ کۆنترۆڵکردنی، بە تایبەتی هیچ سیستەمێک نەبووە کە ڕێگە بە ژنان و پیاوان بدات پێکەوە کۆمەڵگە بەڕێوەببەن یان دیدێکی هاوبەش و پێشەنگایەتییەکی هاوسەنگیان پێبدات، هەروەها ئەقڵیەتێک کە هەموو شتێک بەپێی ڕەگەز و ڕۆڵی نەریتی پێناسە بکات هەمیشە سەپێندرابوو.
یەکسانی ڕەگەزی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی
ئاماژەی بەوەشکرد، سیستەمی هاوسەرۆکایەتی ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە گەیشتن بە یەکسانی ڕەگەزی، لە چوارچێوەی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستاندا ئەو بەربەستانە شکێندران، سەلمێندرا کە دەسەڵاتی کۆمەڵگەی بەشداربوو توانای دروستکردنی گۆڕانکاری بەرچاوی هەیە، ئەم سیستەمە کە لە هەموو ئاستەکاندا جێبەجێکرا، نموونەیەکی نوێی لەناو کۆمەڵگەدا دروستکرد و نیشانیدا کە کۆمەڵگە دەتوانێت بە دیدێکی هاوبەشەوە خۆی بەڕێوەببات.
ڕوونیکردەوە، کە سیستەمی هاوسەرۆکایەتی زۆرێک لە بیرکردنەوەکانی گۆڕی، ئەم سیستەمە دادپەروەری کۆمەڵایەتی دامەزراند کە ڕەگەزێک لە ڕەگەزێکی باڵا دەست نییە، بە پێچەوانەوە نموونەیەکی دروستکرد کە تێیدا ژنان و پیاوان پێکەوە بەشداری بکەن لە نوێنەرایەتیکردنی دیموکراتیک و ئازادی و یەکسانی، هەروەها کۆمەڵگەش بەشداری تێدا کرد، ئەمەش بووە هۆی گۆڕانکارییەکی بەرفراوان لە هۆشیارییەکەیدا، ئەم سیستەمە ساڵانێکی زۆرە لە ڕۆژئاوای کوردستاندا هەیە، ئەزموونیش سەلماندوویەتی کە گۆڕانکارییەکی گەورەی کۆمەڵایەتی و ژیانی بەدوای خۆیدا هێناوە.