هاوارێک لە "تاوەری مەشتەها"؛ ژنێک ساتەکانی مانەوە دەگێڕێتەوە
لە نێوان شەڕی بەردەوامی کەرتی غەززە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە، یەکێک لە ژنە ئاوارەبووەکانی تاوەری مەشتەها ئەو ساتانەی سەختی بەسەریاندا دەگێڕێتەوە دوای ئەوەی هێزەکانی ئیسرائیل هۆشداری چۆڵکردنیان بۆ بۆردوومانی تاوەرەکە دەرکرد.

ڕەفیف ئەسلیم
غەززە-لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی زەمینی گەورە بۆ داگیرکردنی شاری غەززە، هێزەکانی ئیسرائیل لە ئێستادا تاوەرەکانی نیشتەجێبوونی شارەکە بۆردوومان دەکەن، بوونی کامپەکان ئاسانکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی زۆرەملێی دانیشتوانی شارەکە و گواستنەوەیان بەرەو باشوور، بەڵام بۆردوومانی ئەم تاوەرانە بووەتە نیگەرانییەکی نوێ بۆ ژنان.
ماهیرە زەناتی، ئاوارەیەک کە لە تاوەری مەشتەها لە کەرتی غەززە دەژی، وتی: ڕۆژێکی ئاسای بوو، بەو پێیەی خەریکی ئامادەکردنی نانی نیوەڕۆ بووم بۆ منداڵەکانم، هاوژینەکەم ئەو ساتەی پچڕاند و هاوار کرد، پەلە بکە، ئێمە تاوەرەکە بەجێدەهێڵین، هێزەکانی ئیسرائیل هۆشدارییان داوە بۆ چۆڵکردنی ناوچەکە وەک ئامادەکارییەک بۆ بۆردوومانکردن.
پرسیاری ئەوەی لێدەکرد: ژنێک دەتوانێت تەنها لە ماوەی دە خولەکدا چی کۆبکاتەوە؟ ئەو پەلامارەی کە لەنێو دەیان خێزانەکەدا ڕوویدا کە لە تاوەرەکەدا دەژین لەکاتی دابەزینیان لە پلیکانەکاندا بەسە، ئاماژەی بەوەشکردووە، کە هەندێک لەو کیسە فریاگوزاریانەی لەبیرکردووە کە پێشوەختە بۆ ئەم ساتانە ئامادەی کردووە، تەنانەت منداڵە کچەکەی لەبیرکردووە، لەناو ئەو هێرشە توندەدا گەڕایەوە و بینی لە گۆشەیەکی ماڵەکەدا دانیشتوە کە تازە چۆڵیان کردبوو و دەگریا.
ڕوونیشیکردەوە، کە ٧٠ خێزان ناچاربوون ١٨ نهۆم دابەزن، ئەمەش پاشنیوەڕۆی لە قۆناغی سەلامەتی و سەقامگیرییەوە گۆڕی بۆ کاتێکی هاوارکردن و هەڵهاتنی بەپەلە بۆ ژیانی خۆیان، هەروەها زۆرێک لە خێزانەکان بۆ ئەوەی خۆیان لە قەرەباڵغی لەسەر پلیکانەکان بپارێزن، دۆشەک و جلەکانیان لە باڵکۆنەکانی نهۆمەکانی سەرەوە فڕێداوەتە خوارەوە.
"هەستی بە دەستکەوتێکی کرد دوای ئەوەی توانی منداڵەکانی ڕزگار بکات"
ئاوارەکان پەنایان بۆ تاوەری موشتەها بردووە بۆ گەڕان بەدوای سەلامەتی بەڵام هیچ شوێنێکی ئارام نییە لە کەرتی غەززە لە باکوورەوە تا باشوور، بەم وشانە ماهیرە زەناتی ڕاستیەکی سەخت دەردەبڕێت کە هەوڵیداوە بەو ڕستەیە پێناسەی بکات، هەروەها خەونی هەموو خێزانێکی فەڵەستینیە بۆ سەقامگیری و نیشتەجێبوون لە شوێنێک بەبێ ئەوەی دوای چەند مانگێک ناچار بکرێت بەجێی بهێڵێت، ئاماژەی بەوەدا، کە هەستی بە دەستکەوتێکی گەورە کردووە کاتێک توانی منداڵەکانی بهێنێتە خوارەوە و چەند مەترێک دوور بکەوێتەوە پێش ئەوەی چەند مووشەکێک بیناکە بکەنە ئامانج و وێران بێت.
تەنها دانیشتوان نین کە تاوەرەکەیان چۆڵ کردووە چونکە دەکەوێتە ڕۆژئاوا، یەکێکە لەو ناوچانەی کە کەمترین هێرشی ئیسرائیلی لێکەوتوەتەوە، زۆرێک لە هاوڵاتیانی ئاوارە چادریان لە دەوری دانابوو، هەروەها کامپی "کاتیبە"ی تەنیشت یەکتر هەبوو کە هەزاران چادری تێدابوو، هەروەها سێ کامپی دیکەش هەبوون کە هەریەکەیان ٢٠٠ خێزانی تێدابوو، هەموویان ناوچەکەیان بەجێهێشتبوو و چوونەتە دوورەوە بۆ پەناگە، پرسیاری کرد، کە پارچە قوماشێک چییان لێدەکات بەرامبەر بەو چەقۆیەی کە پێشتر بەسەر چەند مەترێکدا بڵاوبووەتەوە، کە شوێنەکەی داپۆشیبوو؟
"شوقەیەک لە تاوەرێکدا زیاتر لە خێزانێک لەخۆدەگرێت"
ئەمڕۆ دەیان ژنی فەڵەستینی لە ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆردا دەژین، هەریەکەیان لە تاوەرێکی نیشتەجێبووندا دەژین، هەوڵدەدەن دیمەنی ئاوارەبوون یان مردنی لەناوەوە خەیاڵ بکەن، لە ترسی ئەوەی بەبێ ئاگادارکردنەوە بکرێتە ئامانج، ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا لە کامپی "کاتیبە" ئاوارە بووە و دراوسێکانی پێیان وتوە زۆربەی چادرەکان وێران بوون و دڕاون، بەتایبەتی کە زستان تەنها لە گۆشەیەکدایە،لە ئەنجامدا بەرگەی با و باران ناگرن و خێزانەکان دەخنکێن.
ڕوونیشیکردەوە، لە ماوەی ڕابردوودا تاوەرەکانی نیشتەجێبوون چەند شوقەیەکیان لە یەک نهۆمدا هەبووە، هەر شوقەیەک خێزانێکی تێدابووە، ئەمڕۆ بە مەرجی ئاوارەبوون، یەک شوقە دوو خێزان یان زیاتری تێدایە. لە ئەنجامدا بەردەوامی بە ئامانجگرتنی تاوەرەکان، دوا هیوای فەلەستینییەکان بۆ نیشتەجێبوون لەناو دەبات.
لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی ئیسرائیل تاوەرەکانی مەشتەها و سوسی و رویەیان بۆردوومانکردووە، کە هەموویان کەوتوونەتە ڕۆژئاوای شاری غەززە و لەنێوان گەڕەکی تل حەوا و سینایە، هەروەها چەندین تاوەری گەڕەکی سەحابە، لەوانە تاوەری قودس، هەڕەشەیان لەسەرە، هاوکات دانوستانەکانی نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و حەماس بە نێوەندگیری ئەمریکا بەردەوامە، هەستێکی پێشبینی هەیە کە ئایا هێزی زەمینی دەچێتە ناو شارەکەوە، یان شەڕی غەززە کۆتای دێت.