پەروەردە لە ئەفغانستان؛ ژنان بۆ ماوەی دوو دەیە مافەکانیان ڕەتکرایەوە

دۆخی پەروەردەی مندڵانی کچ و ژنان لە ئەفغانستان هەمیشە بەربەستی لەبەردەم بووە و لە هەندێک پارێزگادا وەک مەیدان وەرداک، وەزیرەکان ملیۆنان دۆلار وەردەگرن بە ناوی پەروەردەوە، بەبێ دروستکردنی قوتابخانە یان گرنگیدان بە پەروەردەی منداڵانی کچ.

بەهاران لەهیب

کابول- مەیدان وەرداک یەکێکە لەو شارانەی ئەفغانستان، کە لە ماوەی دەسەڵاتی حکومەتی ئەمریکادا، دامەزراوەیەکی کەمی لە بواری پەروەردەدا هەبوو، سەرەڕای ئەوەی لە ماوەی بیست ساڵدا ملیارەها دۆلار بۆ ئەفغانستان ڕۆیشت و بە ناوی پەروەردەوە و وەزیرەکانی ئەو کاتە ملیۆنان دۆلاریان وەردەگرت.

لە ماوەی بیست ساڵی حوکمڕانی ویلایەتە یەکگرتووەکان، جگە لە گەندەڵی لە دامەزراوە حکومییەکان و نەبوونی سەرنج بۆ پەروەردەی ژنان لە ماوەی جەنگی ناوخۆدا، مەیدان وەرداک یەکێک بوو لەو شارانەی کە یەک یان دوو قوتابخانەی کچان تەنها تا پۆلی ٩ی دەخوێندرا.

سەجیە غەفاری کە پێش ئەوەی تاڵیبان کۆنترۆڵی ئەفغانستان بکات، لە ناوەڕاستی مانگی ئابی ٢٠٢١ چووەتە قوتابخانە و کاتێک تاڵیبان دەسەڵاتی گرتە دەست، وەک ملیۆنەها خوێندکاری کچی دیکەی ئەفغانی ڕێگەی پێنەدرا خوێندنی تەواو بکات، ئێستا دەچێتە قوتابخانە ئاینییەکان، لەو بارەیەوە ئاماژەی بەوەکرد، تەنها وانەی ئاینی فێر دەکرێین، بەڵام ئەو گرنگی بە بابەتە زانستییەکان دەدات و وتی: پێمان وترا کە لە قوتابخانەی ئایینیدا هەموو وانەیەکمان فێر دەکەن، بەڵام بەداخەوە ئەوە ڕووی نەدا.

ئاژانسەکەمان لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارانی کچان قسەی کردووە و زۆربەیان وتیان کە ناتوانن بەردەوام بن لە خوێند، یەکێک لە هۆکارەکان ئەو ڕێگا درێژە بوو بۆ قوتابخانە و بەدرێژایی ئەم ڕێگایە هەندێک جار شەڕێک لە نێوان تاڵیبان و حکومەتی حامید کارزای و جێگرەکەی ئەشرەف غەنی ڕووی دەدا، بۆیە هەست بە سەلامەتی نەدەکرا.

لەگەڵ ئەوەشدا، زۆربەی خوێندکارانی کچ پەرتووکەکانیان دەخوێندەوە و بەردەوام بوون لە پەروەردە، زۆر حەزیان لە بەردەوامبوونی خوێندن بوو، وتیان: دامەزراوەیەک بەڵێنی خوێندنی ماڵەوەی پێداون بۆ ئەوەی دووبارە بەردەوام بن لە خوێندن.