"هەر کارێک بۆ هەڵەبجە بێت بێ جیاوازی بەڕێوەی دەبەم"

نۆیەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بەڕێوەچوو، ماوەی پێنج ساڵە ڕەنگین سەلام بە دەنگ و نووسینەکانی فێستیڤاڵەکە دەڕازێنێتەوە و سەرنجی سەردانیکاران بۆ خۆی ڕادەکێشێت، دەشڵێت: کاری گەورە و بچوک نییە هەر کارێک بۆ خزمەتی هەڵەبجە دەکەم.

میهرەبان سەلام کاکەیی

 

هەڵەبجە- ڕەنگین سەلام، ڕۆژنامەنووسە و دانیشتووی شاری هەڵەبجەیە، ماوەی پینج ساڵە بە فەرمی ئاگادار دەکرێتەوە تاوەکو فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بەڕێوە ببات، لە لێدوانیکیدا باسی لەوە کرد، کە ١٠ ساڵە بە گشتی وەک پێشکەشکار مەراسیمەکان لە هەڵەبجە بەڕیوە دەبات.

 

نۆ ساڵە فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بۆ بەرهەمی هەنار و خۆماڵی و کاری دەستی بەڕێوە دەچێت، ڕەنگین سەلام بووەتە دەنگی تایبەتی فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە، ماوەی ٤ ساڵ بە هاوبەشی و ٥ ساڵیشە بە تەنها فێستیڤاڵەکە بە نووسین و دەنگی دەڕازێنێتەوە، وتیشی: ماوەی دوو مانگە ئامادەکاری دەکەین، لە کۆتا ڕۆژدا هەموو ئەرکەکە دەکەوێتە بەڕێوەبەری مەراسیمەکە، منیش دەمەوێت بە جوانترین شێوە مەراسیمەکە بەڕێوە ببەم.

 

دەربارەی بەڕێوەبردنی کۆڕ و مەراسیم و یادەکان، ڕەنگین سەلام دەڵێت: گرنگ نییە مەراسیمەکە گەورە بێت یان بچوک، هەر کارێک بە من بکرێت و هەر کەسێک کاری بە من هەبێت، من خزمەتی دەکەم.

 

فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە ماوەی ٩ ساڵە لە شاری هەڵەبجە بەڕێوە دەچێت و سەرچاوەیەکی باسی گەشتیاری و ئابورییە بۆ شاری هەڵەبجە،ئەمساڵیش لە ٢ی تشرینی دووەمەوە دەستی پێکردووە و تا ئێوارەی ئەمڕۆ، ٤ی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت.