لە ئیدلیب کولتووری کۆمەڵایەتی ژنان لە مافی کار بێبەش دەکات

داب و نەریتە کۆنەکانی کۆمەڵگەی ئیدلب ڕۆڵیان هەیە لە دوورخستنەوەی ژنان لە جیهانی کاردا، زۆر کات هاوژینی ژنەکان ڕێگری دەکەن لەوەی ژنان کار بکەن، چون کە پێیان وایە کاتێک ژن لە دەرەوە کار دەکات ناتوانێت کارەکانی ماڵەوە بە باشی بەڕێوە ببات.

لینا خەتیب

 

ئیدلیب- ژنان هێشتا لە خەباتدان بۆ گەیشتن بە ئازادی خۆیان سەرەڕای ئەو بەربەستانەی کە لە ڕێگەی کارەکانیانەوە بۆیان دروست دەبێت، بەڵام هەوڵ دەدەن خۆیان لەگەڵ بارودۆخە سەختەکاندا بگونجێنن، کار وەک دایکێک و هاوسەرێک دەکەن و ئامانجیانە بەشداری لە بوارە جیاجیاکانی کۆمەڵگەدا بکەن.

 

"هاوژینەکەم ڕێگری لێکردم کار بکەم"

حەلا بەکوور، تەمەنی ٢٦ ساڵە، خەڵکی شاری سەلقین لە باکووری ئیدلب، کە پێش ئەوەی هاوسەرگیری بکات وەک پەرستار کاری کردووە دەربارەی ئەزموونی ژیانی خۆی وتی: لە ماوەی دەستگیرانداریدا هاوژینەکەم وا دیار بوو تێگەیشتبوو، بەڵام دوای هاوسەرگیریمان، پێی وتم کە نایەوێت کار بکەم و داوای لێکردم واز لە کارەکەم بهێنم بۆ ئەوەی تەنها کارەکانی ماڵەوە ئەنجام بدەم، جەختی لەوە کردەوە کە سەرەتا دژی بیرۆکەکە بووە چونکە ساڵانێکی زۆر بوو ئارەزووی کارکردن و بەدەستهێنانی سەربەخۆیی دارایی خوێندبووەوە، بەڵام دوای ئەوەی خێزانەکەی بە کێشەکەیان زانی و کێشەکە بەرەو گەورەبوون ڕیشت کۆڵی دا.

 

ئاماژەی بەوەکرد کە لەم کۆمەڵگانەدا ژنان ئەگەر خوێندنیش تەواو بکەن، لە ماڵەکانیاندا دەمێننەوە، لە کاتێکدا پیاوەکان دەچنە سەر کار و پیشەی خۆیان، تەنها جەخت لەوە دەکەنەوە کە ژن ئاگاداری ماڵ و منداڵەکانی بێت، وتی: ڕاستە کە کەسانی کارکەر لە هەردوو ڕەگەزدا ڕووبەڕووی گرفت دەبنەوە بەڵام ژنان بەربەستەکانیان دوو هێندەن، سەرەڕای هەموو فشارەکان کۆمەڵێک لە ژنان توانیویانە بەسەر بەربەستەکاندا زاڵبن و بگەنە ئامانجی خۆیان.

 

"ڕێگریکردن لە کاری ژنان کاریگەری لەسەر تواناکانیان دەکات"

نور قرمووش تەمەنی ٢٥ ساڵە و خەڵکی شاری سەرمەدەیە لە باکووری ئیدلیب، دەڵێت: دوای ئەوەی یەکەم منداڵم لەدایک بوو، هاوژینەکەم دژایەتی دەکردم لەوەی کار بکەم، چونکە وا دەزانێت سەرقاڵبوونم بە کارەوە هۆکارێکی ڕاستەوخۆی لادان و دابەزینی ئاستی خوێندن و تێکچوونی باری تەندروستی منداڵەکەمانە، هەرچەندە کۆمەڵگە لە هەندێک لایەنەوە بەرەوپێش چووە بەڵام تا ئێستا ژنان بەدەست ڕێگریکردن بۆ کار دەناڵێنن، چونکە تا ئێستا ئەقڵیەتی پیاوسالاری دەسەڵاتدارە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی نەبوونی دایەنگە و چاودێری منداڵ، زۆرێک لە ژنان ڕێگرییان لێدەکرێت بگەڕێنەوە بۆ ژینگەی کار دوای ئەوەی منداڵیان دەبێت و ئەمەش نەک تەنها کاریگەری لەسەر ئاستی ژیانیان دەبێت، بەڵکو دوورکەوتنەوەیەکی درێژخایەن لە کاردا، بە جۆرێک دەتوانێت کاریگەری لەسەر توانا و دەرفەتەکانی داهاتووی ژنان هەبێت.

 

"لەوپەڕی زەحمەتیدا دەتوانم سەرکەوتن بەدەست بهێنم"

سەنا عەدل، تەمەنی ٣١ ساڵە، کاتێک هاوژینەکەی داوای لێکردووە واز لە کار بهێنێت کێشە لە نێوانیاندا دروست بووە، وتی: هەرچەندە کارکردنم بووە کێشەی گەورەی ژیانم بەڵام پێداگر بووم، کار هەرگیز کۆتایی نایەت، بەڵام لە شوێنی کارەکەمدا، بەردەوام دەبم و دەتوانم لە ئەرکە درێژخایەن و ئاڵۆزەکانمدا سەرکەوتوو بم لە کاتێکدا کەسیش پاڵپشتیم نەکات.

 

ڕوونیشیکردەوە، کارکردن متمانە بەخۆبوونی ژنان زیاد دەکات، کەسایەتیان بەرزدەکاتەوە، پەرە بە تواناکانیان دەدات، هەروەها دڵنیای دەدات لەوەی کە سەربەخۆیی ئاسایش و دارایی بەدەستدەهێنن، بەبێ ئەوەی پێویست بکات پشت بە کەس ببەستن، ئەمەش توانای باوەڕ بە خۆبوونیان زیاد دەکات.

 

"ئەقڵیەتی پیاوسالاری کاریگەری لەسەر هەموو لایەنەکانی ژیانی ژنان هەیە"

سەبارەت بە مافی کارکردنی ژنان، توێژەری کۆمەڵایەتی دەلال حراکی، تەمەنی ٣٦ ساڵە و خەڵکی باکووری ئیدلبە، وتی: سیستەمی پیاوسالاری کاریگەری لەسەر هەموو شێواز و بناغەکانی ژیانی ژنان هەیە و توانای ژیانیان بۆ ژیانێکی شکۆدار سنووردار دەکات، ئەمەش کاریگەری لەسەر خۆشگوزەرانی تەواوی کۆمەڵگە هەیە.

 

جەختی لەسەر پێویستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو جیاکاری و نادادپەروەرییە کردەوە کە ژنان ڕووبەڕووی دەبنەوە، دەڵێت: پێویستە هەوڵەکانی کۆمەڵگە و هۆشیارکردنەوە یەک بخرێن بۆ بەرزکردنەوەی تێگەیشتن لە گرنگی یەکسانی و هاوبەشی نێوان ژن و پیاو، کە دەبێت لەگەڵ پەسەندکردنی یاسای دادپەروەرانەدا بێت کە مافەکانی ژنان بپارێزن و ڕۆڵیان لە کۆمەڵگەدا بەرز بکەنەوە، بۆ ئەوەی ژنان ئاگاداری خۆیان، دەروون و جەستەیی خۆیان بن، پێویستە هاوسەنگی لە نێوان کارەکانیاندا دروست بکەن بۆ ئەوەی بتوانن ئەرکی ماڵەوە و دەریشەوە ڕاپەڕێنن.