ڕفاندنی ژنان لە سووریا؛ ترس لە چارەنووسێکی نادیار و پێشێلکارییەکان
کاردانەوەکانی ڕفاندنی ژنان و دەستدرێژی سێکسی ڕاپۆرتکراو لە خودی زیانبەرکەوتووان زیاترەو کاریگەری لەسەر خێزان و کۆمەڵگەکانیان هەیە، ترس هەیە کە ئەم کارانە ببنە ئامرازی تۆقاندن و بڵاوکردنەوەی ترس و شکاندنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان.
ڕۆشێل جونیور
سوەیدا- ڕاپۆرت و تۆمەتەکانی پێشێلکاری دژی ژنان لە ناوچەی کەنار دەریاکانی سووریا نیگەرانی سەبارەت بە پارێزراوییان بەرز دەکەنەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ڕاپۆرتە بەردەوامەکانی ڕفاندن، دەستبەسەرکردن، کۆیلەکردن و دەستدرێژیکردن و ئەو کاریگەرییە قووڵە دەروونی و کۆمەڵایەتیانەی کە ڕەنگە ئەم ڕووداوانە لەسەر زیانبەرکەوتووان و خێزانەکانیان و کۆمەڵگە بە گشتی هەیبێت.
لە قسەکانیدا لەسەر ئەم پێکهاتانە، پارێزەر ئەرجوان شەحف ئەزموونەکانی خۆی لە خوێندنی ئایین وەبیرهێنایەوە، کاتێک بابەتی "کۆیلەکردن" خۆی و هاوپۆلەکانی تووشی سەرسوڕمان کرد، بەو پێیەی بەزەحمەت توانیان بوونی ئەو جۆرە کارانە قبوڵ بکەن، وتی: ئەو هەواڵانەی ئێستا باس لە ڕفاندن و پێشێلکارییەکانی ژنان دەکەن ئەو پرسیارانە دەهێنێتەوە مێشکی و ترسی گەڕانەوە بۆ ئەو پراکتیزانە دروست دەکەن کە ڕۆژێک پێیوابوو سەردەمی ئیبن تەیمیە، دوای سەرهەڵدانی هەتەشە بۆ دەسەڵات لە سووریا.
ئەرجوان شەحف ڕوونیکردەوە، کە ژنان سەرچاوەی هێز و یەکگرتوویی کۆمەڵگەن، هەروەها پێکهاتەکانی دوای هاتنی هەتەشە وای لێکردووە پرسیار لە بەئامانجکردنی ژنان بکات، بەتایبەتی ڕاپۆرتەکانی ڕفاندن و کۆیلەکردن و پێشێلکارییەکانی دیکە، هەروەها ئەم جۆرە کارانە کۆمەڵگە لاواز دەکەن و ئیرادەی دەشکێنن.
ڕادەستکردنی چەک و متمانەکردن بە بەڵێنەکانی دەسەڵات
ئەرجوان شەحف ئاماژەی بەوەشکرد، کە ڕادەستکردنی چەک لە ناوچەی کەناراوی سووریا هەڵە بوو، متمانە کردن بە بەڵێنەکانی دەسەڵات بەس نەبوو بۆ مسۆگەری پاراستنی دانیشتووان، بە بەراوردکردنی ئەمە لەگەڵ ئەوەی لە سوەیدا ڕوویدا، هەروەها ڕەتکردنەوەی دانیشتووان بۆ خۆبەدەستەوەدانی چەکەکانیان بەشداربووە لە ڕێگریکردن لە پێشێلکارییەکانی دژی ژنان.
ئەرجوان شەحف ئاماژەی بە ڕاپۆرتەکان کرد، کە باس لە ڕفاندن و کۆیلەکردن و فرۆشتنی ژنان و منداڵانی کچ دەکەن، جەختی لەوە کردەوە، کە چارەسەرکردنی ئەم تۆمەتانە پێویستی بە لێکۆڵینەوەیەکی جددی هەیە بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی ئەو ژنە ونبووانە و ڕوونکردنەوەی بارودۆخی ئەو حاڵەتانەی کە ڕاپۆرتکراون و بەرپرسیارێتی بە پشتبەستن بە بەڵگەکان دیاری بکەن.
ڕوونیکردەوە، ئەوەی ناڕەحەتی کرد، ئەوە بوو کە بە دانپێدانانی لایەنە پەیوەندیدارەکان پێناسەی کرد کە ئەم کەیسانە بەڵگەی لەسەرە، لەنێویاندا ئەو ڕاپۆرتانەی کە لەلایەن ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤەوە دەرچوون، وتی: ئەو ڕوونکردنەوانەی پێشکەشکراون بریتین لە بانگەشەی ئەوەی کە منداڵانی ژچ بە ئارەزووی خۆیان هەڵیانبژاردووە یان دەیانەوێت ئایینەکەیان بگۆڕن.
ئەرجوان شەحف پێی وایە پێشکەشکردنی ئەو ڕوونکردنەوانە بەبێ لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ کە ڕاستییەکان بسەلمێنێت و لێدوان لە ژنانی پەیوەندیدار بە ئازادی و پارێزراو وەربگرێت، دەتوانێت ببێتە هۆی کەمکردنەوەی جدیەتی تۆمەتەکان یان گومان لەسەر حیسابی زیانبەرکەوتووان، بە پێچەوانەوە لێکۆڵینەوە لە هەر کەیسێک بە تاک و دڵنیابوون لەوەی کە ژنان تووشی هیچ فشار و هەڕەشەیەک نەبن، بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان و دیاریکردنی ئەوەی کە ئایا تاوانەکان ڕوویانداوە یان نا، شتێکی بنەڕەتی دەمێنێتەوە.
پاراستنی ژنان و ڕزگاربووان لە چەواشەکاری کۆمەڵایەتی
کاریگەرییەکانی ڕفاندن یان توندوتیژی سێکسی تەنها لە زیانبەرکەوتووە ڕاستەوخۆکاندا سنووردار نییە، بەڵکو دەتوانێت درێژبێتەوە بۆ خێزان و کۆمەڵگەکانیان، بەتایبەتی کاتێک ترس و هەڕەشە یان بڵاوبوونەوەی هەژماری پشتڕاستنەکراوە سەبارەت بە چارەنووسی ژنان لەگەڵیدا بێت، وتی: ئەمە جەخت لەسەر گرنگی پێشکەشکردنی پشتیوانی دەروونی و تەندروستی و کۆمەڵایەتی بۆ ڕزگاربووان و پاراستنی تایبەتمەندییان و خۆبەدوورگرتن لە بڵاوکردنەوەی ئەو زانیاریانە دەکاتەوە کە دەتوانێت ناسنامەکانیان ئاشکرا بکات یان بیانخاتە مەترسییەوە. جگە لەوەش، مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم کەیسانە دەبێت لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە ئیرادە و کەرامەتی ژنان بێت، و ڕەتکردنەوەی بەرپرسیارێتی زیانبەرکەوتووان لەو کردەوانە بێت کە ڕەنگە بەرگەی بگرن.
جەختی لەوە کردەوە، کە ئەم ڕەچاوکردنانە زۆر گرنگن بۆ دوورکەوتنەوە لە چەواشەکاری کۆمەڵایەتی یان گومانێکی ئۆتۆماتیکی لە هەژماری ژنان، لە هەمان کاتدا دڵنیابوون لە پشتڕاستکردنەوەی پیشەیی بۆ ڕاستییەکان بۆ پاراستنی مافەکانی زیانبەرکەوتووان و مسۆگەریکردنی یەکپارچەیی ڕێکارەکان.
لە کۆتایی قسەکانیدا، پارێزەر ئەرجوان شەحف داوای کرد، هۆشیاری خێزانەکان بەرز بکرێتەوە سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لە دۆخە مەترسیدار و نائاساییەکاندا، کە بتوانن خۆیان و خێزانەکانیان بپارێزن و بە هۆشیاری و وریاییەوە لە بارودۆخە ئەمنییەکانی ئاڵەنگاریدا بڕۆن.