"خاوەندارێتی لە پەنابەرانی سووریا ئەرکی مرۆیی خۆبەڕێوەبەرییە"

گوڵستان عەلی، وتەبێژی شانەی قەیرانەکان سەبارەت بە کاروباری ئەو کۆچبەرانەی لە لوبنانەوە دەپەڕنەوە بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، خۆبەڕێوەبەری وەک هەمیشە ئەرکی مرۆیی خۆی جێبەجێ دەکات و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانیان لە ئامادەکاریدان.

عەبیر محەمەد

 

قامیشلۆ - دوای شەڕی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵا کە لە باشووری لوبنان ڕوویدا، خۆبەرێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڕیاریدا پێشوازی لە کۆچبەران بکات. کۆبوونەوەی فریاگوزاری ئەنجامدرا، شانەی قەیرانەکان بە خێرایی دامەزرا و هەموو بەشەکانی ناو شانەکە خرایە بواری ئامادەباشییەوە، کەمپی نەورۆز، ئاریشە و مەحمودلی بۆ نیشتەجێکردنی کۆچبەران دیاریکرابوون، لە تەنیشت ئەوەوە سێ  شارۆچکەی سنووریش دەستنیشان کران کە خۆبەڕێوەبەری پێشوازی لە کۆچبەران بکات تیایدا، ئەوانیش تەبقا و مەنبج و دیمەشقی پایتەخت بوو.

 

گوڵستان عەلی، وتەبێژی شانەی قەیرانەکان کە لەلایەن خۆبەڕێوەبەرییەوە دامەزراوە لە بارەی کۆچبەرانی لوبنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وتی: خەڵکی لوبنان لە دۆخێکی خراپدان، لە هەمان کاتدا سەدان هەزار کەس لە سووریاوە کۆچیان کرد کە هەزاران کەسیان خەڵکی ڕۆژئاوا - باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بوون، بەتایبەتی لە عەفرین و سەرێکانی و گرێسپی کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکرابوون، خەڵکێکی زۆر کۆچیان کرد، یەکێک لەو وڵاتانەی کۆچیان کردووە لوبنانە، لەو شەڕەدا کە لە لوبنان ڕوویدا، جارێکی دیکە ناچار بوون بگەڕێنەوە ناوچەکە.

 

"وەڵامدانەوەی بانگەوازی خەڵک"

گوڵستان عەلی ڕایگەیاند کە ئەوان وەڵامی بانگەوازی خەڵکیان داوەتەوە و درێژەی بە قسەکانی دا: "کاتێک شەڕەکە ڕوویدا، بانگەوازی خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و سووریا هەبوو بۆ ئەوەی خۆببەڕێوەبەری پێشوازی لەو کۆچبەرانە بکات کە لە لوبنانەوە دێن، بەدڵنیاییەوە ئەمە یەکەمجار نییە کە خۆبەڕێوەبەری بەو جۆرە هاوکارییە پێشکەش بە خەڵکی ڕۆژئاوا و سووریا دەکات کە لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێ بوون و نموونەی ئەمەش شەڕی سودان بوو. ئێمە وەک خۆبەرێوەبەری ئەمە وەک ئەرکێکی مرۆیی دەبینین، وەک چۆن گەلەکەمان لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و داعش پاراستووە، و تا ئێستاش دەیپارێزین، بە ئەرکی سەرشانی خۆمان دەزانین ئەوانەی لە دەرەوە هاتوون بپارێزین".

 

"ژمارەی کۆچبەران لە زیادبووندایە"

گوڵستان عەلی جەختی لەوە کردەوە کە هەموو دەزگاکان لە ئامادەکاریدان، ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە لوبنانەوە هاتوون، ١٩ هەزاری تێپەڕیوە و ڕایگەیاند، سەرجەم دامەزراوە خزمەتگوزاری و تەندروستی و مرۆییەکان لە شانەی قەیرانەکاندا بەشدارن، مانگی سووری کوردی ڕۆژئاوا لە ئێستاوە لە بەردەم دەروازە سنوورییەکان لە نێو ئامادەکارییەکاندا بوو و خاڵی گەڕۆکی لەوێ دانابوو. بەداخەوە زۆرێک لە کۆچبەران بارودۆخێکی تەندروستی خراپیان هەبوو کە پێویستی بە دەستێوەردانی بەپەلە بوو بۆیان. کۆی گشتی ئەو کۆچبەرانەی چوونەتە ناوچەی خۆبەڕێوەبەری، ١٩ هەزاری تێپەڕاندووە. لە نێویاندا نزیکەی ٦٩ کەس بە ڕەگەز لوبنانی لەگەڵ ١٩ پرسە کە گەیشتوون تێپەڕیون.

 

نزیکایەتی حکومەتی دیمەشق و چەتەکان

گوڵستان عەلی لە وتارەکەیدا سەرنجی بۆ نزیکبوونەوەی حکومەتی دیمەشق و چەتەکانی ناوچە داگیرکراوەکان بەرامبەر کۆچبەران ڕاکێشا و لە کۆتاییدا وتی: "کۆچبەران بەهۆی نزیکبوونەوە لە ڕێگاکانی کۆنترۆڵکردنی حکومەتی دیمەشق بە داوای دانی سەد دۆلار بۆ ئەو تێپەڕبوونە، بە سەختی گەیشتنە ناوچەکە. حکومەتی دیمەشق گوێ بە هیچ لایەنێک نادات، لە نێو ئەوانەی دەرچوون، بنەماڵەکانیان لە ناوچەکانی ئۆپۆزسیۆن بوون، سەرەڕای هەموو شتێک، خۆبەڕێوەبەری جارێکی تر لە بەرامبەر ئەرکی مرۆیی خۆیدا وەستایەوە، بەڵام وەک بینرا ئەو گروپانە لە ناوچە داگیرکراوەکان دەرگاکانیان لەبەردەم کۆچبەرەکاندا داخست و خەڵک بۆ چەند ڕۆژێک لەسەر ڕێگاکە مانەوە، هۆکاری جۆراوجۆر بۆ داخستنی دەرگاکە خرایەڕوو. لەم دواییانەدا تەنها بارودۆخی زۆر جددییان قبوڵ کرد، بەڵام دەزانین سیاسەت و بەرژەوەندییەکی ڕادیکاڵیان هەیە. زۆرێکیان باری داراییان خراپ بوو، خۆپبەڕێوەبەری یارمەتی بۆ ئەوان پێشکەش کرد، بە هەر شێوەیەک بێت هەوڵدەدەین یارمەتی ماددی و دەروونی پێشکەش بکەین".