ژنان لە کامپی ئاوارەکاندا بێ ژیان ماونەتەوە

ژنانی ئاوارە لە ئیدلب بەهۆی خراپی ئەو کامپانەی تیایدا دەژین لە سەرمای زستان و گەرمای هاوین ڕووبەڕووی چەندین سەختی بوونەتەوە.

هەدیل عومەر

 

ئیدلب- هەزاران ژنی ئاوارە لە ئیدلب لە چادرە کۆنەکاندا دەژین کە نە زەوییەکی و باش نە دیوارێکی گونجاوی نییە، سەرەڕای چەندین ساڵ ئاوارەبوون، لە ڕووی نیشتەجێبوونیانەوە هیچ پێشکەوتنێک لە ژیانیاندا ڕووینەداوە، هەروەها بە تەواوی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێستا و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنییەوە پشتگوێخراون.

 

عەزە عەسکەر، تەمەنی ٣٩ ساڵە، ئاوارە و خەڵکی لادێکانی باشووری ئیدلبە لە ئێستادا و نیشتەجێی کامپەکانی قەحە لە باکووری ئیدلب، باس لەوە دەکات کە لە چادرێکدا دەژی لەسەر زەوییەکی بەرز دانراوە، شونێکی گوناو نییە بۆ ژیان ئەمەش وایان لێدەکات لەگەڵ منداڵەکانی تووشی مەترسی بن، جا لە زستاندا بێت، کاتێک قوڕەکە دەچێتە ناو چادرەکانەوە، دەبێتە هۆی بڕێکی زۆر لە ئازار، یان لە هاویندا، کاتێک مێرووەکان دەچنە ناو چادرەکانیانەوە.

 

ڕوونیشیکردەوە، هەموو جارێک هەوڵدەدەن عەزل بکڕێت و بیخەنە سەر چادرەکانیان، بەڵام لەلایەک گرانە و لەلایەکی دیکەشەوە بەخێرایی دەشکێت، ئەمەش وای لێدەکات بەردەوام بیکڕێت لەکاتێکدا هیج ئامێرێکیان نییە بۆ ئەوەی عەزلەکە بۆ چەند ساڵێک بهێڵێتەوە، چونکە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو و کورت ئامادەکراون.

 

"دڵم دەسوتێت بۆ ژیانی منداڵەکانم"

کەوکەب حاج حسێن، تەمەن ٣٥ ساڵ، ئاوارەیە لە لادێکانی باشووری ئیدلب ناڕەزایەتی دەردەبڕێت لە نەبوونی شوێنێکی گونجاو بۆ نیشتەجێبوون، دەڵێت: دڵم لە خەم و پەژارەدا دەشکێت بۆ بارودۆخی منداڵەکانم کە ساڵانێکە لەو چادرە کۆنەدا دەژین، لە سەرەتای ئاوارەبوونماندا خەونم دەبینی لە بەدەستهێنانی خانوویەکی سەلامەت، بەڵام خەونەکانم وردە وردە کەم دەبوونەوە تا ئەو ئاستەی ڕازی بووم تەنها باران نەبارێت بۆ ئەوەی چادرەکانمان تەڕ نەبن.

 

لە درێژەی قسەکانیدا ڕوونیکردەوە، هیچ شتێکی نەماوە کە چادرەکەی پێداپۆشێت، بە پێویستی دەزانێت لایەنی پەیوەندیدار هەوڵ بدات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان چونکە ئەوان لە ژیانێکدان کە چیتر کەس بەرگەی ناگرێت.

 

"ژیان بەو شێوەیە کاریگەری لەسەر دەروونی مرۆڤ هەیە"

 

ڕایدە سەبوح، ڕاوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی، تەمەن ٤١ ساڵ، ڕایگەیاند، ژنانی ئاوارە بێزارن لەو نەهامەتیانەی ژیان کە لە ناو کامپەکاندا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە بەتایبەت لە گەرمای هاوین و سەرمای زستان، کە نەک تەنها کاریگەری لەسەر تەندروستی منداڵەکانیان هەیە، بەڵکو کاریگەری لەسەر فشارە دەروونییەکان و هەستکردن بە دڵەڕاوکێ و هەستکردن بە نا ناسەقامگیری دروست دەکات.

 

کۆی گشتی کامپەکان، بەپێی ئامارێک کە تیمی ڕێکخەرانی بەرپەرچدانەوەی سووریا بڵاویکردۆتەوە، گەیشتووەتە هەزار و ٦٣٣ کامپ، کە هەزار و ٨١١ هەزار و ٥٧٨ کەس تێیدا نیشتەجێن، ئەم کامپانە ٥١٤ کامپی هەڕەمەکی لەخۆدەگرن کە ٣١١ هەزار و ٧٨٢ کەس تێیدا نیشتەجێن، هەروەها ٧٣ هەزار و ١٨٨ کەسی خاوەن پێداویستی تایبەت و ٢٢ هەزار و ٥٢ ژنی تێدایە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێژەی کەمی لە کەرتی خۆراک و نەبوونی پێدایوستی گەیشتووەتە ٪٥٧.٤، لە کەرتی ئاودا ٪٦٩.٨، لە کەرتی تەندروستی و دەرماندا ٪٨٦.٥، لە کەرتی سامانە ناخۆراکییەکان ٪٦٢.٣، لە کەرتی پەروەردە ٪٦٤، لە کەرتی پاراستن ٪٧٠.٨.

 

ڕوونیشیکردەوە، دیارترین کێشە کە ڕووبەڕووی ئاوارەبووانی ناو کامپەکان دەبێتەوە، ژینگەی ناتەندروستە، بەتایبەتی لە کامپە نافەرمیەکان، بێبەشبوون لە سەرچاوە سەرەتاییەکانی داهات و پشتبەستن بە هاوکارییە مرۆییەکان، بەردەوامی کەمیی خۆراک و ئاو، و نەبوونی سەرەتاییترین خزمەتگوزارییەکانی ڕۆژانە بوونی هەیە.