"اسداء" بۆ خوێندکارانی نابیست و ناگۆ کە وازیان لە خوێندن هێناوە بووەتە پەناگە
لە تونس، ئەو کەسانەی کە کێشەی بیستن و قسەکردنیان هەیە، گلەیی ئەوەیان هەیە کە زوو وازیان لە خوێندن هێناوە بەهۆی نەبوونی بەرنامەی پەروەردەیی کە بەپێی پێداویستییە تایبەتەکانیان بێت، بۆ ڕزگارکردنیان لە جەنجاڵی نەخوێندەواری پەناگەیەک بووەتە هاوکاریان.
نەزیهە بوسەعیدی
تونس - خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بەرنامەی پەروەردەیی تایبەتمەندیان نییە کە هەستیاری دۆخەکەیان لەبەرچاو بگرن، بارودۆخی گشتی خوێندن و پرۆگرامی خوێندن تەنها بۆ منداڵانی بەتوانا گونجاوە، بەمەش مافی خوێندنیان لێ داگیر دەکرێت و دەبێتە هۆی وازهێنانیان لە خوێندن، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی نەخوێندەواری لە نێویاندا.
لەسەر بنەمای ئەم ڕاستیە، ژنێکی گەنجی تونس بڕیاریدا پلاتفۆرمێک دابمەزرێنێت کە دەرفەتی فێربوون بۆ منداڵانی نابیست و ناگۆ دەدات بە شێوەیەک کە لەگەڵ خۆیان بگونجێت، ئەم ئەزموونە یەکەم ئەزموونە لە جۆری خۆی لە تونس،
دامەزرێنەری پلاتفۆرمەکە، فەرەح تونسی، وتی: ئەوە هەوڵێکە بۆ یارمەتیدانی کەمئەندامانی نابیست و ناگۆ بۆ تەواوکردنی خوێندنیان، بەتایبەتی کە تونس لە ساڵانی ڕابردوودا شاهیدی ئەو ئامارانەی کە بە "شۆککەر" پێناسەی کردووە سەبارەت بە دیاردەی وازهێنان لە خوێندنگە زووتر لە نێوان کەمئەندامانی نابیست و بووە، کە لە تەمەنی حەوت ساڵیدا گەیشتووەتە نزیکەی لە ٩٥٪، هەروەها هەندێک لە ئامارەکان ئاشکرایان کردووە کە لە٩٠٪یان بەدەست نەخوێندەوارییەوە دەناڵێنن.
ڕوونیشیکردەوە، پەروەردە پێویستییەکی ژیانی و بنەڕەتییە بۆ داڕشتنی کەسایەتی تاک، بەڵام کۆمەڵگەی نابیست و ناگۆ بەهۆی کەمئەندامییانەوە بەدەست پەراوێزخستن و وەدەرنانەوە دەناڵێنن، ئەمەش دەیانخاتە پەراوێزی کۆمەڵگە، ئەم گۆشەگیرییە کاریگەرییەکی قووڵ لەسەر ژیانیان بەجێدەهێڵێت بەهۆی نەبوونی ئامرازی کاریگەر بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ کەسانی دیکە.
فەرەح تونیسی ڕایگەیاند، لە نەبوونی ناوەڕۆکی پەروەردەی نەریتییدا کە لەگەڵ ئەم پۆلە خاوەن پێداویستییە تایبەتانەدا بگونجێت، بە تایبەتی بەدەست قسەی ناشرینەوە دەناڵێنن، هەستمان کرد کە گرنگییەکی پێویستیان پێبدرێت بۆ ئەوەی بتوانن دووبارە تێکەڵیان بکەینەوە بە کۆمەڵگە، دەرفەتێکی نوێیان بۆ دابین بکرێت بۆ هیوا و گەشەکردن، یارمەتیان بدرێت بۆ بونیادنانی ژیانێکی باشتر، ئەمەش لە ڕێگەی وانە کارلێککارەکانەوە بەدەست دێت، ڤیدیۆ بە زمانی ئاماژە و ئامرازگەلێک کە بە شێوەیەکی تایبەت داڕێژراون بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەواندا بگونجێت، هەروەها ئێمە ناوەڕۆک بۆ پسپۆڕان، دایک و باوکان و هەر کەسێک کە ئارەزووی فێربوونی زمانی ئاماژە دەکات، دابین دەکەین.
سەبارەت بەو ئاڵەنگاریانەی ڕووبەڕووی بووەتەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو کاتەوەی من و خوشکەکەم مەی تونسی ئەم پلاتفۆرمە پەروەردەییەمان دەستپێکرد، ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری پەیوەست بە عەقڵیەت بووینەوە، بەداخەوە هەندێک کەس بە سەرسوڕمانییەکی زۆرەوە پرسیاریان لێکردین، وەک ئەوەی 'ئایا جگە لە فێرکردنی نابیست و ناگۆکان، هیچ شتێکی دیکەت نەدۆزیەوە؟' پاشان ڕووبەڕووی ئاستەنگەکانی پەیوەست بە بیرۆکراسی کارگێڕی بووینەوە، لەوانە ڕەتکردنەوەی پلاتفۆرمەکە، هەوڵدان بۆ بەربەستکردنی، بێهیواکردن گەشتێکی بەرفراوانمان لە نێوان قەوارە جیاوازەکاندا کرد بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و دامەزراندنی پلاتفۆرمەکە.
وتییشی: هەموو کەس بە سەرسوڕمانەوە سەیری ئێمەیان دەکرد، تەنانەت دایکم و باوکم پێشنیاریان کرد کە واز لە بیرۆکەکە بهێنین و بەدوای کارێکی دیکەدا بگەڕێین، چونکە زۆر ترسیان لە سەختییەکانی هاتووچۆ و ئاڵەنگاری دەستپێکردنی پڕۆژەیەکی نوێ هەبوو.
ئاڵەنگاریەکانی هەر بەوەوە کۆتایی نەهات، فەرەح تونسی لە سەرەتادا هیچ پاڵپشتییەکی لەلایەن مامۆستای پسپۆڕەوە نەدۆزیەوە کە بتوانن وانە بەم گروپە ئامانجدارە بڵێنەوە، کە پێویستی بە سەرچاوەی مرۆیی و تەکنەلۆژی تایبەت و ناوەڕۆکی پەروەردەیی تایبەتمەند هەیە، وتی: ئەم ئاڵەنگاریانە و ئەوانی تر، ڕێگریان لێ نەکردین لە دامەزراندنی یەکەمین پلاتفۆرمی پەروەردەیی لە تونس بۆ یارمەتیدانی ئەو نابیست و ناگۆکان کە ناچاربوون خوێندنیان بەجێبهێڵن و بەم شێوەیەش بێبەشبوون لە فێربوون، کە ئەمەش مافێکی بنەڕەتی خۆیانە.
ئاڵەنگاریەکان بەرچاو و زۆر بوون، بەڵام لە ڕێگەی ماندووبوون و خۆبەخشییەوە ڕووبەڕوویان بووینەوە و چارەسەری ڕیشەییمان دروستکرد، ئەمڕۆ پلاتفۆرمەکە بەرەوپێشچوون و دۆزینەوەی چارەسەرە بۆ ئەوەی دەرفەتی دووەم بە تاکەکانی نابیست و ناگۆ بدرێت بۆ خوێندن یان دەرفەتی فێربوونی سەرلەنوێ، بەتایبەتی دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنی هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی، دەزگای حکومی بەرپرس لەم پۆلە کەسانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن.
سەبارەت بە کارلێکی دایکان و باوکان لەگەڵ ئەم پلاتفۆرمە و قبوڵکردنی، فەرەح تونیسی وتی: ئەوە شتێکی نوێ بوو بۆ ئەوان، لە سەرەتادا چاوەڕێی چەپڵە لێدانمان نەدەکرد، پێشبینیمان دەکرد دوودڵی و پرسیارەکانی وەک، 'چۆن و بۆچی دەبێت منداڵەکەم لە ڕێگەی ئەم پلاتفۆرمە پەروەردە بکەم؟' بەڵێ، سەرەتا دایکان و باوکان سەریان سوڕما، ئێمە بۆمان دەرکەوت کە هەر شتێکی نوێ پێویستی بە هۆشیارییەکی زۆر هەیە بۆیە، هەڵمەتی هۆشیاریمان لەگەڵ دایک و باوکان دەستپێکرد، لە ڕێگەی ڕۆژنامە و ڕادیۆ و تەلەفزیۆنەوە کارمان کرد بۆ ئەوەی باوەڕیان پێبکەین کە منداڵەکانیان پێویستیان بە چێژ وەرگرتن لە مافی خوێندنە و هیچ شتێک لە پەروەردەکردن گرنگتر نییە بە تێپەڕبوونی کات هەوڵەکانمان سەرکەوتوو بوو پلاتفۆرمی 'اسداء' بووەتە پەناگەیەک بۆ ئەو کەسانەی کە وازیان لە خوێندن هێناوە.
سەرەتا بە دابینکردنی ناوەڕۆک بۆ منداڵانی بچووک دەستی پێکرد، پاشان پێشکەوت بۆ پێشکەشکردنی کۆبوونەوەکانی پشتگیری پەروەردەیی بۆ ئەوەی دایک و باوکان بتوانن بەدواداچوون بۆ فێربوونی منداڵەکانیان بکەن و یارمەتیان بدەن لە پێداچوونەوە،
هەروەها دایک و باوک لەو بەرپرسیارێتییە تێگەیشتن کە لەسەریان دانراوە.
سەبارەت بە پەیامەکەی بۆ گەنجان و بەتایبەت دەرچووانی زانکۆی بێکار کە چاوەڕێی کاری حکومی دەکەن، فەرەح تونیسی وتی: چاوەڕوانی دەرفەت مەکەن لە دەرگاکەتان بدەن، بە دوایدا بڕۆن، باوەڕتان بە بیرۆکەکانتان هەبێت، کار بکەن بۆ بەدەستهێنانیان.