ڕۆژانە
-

ئیناس ئیخلاوی ڕۆژنامەنووسی فەڵەستینی دەستگیر کرا
لە میانەی هەڵمەتێکی بەرفراوان لە کەرتی ڕۆژئاوا، هێزەکانی ئیسرائیل دوای هێرشکردنە سەر ماڵەکەی لە شارۆچکەی ئیزنا لە ڕۆژئاوای خەلیل، ئیناس ئیخلاوی، ڕۆژنامەنووسی فەڵەستینییان دەستگیرکرد کە بەشێکە لە زنجیرەیەک هەڵمەت و دەستگیرکردن.
-

تەرمی ژنێک بەشێوەیەکی نامۆ لە بەنداوی خاسەی کەرکوک دۆزرایەوە
ئیوارەی دوێنێ تەرمێک بەشێوەیەکی نامۆ لە بەنداوی خاسەی کەرکوک دۆزرایەوە، شەدە بەشیر، چالاکوانی ژنان دەڵێت: تەرمەکە ژنە.
-

زیندانیانی ئێڤین پشتگیری لە ناڕەزایەتییەکان دەکەن
کۆمەڵێک لە زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ئێڤین دووپاتیان کردەوە، کە ڕژێمی ئێران بە بەردەوامی داواکارییەکانی خەڵکی سەرکوت کردووە و تەنها بیر لە بەرژەوەندییەکانی خۆی دەکاتەوە.
-

سەرێکانی لە بیرەوەری ژندا: گێڕانەوەی شەڕ و کۆچکردن و بەرخۆدان
گەمرە عەلی، خەڵکی شاری داگیرکراوی سەرێکانی، شایەتحاڵییەکی جوڵاو لە بەرخۆدانی خۆی لە بەرامبەر هێرشەکانی داعش و داگیرکاریی تورکیادا پێشکەش دەکات و بەردەوامیی کاری کۆمەڵایەتی و تێکۆشانی خۆی دووپات دەکاتەوە تا گەیشتن بە ئاشتی و ئازادی.
-

لە عەفرینی داگیرکراو ژنێکی گەنج ڕفێندرا
پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی لە عەفرینی داگیرکراو لەناو بۆشاییە ئاسایشییەکان بەردەوامن و نیگەرانی دانیشتووانی ناوچەکەی لەبارەی پارێزراوییان و نادیاری چارەنووسی ئەو کەسانەی کە ڕفێنراون، لێکەوتووەتەوە.
-

چالاکی ئێشکگری لە مەخموور بە گروپی ١٧٦ بەردەوامە
چالاکی ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی مەخموور کە بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردووە، لە ڕۆژی ٩٠٠دا بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە بەردەوامە.
-

سارا و ڕۆژبین و ڕۆناهی بەبیرهێندرانەوە
ساکینە جانسز "سارا" لەیلا شایلەمەز "ڕۆناهی" و فیدان دۆغان "ڕۆژبین" لە حەسەکە بەبیرهێندرانەوە.
-

سەرەڕای سەرکوتە توندەکان ناڕەزایەتییەکان لە کرماشان بەردەوامن
نزیکەی هەفتەیەک دوای دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەکان لە کرماشان و سەرەڕای سەرکوتی توند و داخستنی ئینتەرنێت و دەستبەسەرکردن، ناڕەزایەتییەکان بەردەوامن و لە ناوەندی شارەوە بۆ پاریزگاکانی دەوروبەری بڵاوبووەتەوە.
-

کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم: ئاستی ئاوی بەنداوەکان بەرز بووەتەوە
وەزارەتی كشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئاستی ئاوی بەنداوەکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک بەرز بوونەتەوە.
-

سیناریۆنووسی میسری هەنا عەتیە کۆچی دوایی کرد
هەنا عەتیە، سیناریۆنووسی میسری دوای ئەوەی تووشی هەوکردنی سەختی سییەکان بوو، جگە لە کێشە تەندروستییەکانی دیکەی، کۆچی دوایی کرد.
-

لە دوو ڕووداوی جیاواز لە سووریا ژنێک برینداربوو و ژنێکی تریش بە هۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی لەدەستدا
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری ژنێک و گەنجێکی دانیشتووی شاری حومسی سووریا برینداربوون، لە هەمان کاتدا ژنێکی گەنجیش لە شاری دەرعا گیانی لەدەستدا، دوای ئەوەی بەهۆی تەقینەوەی مین لە شارۆچکەی عەلما بریندار بوو.
-

چوار ژنی گەنج لە مەشهەد و کەرەج دەستگیرکران
لەگەڵ سەرکوتکردنی بەردەوامی ناڕەزایەتییەکانی گەل، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە چوار ژنی گەنج لە شارەکانی مەشهەد و شەهریاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستبەسەر کراون.
-

لە سلێمانی ژنێک بە شێوەیەکی گوماناوی بەهۆی ئاگرەوە گیانی لەدەستدا
دوێنێ لە گەڕەکی هوانەی سلێمانی، ژنێک بەشێوەیەکی گوماناوی بەهحی ئاگرەوە گیانی لەدەستدا.
-

کیژان عوسمان: پێویستە پاڵپشتی دارایی هونەرمەندان بکرێت
کیژان عوسمان، شانۆکار دەڵێت: لە هەڵەبجە پاڵپشتی هونەرمەندان ناکرێت و پێویستە پاڵپشتی دارایی بۆ هونەرمەندان دابین بکرێت.
-

دایکانی شەممە لە ناڕەزایەتی هەزارو ٨٤ هەفتەیەمیاندا داواکاری خۆیان بۆ دادپەروەری نوێکردەوە
دایکانی شەممە لە هەفتەی هەزارو ٨٤هەمینی ناڕەزایەتی خۆیاندا لە گۆڕەپانی گەلاتەسەرای داواکاری خۆیان بۆ دادپەروەری نوێکردەوە.
-

مای ساتۆ: پێویستە دەسەڵاتدارانی ئێران واز لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی ئاشتیانە بهێنن
وتەبێژی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، نیگەرانی خۆی لە پەرەسەندنی پێکدادانەکانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئاسایشییەکان لە سەرانسەری وڵاتدا دەربڕی.
-

ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران شەش ڕۆژە بەردەوامە
ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران شاهیدی شەپۆلێکی بەربڵاوی توڕەییە بە هۆی تێکچوونی باری گوزەران و بەرزبوونەوەی نرخەکان و دابەزینی بەهای تمەن، ئەمە جگە لە داواکارییە سیاسییەکان کە لە لایەن چین و توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگەوە بۆ ماوەی نزیکەی هەفتەیەک وروژێنراون.
-

ساڵی ڕابردوو ٤٢٠ ژن لە باکووری کوردستان و تورکیا کوژراون
بەپێی ڕاپۆرتێکی ناوەندی توێژینەوەی مەیدانی سامەر، لە ساڵی ٢٠٢٥ـدا ٤٢٠ ژن لە باکووری کوردستان و تورکیا کوژراون، هەروەها ٥٠٨ ژنیش لە بارودۆخێکی گوماناویدا گیانیان لەدەستداوە.
-

هەدیە دومان دایکی ئاشتی کۆچی دوایی کرد
هەدیە دومان، ئەندامی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی لە شاری ئیستەنبوڵ کۆچی دوایی کردو تەرمەکەی لە گوندی کەفەرزە سەر بە میدیات بەخاک دەسپێردرێت.
-

یەکێتی ژنانی یەمەن... ساڵێک بەبێ دەستکەوتی سیاسی بۆ ژنان
سەرەڕای پەرەسەندنی ئاستەنگە سیاسی و ئابوورییەکان لە یەمەن لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٥دا، ژنان لە بازنەکانی بڕیاردان بەدەر مانەوە، سەباح راجیح، بەڕێوەبەری یەکێتی ژنانی یەمەن بە وەکالەت، پشتڕاستی کردەوە کە هیچ دەستکەوتێکی سیاسی ڕاستەقینە بۆ ژنانی یەمەن نەبووە.