زەینەب محەمەد بۆ جاری پێنجەم لە عەفرین ڕفێندرا

لە عەفرین، هێزە نیمچە سەربازییەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا بۆ جاری پێنجەم زەینەپ محەمەد گولوشۆی تەمەن ٥٧ ساڵیان ڕفاند.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین-سووریا ڕایگەیاند، هێزە نیمچە سەربازییەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا بۆ جاری پێنجەم ژنێکی تەمەن ٥٧ ساڵیان بە ناوی زەینەپ محەمەد گولوشۆ لە گوندی مەباتلی عەفرین ڕفاندووە.

 

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی هاوار، زەینەپ محەمەد گولوشۆی تەمەن ٥٧ ساڵ چوار جار ڕفێندراوە و ئازادکراوە، بەڵام ئێستا چارەنووسی زەینەپ محەمەد گولوشۆ ڕوون نییە.