زەینەب دویگو: دەبێت پێش کوشتنی ژنان چیرۆکەکانی توندوتیژی ئاشکرا بکرێن

لەبەرامبەر سیستمێکی یاسایی و کۆمەڵایەتی کە زۆرێک لە ژنان بێدەنگی وەک ڕزگاربوون دەبینن، زەینەب دویگو، چالاکوانی ژن دەنگی بەرز دەکاتەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی سیستمی پیاوسالاری و ئەنجامدانی سیاسەتی لێپرسینەوە دەکات.

ئارژین دیلەک ئۆنجەل

 

ئامەد-ئەو پرسانەی کە حکومەتی پارتی داد و گەشەپێدان لە ساڵانی ڕابردوودا خستویەتییە بەرنامەی کارەکەیەوە، کاردانەوەی تووڕەیی ژنانی لێکەوتەوە، کە ئەم سیاسەتانە بە پاشەکشەیی پێناسە دەکەن، ژنان بە تەنیا لەناو خێزان پێناسە دەکەن، لە ڕێگەی سیاسەتی سیستماتیکەوە سەربەخۆیی ئابوورییان بەرتەسک دەکەنەوە.

 

گفتوگۆ لەسەر "سنووردارکردنی نەفەقە"، کە دوای "وۆرکشۆپی نەفەقە" دەستیپێکرد، لەلایەن وەزارەتی داد و وەزارەتی خێزان و کار و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان لە تورکیا لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ڕێکخرابوو، تا ئێستاش بەردەوامە، مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، پێشەنگی ئاکەپە لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند کە ڕێژەی لەدایکبوون لە دابەزیندایە.

 

ڕاستەوخۆ دوای ئەوە گفتوگۆ لەسەر مافی میرات هێنرایە بەرنامەی کار، سەرەڕای ئاسانکاری بۆ ڕێکارەکانی خاوەندارێتی خانووبەرە، ڕێسا یاساییە گشتگیرەکان سەبارەت بە بەڵگەنامەی تایبەتمەندی و مامەڵەی میرات کەوتنە بواری جێبەجێکردنەوە، ڕێسا نوێیەکان ئاسانکارییان بۆ مامەڵەی بەڵگەنامەی تایبەتمەندی دەکرد، بەڵام گۆڕانکاری ڕیشەیی لە دابەشکردنی میراتدا هاتە ئاراوە، دیارترینیان هەڵوەشاندنەوەی یاسای "دابەشکردنی یەکسان" بوو لە نێوان میراتگراندا، کە بە شێوەیەکی یاسایی جێبەجێکرابوو.

 

لە کاتێکدا ئەم گۆڕانکاریانە لە هەموو ڕوویەکەوە کاریگەرییان لەسەر ژیانی ژنان هەیە، هاوکات بەشدارن لە قووڵکردنەوەی جیاوازیی یەکسانی ڕەگەزی، ڕێکخراوەکانی ژنان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو سیاسەتانەی کە مافەکانی ژنان پشتگوێ دەخەن، دەبنە هۆی پەرەسەندنی توندوتیژی دژی ژنان، ئەمەش لە داتاکانی تایبەت بە ژنکوژییەکان پشتڕاستکراوەتەوە، بەپێی ئامارەکانی ژننیوز لە ماوەی پێنج مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥دا ١٢٦ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون.

 

زەینەب دویگو، چالاکوانی مافی ژنان سەبارەت بەم بابەتە باسی لەوە کرد کە ڕێکخراوەکانی ژنان بەرپرسیارێتییەکی بەرچاویان لە ئەستۆدایە لە ڕێگریکردن لە توندوتیژی، زۆرێک لە چیرۆکەکانی توندوتیژی ژنان ناناسرێنەوە، تەنها دوای ڕوودانی تاوانەکە گوێمان لێیان دەبێت، کاتێک دەتوانرێت شایەتحاڵی ئازارەکانی قوربانییەکە بین.

 

"یاسا بە سیستمی پیاوسالاریدا ژنان ناپارێزێت"

ئاماژەی بۆ ئەو یاسایانە کرد کە بڕیارە ژنان لە تورکیا بپارێزن، کاتێک سەیری یاساکان دەکەین، دەبینین کە ئەوان پارێزگاری لە ژنان هەڵنابژێرن، چونکە سیستەمی یاسایی خۆی زۆرجار وەک سیستەمێکی یاسایی پیاوسالاری پێناسە دەکرێت، بەڵام بە قۆناغێکدا تێپەڕین کە تێیدا خەباتمان کرد بۆ جێبەجێکردنی کاریگەرانەی ڕێککەوتننامەی ئەستەنبوڵ و یاسای پاراستنی ژمارە ٦٢٨٤ و مافی نەفەقە، تەنانەت پێش هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتننامەکەش خەباتمان بۆ جێبەجێکردنی ئەو مافانە دەکرد، هەموو ئەمانە ئەوەمان بۆ دەردەخەن کە پرسەکە پێکهاتەیە، یاسا لەم سیستەمە پیاوانەدا لە لای ئێمە نییە.

 

جەختی لەسەر پێویستی لێپرسینەوە لە سیستەمی ئێستا کردەوە، وتی: پێموایە بەپێویستی باس لەم سیستەمە بکرێت کە دان بە مافەکانی ژناندا نانێت، پێویستە لێپرسینەوەی تەواوەتی لێبکەین، ڕەخنەی لە پێدانی ئەو شتە گرت کە بە "کەمکردنەوەی هەڵسوکەوتی باش" ناسراوە بە تاوانباران و ڕوونیکردەوە، تاوانباران بە کەمکردنەوەی سزاکان پاداشت دەکرێن، پێی دەوترێت هەسوکەتی باش، دەبێت بە ڕوونیتر لایەنە گەندەڵەکانی ئەم سیستەمە ئاشکرا بکەین.

"خێزان بە واتای نهێنی دێت بۆ ژنان"

 

زەینەب دویگو لە لێدوانێکدا لەسەر ڕاگەیاندنی ساڵی ٢٠٢٥ لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغانەوە وەک "ساڵی خێزان" وتی: ئێمە لە ساڵی خێزانداین، بەڵام گفتوگۆ لەسەر چەمکی 'نهێنی' دەکەین، لە جیهانی مندا کاتێک باسی 'خێزان' دەکرێت، نهێنییەکە وەک ژنێک لەبیرمە کە توندوتیژی ڕوودەدات، تۆش بە نهێنییەک دەیشاریتەوە پێت دەوترێت 'ئاشکرای مەکە'، هەست بە ئازار دەکەیت، پێت دەوترێت ئەمە نهێنییە، ئاشکرای مەکە. لێت دەدرێت، پێت دەوترێت ئەمە نهێنییە، ئاشکرای مەکە. ئێمە لە کۆمەڵگەیەکەوە هاتووین کە وامان لێدەکرێت هەست بە شەرمەزاری بکەین و فێردەکرێین شەرمەزاریمان بە نهێنییەک بشارینەوە.

 

"کوشتنی ژنان هەیە کە وەک خۆکوشتن پێشکەش دەکرێت"

زەینەب دویگو ئاماژەی بە کەلێنە یاساییەکان کرد، ئەو کەلێنانە ژیانی ژنان بەفیڕۆ دەدات، وتی: کوشتن هەیە کە وەک خۆکوشتن دەخرێتەڕوو، دەتوانین ببینین ئەو ڕێگایەی کە بەرەو خۆکوشتن دەبات، سیاسییە، دەبینین ئەو ژنانەی نۆ یان دە جار سکاڵایان لە دەسەڵاتی دادوەری تۆمار کردووە، داوای جیابوونەوەیان تۆمار کردووە، بەڵام ڕژێم ئەو داواکاریانەی نەخستۆتەڕوو، توندوتیژیی پیاوانە هەیە کە تەنیا لەبەر ئەوەی هەمووان دەزانن کە ئەم دەسەڵاتە کار ناکات.

 

وتی: ئایا یاساکان لەم دۆخەدا دەمانپارێزن؟ پرسیاری کرد، بۆ ئەوەی یاساکان بمانپارێزن، دەبێت خواستێکی ڕاستەقینەی دەوڵەت یان ئەم سیستەمە هەبێت، بەڵام ئێمە وتمان، با هەموومان بەپێی بنەمای یەکسانی مامەڵە بکەین بۆ کۆتاییهێنان بەم توندوتیژییە، ئەم کوشتنە ڕەگەزییە، ئەوەی ئەزموونی دەکەین بیشارنەوە، دەبێت دەستوەردان بکەین پێش ئەوەی توندوتیژییەکان بگاتە ئەم قۆناغە.

 

باسی لە مردنە گوماناویەکانی ژنان کرد کە بەرپرسیارێتی تەنها ناکەوێتە ئەستۆی کەسوکاری قوربانییەکە، بەڵکو زیاتر کۆمەڵگە بە گشتی بەشێک لەم بەرپرسیارێتییە هەڵدەگرێت،لە بەرامبەر هەموو ئەمانەدا پێویستە ژنانی زیاتر لە باوەش بگرین و تۆڕەکانی هاوپشتیمان بەهێزتر بکەین.

 

"گۆڕینی یاساکان بە تەنیا بەس نییە"

زەینەب دویگو جەختی لەوە کردەوە کە پاراستنی ژنان تەنیا لە ڕێگەی دەرکردنی یاساوە بەدی نایەت، وتی: ناوەندی پاڵپشتی هەیە کە سەر بە حکومەتە خۆجێیەکانە، بەڵام ئێمە ژنین کە خەون بە جیهانێکەوە دەبینین کە پێویستی بە پەناگە نییە، بۆچی ناچارین پەنا بۆ پەناگە ببەین؟ لە ڕاستیدا بۆ ئەوەی بتوانن تیشک بخەنەسەر ئەوەی کە ژنان ئەزموونی دەکەن و سیاسەتی دروست دابڕێژن، پێویستە بەڕێوەبەرایەتیە ناوخۆییەکان و میکانیزمە ناوخۆییەکان بەیەکەوە ببەسترێنەوە، باوەڕم بەوە نییە کە یاسا بە تەنیا بەس بێت، تا خۆمان نەگۆڕین، تا ئەم سیستەمە نەگۆڕین، تەنها یاسای نووسراو نییە کە سزا دەکات، بەڵکو یاسای زارەکیش، کە لە کۆمەڵگە داخراوەکاندا کاریگەرترە، پێویستە سیاسەت و چارەسەرێک دابڕێژین کە ئەم یاسا زارەکییانە لاواز بکات.

 

"پێویستە پێش کوشتنی ژنان بگەینە چیرۆکی توندوتیژی"

ئاماژەی بە ڕۆڵی بەرچاوی ڕێکخراوەکانی ژنان کرد، وتی: پێویستمان بەو شوێنانە هەیە کە ژنان گۆشەگیر نەکەن، بەڵکو تاڵی هاودەنگی ببەستنەوە و لەکاتی قەیرانەکاندا بەخێرایی وەڵام بدەنەوە، پێویستمان بە کاری بەکۆمەڵ هەیە کە پاداشتی تاوانباران نەکاتەوە بەڵکو بنەمای بێ سزای کۆمەڵایەتی ڕەتبکاتەوە، بۆیە دەبێت بەڕێوەبەرایەتیە ناوخۆییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئاگاداری ئەمە بن، زۆر قورسە بچینە ناو زۆربەی ماڵەکانەوە، بەڵام دەبێت پێش ئەوەی ژیان لە دەست بچێت بگەینە چیرۆکی توندوتیژی لەناو ئەم ماڵانەدا، بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئامانجە دەبێت وەک ڕێکخراوەکانی ژنان لە گۆڕەپانەکەدا ئامادە بین، لەو باوەڕەدام کە دۆزینەوەی چارەسەر دوای ڕوودانی توندوتیژی بەڕاستی بەردەوام بێت.

 

"بەیەکەوە وەستان شوێنی پارێزراو دروست دەکات"

جەختی لە گرنگی خەباتی هاوبەشی نێوان تەڤگەری کورد و تەڤگەری ژنان کردەوە، وتی: کۆبوونەوەی ژنانی کورد و ژنان، خەبات بەهێزتر دەکات، چونکە ژنانی کورد لە کوردستان نەک تەنیا ڕووبەڕووی توندوتیژیی دەوڵەتی دەبنەوە، بەڵکو ڕووبەڕووی توندوتیژی پیاوانیش دەبنەوە، ئەوان لەنێوان دوو جۆری توندوتیژیدا گیریان خواردووە. کاتێک بەر ئەو توندوتیژییە دەبینین، بەرزکردنەوەی دەنگمان، نەک تەنها لەگەڵ یەک ژن، بەڵکو بە دەنگی هەزاران ژن، قسەکانمان کاریگەرتر و بەهێزتر دەکات.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، نزیکەی ٢٠ ساڵە بەشێکم لە تەڤگەری ژنان لە تورکیا، ئەو کاتانەم لەبیرە کە باسمان لە یەکتربڕینی بەکۆمەڵ دەکرد، خەباتمان دەکرد بۆ تێگەیشتن لە یەکتر، بەڵام ئەزموونە هاوبەشەکانمان وەک ژن شوێنی بۆ دروستکردین بۆ ئەوەی هاوپەیمانی دروست بکەین، دواتر هاوپەیمانی سیاسی، پێکەوە وەستان ئەوەیە ئەو شوێنە پارێزراوانەمان پێدەبەخشێت.

 

سەبارەت بە خەباتی ژنانی هاوبەشیش وتی: تەنانەت لە ستەمکارترین قۆناغەکانی تورکیادا و لە کاتی باری نائاسایی و لەنێوان پەرەسەندنی ڕێوشوێنە ئاسایشییەکان، ژنان لە سایەی ئەم هاودەنگییە لە شەقامەکاندا ئامادەبوون، شوێنی ڕوونمان هەیە کە دەتوانین هاوپەیمانی دروست بکەین، ڕەنگە لە ڕووی ئایدیۆلۆژییەوە لە هەندێک خاڵدا جیاوازیمان هەبێت، بەڵام تا ئەو کاتەی ژنان بتوانن پێکەوە مامەڵە بکەن، سەرەرای هەموو هێرشەکان سەرکەوتو دەبن لە پاراستنی مافەکانیان، ئەگەر ئێمە تەڤگەریەکی ژنانی بێ توانا بووینایە، نەک هەر کۆنگرەی ئیستەنبوڵمان لەدەست دەدا، بەڵکو زۆر زیاتریشمان لەدەست دەدا، باوەڕم وایە گفتوگۆکانی نەفەقە و مافی میراتیش بە خەباتی ژنان چارەسەر دەبن.

 

"دەبێت بەهێز بین"

زەینەب دویگو ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ڕێکخراوی ژنان کارێکی هەمەلایەنەتر و کردەوەی کاریگەرتر جێبەجێ بکەن بۆ گەیشتن بە چارەسەر پێش کوشتنی ژنان، دەبێت بگەینە چیرۆکی ئەو ژنانەی کە هەرگیز لەگەڵ هیچ ڕێکخراوێکی ژناندا کارلێکیان نەکردووە، تووشی توندوتیژی بوون، پێش ئەوەی چیرۆکەکانیان بگۆڕن بۆ کارەسات، بەداخەوە تەنها دوای کوژرانی ژنێک زانیاریمان لەسەر ئەو چیرۆکانە دەبێت، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆکارێک لەوانە ڕێگریکردن لە دەرچوونی ژنان لە ماڵی خێزانەکە، قەتیسکردنیان لە ماڵەوە، هەروەها دابڕانیان لە دەوروبەری خۆیان، بۆ ئەوەی ژنان هەست بەم گۆشەگیرییە نەکەن، پێویستە ڕێکخراوەکانی ژنان بەهێز بن و ڕێوشوێنی خۆپارێزی بگرنەبەر، پێویستە ئەم هاوپەیمانێتییە فراوان بکەین، بۆشاییەکانی ڕێکخستن چڕتر بکەینەوە ئەم هاوپشتییە بەهێز بکەین.

 

لەکۆتایی قسەکانیدا وتی: لەکاتی ڕاگەیاندنی ساڵی خێزانەوە، تووشی هەڵمەتی پڕوپاگەندەی چڕ بووینەتەوە سەبارەت بە چەمکی خێزان، وەک ژنێک کە بە تەنیا دەژی، بیر لە هاوسەرگیری ناکاتەوە، و نایەوێت منداڵی هەبێت، وتم (لەبیرتان نەچێت بەهای خۆتان دابنێن)، لەم کۆمەڵگەیەدا هەرگیز بەهامان نابێت، بەڵام پێویست ناکات ژنان واز لە خۆیان نەهێنن.