زیاتر لە حەوت ملیۆن ژن و منداڵی ئەفغانستان پێویستیان بە یارمەتییە

نوسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی لە ئەفغانستان بڵاویکردەوە، لە ساڵی ٢٠٢٥دا ٢٢ ملیۆن و ٩٠٠ کەس لە ئەفغانستان پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی هەیە، دەشڵێن، لەو ژمارەیە ٧ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار كەسیان ژن و منداڵن.

ناوەندی هەواڵ

 

نوسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی لە ئەفغانستان لە پێگەی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس سەبارەت بە ژمارەی ئەو كەسانەی پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی هەیە لە ئەفغانسستان لە ساڵی ٢٠٢٥ ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: لە ساڵی ٢٠٢٥دا ٢٢ ملیۆن و ٩٠٠ کەس لە ئەفغانستان پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی هەیە، هەروەها ئەو کەسانەی لە پێشینەن بۆ پێدانی یارمەتیدان ٢.٢٤ ملیار دۆلاریان پێویستە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ٧ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار ژن و منداڵ پێویستیان بە یارمەتی خۆراکی هەیە.

 

دەشڵێن، لە کۆی ئەو داتایە،٢١ ملیۆن کەسیان پێویستیان بە ئاوی پاک و خاوێنی هەیە، هەروەها ١٤ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار کەس گرفتی ئاسایشی خۆراکیان هەیە و ١٤ ملیۆن و ٣٠٠ کەسیش دەستگەیشتنیان بە چاودێری تەندرووستیی سنووردارە.

 

 لەم دواییانەدا نوسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی لە ئەفغانستان هۆشداری دا کە لە ساڵی ٢٠٢٥دا بارودۆخی ژنان خراپتر دەبێت بەهۆی بەردەوامی سنووردارەکانی تاڵیبان و قەیرانی ئابووری و دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، ژنان بەتایبەتی ڕووبەڕووی مەترسی پاراستن و جیاکاری پێکهاتەیی دەبنەوە، کە توانایان بۆ دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییە گرنگەکان، بەشداریکردن لە کۆمەڵگە و دابینکردنی بژێوی ژیانیان زۆر سنووردار دەکات.