زیاتر لە ٥٠ خێزانی ئاوارە لە عێراقەوە گەڕانەوە لوبنان
دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نیوان حزبوڵای لوبنان و ئیسرائیل، ئەمڕۆ ٥٢ خێزانی ئاوارەی لوبنان لە پارێزگای دیالە گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان لە باشووری لوبنان.

ناوەندی هەواڵ
دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی لوبنان، ئەمڕۆ ٥٢ خێزانی لوبنانی كە نزیكەی دوو مانگ لەلایەن خەڵكی دیالە میوانداری كرابوون، بەرەو سنووری سووریا بەڕێكەوتوون و لەوێشەوە بەرەو شارۆچكەكانی باشووری لوبنان دەڕۆنەوە.
زۆربەی ئەو خێزانانەی گەڕاونەتەوە لە گوند و شارۆچكەكانی باشووری لوبنان دەژین، پرۆسەی گەڕانەوە یەك لە دوای یەك لەڕێگەی پاسەوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگاكانی حكومەت بەڕێوەدەچێت.
ڕێككەوتنی ئاگربەستی نێوان حزبوڵای لوبنان و ئیسرائیل ئەنجامدرا، ئاگربەستەكەش ماوەی ٦٠ ڕۆژ دەبێت.